ئەدۆڵف ھیتلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لەدایکبوون٢٠ی نیسانی ١٨٨٩
گوندی برۆنۆی، نەمسا
مەرگ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥
بەرلین، ئەڵمانیا
ھۆکاری مەرگگۆمان دەکرێ خۆکوژی
شوێنی گۆڕنادیار
نەتەوەئەڵمانی
پیشەڕامیاریزان، ڕێبەری ئاڵمانی نازی
سەرناوپێشەوا
وادە١٢ ساڵ
حیزبی سیاسیحیزبی نازی
ئایینکاسولیکی
ھاوسەرئێڤا براون

ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩–١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.

ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەمدا سەرباز بوو و لە ساڵی ١٩٢٠ بوو بە ئەندامی پارتی نازی لە ١٩٢١ دا بووە سەرۆکی پارتەکە.

بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمانپەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد. لە ١٩٣٣ دا بووە سەرۆک وەزیران و زۆر بە خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا. ھێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی سەنعەت بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەورووپا. ئەڵمانیا ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش ھێرشی کردە سەر چیکوسڵەڤاکیا و پۆلەندا ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێکرد. ئەوە بوو جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد. ئەڵمانیا و پشتیوانەکانیان، ھێزەکانی میحوەر و فەڕەنسا و بەڕیتانیا ھێزی ھاوپەیمانان بوون. لە سێ ساڵدا ھێزەکانی میحوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باکووری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٢ بەدواوە ھاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیرکراوەکان و لە ١٩٤٥ دا ئەڵمانیا لە ھەموو لاوە دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین ھیتلەر بە فیشەکێک خۆی کوشت. بەرپرسایەتی جەنگی جیھانی دووەم بە تەواوی لە ئەستۆی ھیتلەر دەزانن. ئەو شەڕە کووژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە. زۆرترین ژمارەی کووژراوەکان کۆشتنی بە کۆمەڵی جووەکان دەزانن کە تێیدا نزیکی ٦ میلیۆن کەس کووژران و سووتێنران. ئەو ڕووداوە بە جینۆسایدی ھۆڵۆکۆست ناو دەبەن.

ڕووپۆشی ڕۆژنامەیەک دوای مردنی ھیتلەر

ژیان[دەستکاری]

ھیتلەر لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ١٨٨٩ لە گوندی برۆنۆی سەر بە نەمسا کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری ڕووباری ئالان کە لە ئەڵمانیاوە ھەڵدەقوڵێت و لەسەردەمی فرانسۆ جۆزیفدا لە دایک بووە. باوکی فەرمانبەر بوو لە فەرمانگەی گومرگ و دایکیشی ئافرەتێکی دڵ و دەروون پاک و لە خواترس بووە و خۆشەویسترین کەسی ھیتلەر بووە، ھیتلەر لە مناڵیدا لە ژیانێکی ناھەموار و چەرمەسەریدا ژیاوە باوکی زۆر توندووتیژ بووە لە ھەڵسوکەوتیدا و ھیتلەر دانی بەودا ناوە کە لە ھەرزەکاریدا تووشی توندووتیژی بووەتەوە لەلایەن باوکییەوە، دوای چەند ساڵێک ھیتلەر بۆ بەڕێوبەری کارەکانی گێڕایەوە کە بەڵێنی بە خۆی دابوو کە جارێکی تر ناگرێت ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی توندوو تیژی بۆیەوە لەلایەن باوکییەوە و ئەمەش بەھێزیی ھیتلەر دەردەخات ھەر لە مناڵییەوە. زۆر لە مێژووناسان لەو باوەڕەدان کە ئەو توندو تیژییەی باوکی ھیتلەر دەینواند بەرامبەر ھیتلەر و دایکی کە دواتر ھیتلەر زۆر بە واقیعیانەوە باسی کردووە ئەمانە ھەمووی کاریگەر بوونە بۆ دروستکردنی کەسێتی ھیتلەری توندوتیژ، پاشان خیزانەکەی چوونەتە شاری لینز و لەوێ نیشتەجێ بوون، ھیتلەر خوێندکارێکی سەرکەوتوو بووە لە قوتابخانەکەی، بەڵام لە یەکەم ساڵی ناوەندیدا دەرنەچوە کە لە قوتابخانەی دواناوەندیی ڕیاڵشوڵ کە لەشاری لینز بوە، ھیتلەر لە ھەمان پۆل بووە کە لودڤیگ ڤیتگنشتاینی تێدا بووە کە یەکێک بووە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم کە کاریگەری تەواوی ھەبوو بەسەر ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەدا؛ و ھیتلەر ھۆکاری دواکەوتنی لە قوتابخانە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە چەندین جار بەرەنگاری باوکی بووەتەوە کە دەیویست بیکات بە فەرمانبەر لە گومرگ بەڵام ھیتلەر ئاواتی ئەوە بووە ببێت بە وینەکێش. باوکی لە ساڵی ١٩٠٣ کۆچی دوایی کردووە و سەرەڕای مردنی باوکی بەڵام ھیتلەر ھیچ ئاستی بەرز نەبووەتەوە لە قوتابخانەدا و لە تەمەنی شانزە ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە بێ ئەوەی ھیچ بڕوا نامەیەک بەدەست بێنێت. لە کتێبی کیفاحی ھیتلەر باوەڕ بوونی بە نەتەوەیی ئەڵمانی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ساڵانی ھەرزەکاری خۆی کە لەو کاتەدا یەکێک لە کتێبەکانی باوکی خوێندبۆوە دەربارەی جەنگی نێوان فەڕەنسا و پرۆسیا کە وای لێکرد بوو پرسیار دەربارەی ئەو ھۆکارانە بکات کە بۆچی باوکی و زۆر لە وانی تر کە ئەڵمانین و لە ڕەچەڵەکدا نەمساوین شکست بێنن لە پاراستنی ئەڵمانیا لە کاتی جەنگدا. لە ساڵی ساڵی ١٩٠٥ ەوە لە ھەتیوخانەدا ژیانی بەسەر بردوە لە ڤییەنا کە لەلایەن حکوومەتەوە سەرپەرشتی کراوە و دوو جار داوای پێشکەش کردوە بۆ وەرگیران لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان لە ساڵانی ١٩٠٧ و ١٩٠٨ بەڵام ڕەت کراوەتەوە بەھۆی ئەوەی بەھرەی وێنەکێشانی تیادا نەبووە و پێیان وتووە کە بەھرەکانی زیاتر لە ئەندازیاری تەلار سازییەوە نزیکە. لە ئابی ساڵی ١٩١٤ کە جەنگی جیھانی یەکەم دەستی پێکرد لەکاتێکدا کە ھەموو جیھان دڵ تەنگ بوون بە ھەڵگیرساندنی جەنگ بەڵام ھیتلەر خۆشحاڵ بوو چونکە بەو ھۆیەوە دەەیتوانی خۆی ناونووس بکات لە سوپای ئەڵمانیا دا. ھیتلەر بوو بە سەرباز و لە ھێزی شانزەی یەدەکی باڤاریا کە بە ھێزی لیست ناسرابوو بەھۆی سەرکردەی ھێزەکەوە؛ و کارەکەی ترسناکترین کار بووە و چەندین جار دوچاری مەترسی کوشتن و لە ناوچوون بووەوە بەھۆی ئەوەی کە پۆستەچی سوپا بووە و لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگدا پلەی جیفریتری وەرگرتووە کە دەکاتە جێگری عەریف لە سوپای بەڕیتانی. ھیتلەر لە زۆربەی شەڕەکانی بەرەی ڕۆژئاوادا بەشداری کردوە وەک شەڕی پێرسی یەکەم و سوم و ئاراس و پاسکیندایلی. ھیتلەر دوو مەدالیای ئازایەتی وەرگرتووە کە یەکێکیان مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی دووەم ساڵی ١٩١٤ و مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی یەکەم کە لە ساڵی ١٩١٨ دا وەری گرتوە ئەمەش زۆر بەکەمی ڕو ئەدات کە ئەفسەرێک لە پلەی جیفریتر وەری بگرێت سەرەڕای ئەوەش پلەی بەرزنەکرایەوە بۆ پلەی ئونتیرۆفیزێر کە یەکسانە بە پلەی عەریف لە سوپای بەڕیتانی؛ و ھۆکاری بەرز نەکردنەوی ئەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە سەرکردەکانی ھێزەکەی باوەڕیان وابوو کە سیفاتی سەرکردەییان تێدا بەدی ناکرێ و ھەندێک مێژوونوسان ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ھاوڵاتییەکی ئەڵمانی نەبووە. ھیتلەر بەشداری جەنگی جیھانی یەکەمی کردوە و پاشان لە ساڵی ١٩٢٣دا سەرکردایەتی ٢٠٠٠ سەربازی لە ئەندامانی ھێزی گەردەلوولی کرد بۆ داگیر کردنی ھەرێمی باڤاریا و گۆڕینی حکوومەتی ئەوکاتە بەڵام ھەوڵەکانی سەرکەوتو نەبوو دەسگیرکرا و بە تاوانی ناپاکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراو ھەر لە زینداندا کتێبێکی نووسی بە ناوی (خەباتی من) کە تێیدا ھەموو بیروبۆجونوی خۆی بۆ داھاتوی ئەڵمانیا نووسیوە و پاش نۆ مانگ ئازاد دەکرێت و سەر لە نوێ دەست دەکاتەوە بە دروست کردنەوەی پارتەکەی و درێژە بە خەباتی خۆی ئەدات لە پێناو ئەڵمانیادا و تاکولە مانگی ئابی ساڵی١٩٣٤ بوە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتی گرتووەتە دەست زۆری پێنەچوو جەنگی دوەمی جیھانی ھەڵگیرساند کەئەڵمانیا ھاوپەیمان بوو لەگەڵ ئیتالیا و ژاپۆن بەرامبەر ھاوپەیمانێتی سۆڤیەت و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەمریکا کە بوە ھۆی کوژرانی ٥٠–٦٠ میلیۆن کەس و کاول کردنی چەندەھا وڵات جەنگەکەش بە شکستی ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی ھاتوو دوای شەڕ و کوشتارێکی زۆر کە ملیۆنەھا کەس کوژرا ھیتلەر کۆتایی ھات و بۆ یەکەم جاریش چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا بەکار ھێنرا؛ و لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ پاش دۆڕاندنیان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا لە بەرلین لەژێر بینای حکوومەتتدا خۆی و ھاوسەرەکەی کە ناوی ئیڤا براون بوو کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەی بڕی بوو خۆیان کوشت و پاش حەوت ڕۆژ ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە، ئیڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵییەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتای دەسەڵاتیدا وپێکەوە خۆیان کوشت.

وێنەی باوکی ھیتلەر

ھیتلەر و چۆنییەتی ھاتنە ناو دەسەڵات[دەستکاری]

لۆگۆی ھیتل‌ە‌ر
وێن‌ە‌ی ستالین و ھیتل‌ە‌ر

لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم ھیتلەر ئەگەڕیتەوە بۆ ئەڵمانیا و بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی سەرۆکی باڤاری کیرت ئیسنەردا دەکات کە لەو کاتەدا تیرۆر کرابوو. ھیتلەر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ دا بوە بە سیخوڕ لە پۆلیسی ئەڵمانیدا کە سەر بەدەزگای زانیاری ھێزی بەرگری نیشتیمانی بوو بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری بکاتە سەر سەربازەکان و بچێتە ناو پارتە بچووکەکانەوە ئەو پارتانەی کە کاریگەریان ھەیە بۆسەر کۆماری وایمار و بە تایبەتی پارتی کرێکارانی ئەڵمانی؛ و کاتێک ھیتلەر بۆ سیخوری چوە ناو پارتی کرێکارانی ئەڵمانیاوە بینی کە ئەوە کۆبونەوەیەکی بێ مانایە لە نێوان نزیکەی ٢٥ پیاودا لە مەیخانەیەک بە ناوی (ستیرنیکردباد) بۆ مەی خواردنەوە کۆبونەتەوە و ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ھیتلەر نەبوو، پاشان ئەنتۆن دریکسلەری ناسی کە دروستکەری قفڵ بوو کە دەتوانرێت بە دامەزرێنەری سەرەکی حزبەکە دابنرێت کە لەو کاتەدا لە کۆگای ھێلی شەمەندەنەفەر کاری دەکرد پاشان ھیتلەر زۆر سەرسام و کاریگەر بو بە بیر و باوەڕەکانی دامەزرێنەری پاڕتەکە کە بەرپەرچ و دژایەتی سامی و سەرمایەداری و بیر و باوەڕی شیوعییەتی دەکرد کە ئەم بیرو باوەڕە پشتگیری دەکرد بۆ بوونی حکوومەتێکی سەرکەوتو، کە ئەم ھزرە لە پرۆگرامی سۆسیالیستی غەیرە یەھودییەوە وەرگیراوە. ئەنتۆن دیرکسلەر کریکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بوو کە دەربارەی کۆمۆنیست و یەھودییەکان ھەمان ڕای ھیتلەر ھەبوو ئەویش لەو باوەڕەیا بوو کە یەھودییەکان ھۆکاری زۆرێک لەو باوەڕە شۆڕش گێڕانەیەن کە زیانیان گەییاندووە بە ئەڵمانیا ئەو توانا بەھێزەی کە ھیتلەر لە وتارداندا ھەیبووە بووەتە جێی سەرەنجی ئەنتۆن دریکسلەرو کە داوای لە ھیتلەر کردوە بێتە ناو پارتەکەوەو بووە بە ئەندامی ژمارە پەنجاو پێنجەھەمین لە حیزبەکەدا و ھەروەھا بووە بە ئەندامی حەوتەمی لیژنەی جێبەجێکاری پارتەکە، و دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک ھیتلەر ئەوەی بڵاو کردەوە کە دامەزرێنەری حەوتەمی حیزبەکە یە. ھیتلەر چاوی دەکەوێت بە دیتریش ئیکارت کە یەکێک بوە لە دامەزرێنەرە یەکەمینەکانی پارتەکەو ھەروەھا ئەندام بوو لە کۆمەڵەی نھێنی کە بە سول سۆسیتی ناسرا بوو. و. ئیکارت بوە بە مامۆستای ھیتلەر کە فێری چۆنێتی لەبەرکردنی جل و بەرگو قسەکردنی کردووە و ناساندوێتی بە ژمارەیەکی فراوانی خەڵکی، و بۆ زیادکردنی ھەوادارانی پارتەکە ھەستا بە گۆڕینی ناوی پارتەکە بۆ پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی نیشتیمانی ئەڵمانیا. ھیتلەر لە ئازاری ساڵی ١٩٢٠ خزمەتی سەربازی تەواو کردەو بەردەوام پشتگیری ئەندامانی دەستەی باڵای پارتەکەی بەدەس دەھینا بۆ بەژداری کردن لە کارو چالاکییەکانی پارتەکەدا، و لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٢١ دا ھیتلەر بە شێەوەیەکی باش توانی وتار لەبەرامبەر جەماوەرێکی زۆر بدات. ناوبانگی ھیتلەر بە خراپی بڵاو بۆیەوە بەھۆی بەھێزی کەسایتییەوەی و وتارە تەندو تیژو شەڕەنگێزانییەکانییەوە. پارتەی کرێکارانی ئەڵمانی بارەگایەکی لە ساری میونیخ دامەزراند کە لەو کاتەدا میونیخ شوێنێکی گونجاو بوو بۆ ئەو کەسانەی کە بانگەشەی نەتەوایەتی ئەڵمانیان ئەکرد کە لە نێوانیاندا چەندین ئەفسەری باڵای تێدا بوو کە دژی شیوعییەت بوون و پستگیری کۆماری فایمەریان دەکرد کە کۆماریک بوو لەساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٣٣ دامەزرا لە ئەنجامی دۆراندنی ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا، و بە تێپەر بوونی کات ھیتلەر توانی سەرەنجی ھەموو کەسایەتی ھو ئەفسەرە بەناوبانگەکان بۆخۆی ڕابکێشیت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی. پارتەکەی ھیتلەر پۆستی دەستەی جێبەجێ کاری پارتەکەیان بە خشی بە ھیتلەر بەھۆی بەھێزی و توند ڕەوی کەسایتی ھیتلەرەوە، دوا بەدوای ئەوە چەند کەسانێک لە پارتەکەدا ھەستان بە دروستکردنی ھاوپەیمانییەک لە نێوان خۆیاندا لە شاری ئۆکسبۆرگ دژی ھیتلەر، ئەمەش ھیتلەری ناچار کرد بە گەڕانەوە بۆ میونیخ بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی ئەو ھێرشە توندانەی کە لە کۆتایدا بوە ھۆی دەس لەکار کێشانەوەی بە فەڕمی لە پارتەکە لە ١١ ی تەممووزی ساڵی ١٩٢٠ داو ھەرچەندە ئەوان باش ئەیانزانی کە واز ھێنانی ھیتلەر مانای کۆتایی ھاتنی پاارتەکەیە بەھۆی ئەو کەسایەتییە بەھێزەی کە ھەی بوو لە پارتەکەدابەڵام دژایەتیان کرد. ھەرچۆنێک بێت ھیتلەر بڕیاریدا بگھڕێتەوە پارتەکە بەڵام بە مەرجی ئەوەی بچێتە جێگەی دریکسلەری سەرۆکی پارتەکە بەھۆی کە ھیتلەر کەسێک بو جەماوەرێکی زۆری ھەبوو. پاش ئەوەی کە ھیتلەر ھاتەوە ناو پارتەکەی وردە وردە پارتەکە بەرەو پیشەوە چو تاکو لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانا بەژداری دەکردو لە ھەڵبژاردنی مانگی ٩ی ساڵی ١٩٣٠ دا کە پارتە کۆمارییەکان سەرکەوتنیان تێدا بەدەس ھێنا و پارتی نازی توانی لە پڕ بوژانەوەیەکی گەورە بە خۆیەوە ببینێت پاش سەرکەوتنی بە ڕێژەی %١٨٫٣ لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا و بەمەش پێگەی پارتەکە لە نۆھەمین بچووکترین پارتی پەرلەمانەوە بۆ دووەم گەورەترین پارتی پەرلەمان سەرکەوت، و پاشان ھیتلەر ویستی خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی ولات، ھەرچەندە ھیتلەر لە ساڵی ١٩١٣ و نەمسای جێ ھێشتبوو بەڵام نەیتوانیبوو ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت بۆیە ئەم ھۆکارە بوە ڕێگر لەبەردەم خۆ ھەڵبژاردنی ھیتلەر بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکان؛ و لەو کاتەدا حکوومەتی ویلایەتی برونسویک کە ژمارەیەکی زۆر لە نازییەکان ئەندام بوون تێیدا ھەستان بە دانانی ھیتلەر لە پۆستێکی کارگێڕی بچووک بۆ ئەوەی کە بتوانێت وەک و ھاوڵاتییەک ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت، وەلەو کاتەدا حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیاری پێدانی ناسنامەی بە ھاوڵاتیان دەرکرد و دواجار ھیتلەر توانی ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت و ھیچ بەربەستێک نەما لەبەردەمیدا کە ڕێگر بێت بۆ کاندید کردنی بۆ سەرۆکی وڵات. لە کۆتایدا ھاوڵاتییە ئەڵمانییە تازەکە ھەستا بە کاندید کردنی زۆی بۆ سەرۆکایەتی ولات لە ھەڵبژاردنەکاندا لە دژی ھیندنبێرگ کە لایەنگرییەکی زۆری لە نەتەوایتییەکان و کۆمارییەکان و کاسۆلیکەکان و جمورییەکانی بەدەس ھێنابوو ھەروەھا پشتیوانی پارتە کۆمەڵایەتی و دیموکراتییەکانیشی بەدەسھێنا بوو. ھەروەھا لەو ھەڵبژاردنەدا کاندیدی پارتی شیوعی و کاندیدی پارتی چەپی تیابوو کە سەربە کۆمەڵەی توندڕەوەکان بوو. لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا ناوی ھیتلەر بەسەر ئەڵمانیادا بڕا، ئەم نازناوەش نیشانەیەک بوو بۆ تەماحی ھیتلەر بۆ دیکتاتۆری لە لایەک و نیشانەیەکیش بوو بۆ ئەو بانگەشە سەرکەوتوەی ھیتلەر کە بە ئاسمانی ئەڵمانیادا بڵاو بۆیەوە، ھیتلەر ھەستا بە وتار دان و کۆکردنەوەی لایەنگران بۆخۆی و کە لە ڕۆژێکدا لە دوو ناوچە وتاری دەدا ئەمەش سیاسەتیک بوو کە بۆ یەکەم جار بوو کەسێک بەکاری بێنێت و زۆر سەرکەوتو بوو. پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ھیتلەر پلەی دوەمی بەدەس ھێنا بە ڕێژەی %٣٥ ی دەنگەکانی بەدەس ھێنا لە ھەڵبژاردنی دووەم لە مانگی نیسان، سەرەڕای جیا کردنەوەی ئەنجامەکان و بردنەوەی ھیندنبێرگ بەڵام ھیتلەر وەک و ڕکەبەرێکی سەرەکی دەرکەوت و نەدەکرا ئیتربەھیچ جۆرێک غافڵ بکرێت لە گۆرەپانی سیاسی لە ئەڵمانیادا. پاش ماوەیەک ھیتلەر بە ڕاوێژکار دیاری دەکرھیت و دواتر دەبیت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٣٤ دا سەرۆکی وڵات پاول ڤۆن ھیندینبۆرگ کۆچی دوای کردو لە بری ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ ئەنجومەنی وەزیران کە لەلایەن ھیتلەرەوە سەرۆکایەتی دەکرا بڕیاریدا بە دانانی ھیتلەر بە سەرۆکی نوێی وڵات چونکە وادانرا کە ھیتلەر سەرکردەو ڕاوێژکاریش بوە و سەرۆکی وڵاتیشە، و ھەروەھا ھیتلەر ھەستا بە گۆڕینی دەستورو بەو شێوەیە ھیتلەر بوە سەرۆکی دادگای باڵاو سەرۆکی وڵاتیش تاکو ئەو کاتەی کە ھەڵبژاردنیکی نوێ ئەنجام دەدرێت. بەڵام ھیتلەر سەرجەم یاساکانی گۆڕی بە ھەر بیانویەک بیت و بەو وەزیری جەنگی دەرکرد و خۆی کردە سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری جەنگ و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گرتە دەستی خۆی و بێ ئەوەی ھیچ کەسێک ناڕەزای دەرببڕێت و سەرەتای دیکتاتۆرییەتی ھیتلەر دەستی پیکرد.

ئاڕمی پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی

وێنۆک|وێنەی دایکی ھیتلەر

پارتی نازی و بیروباوەڕەکانی[دەستکاری]

نازی بزووتنەوەیەکی سیاسی بوو کە لە ئەڵمانیادا دەرکەوت لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بەسەرۆکایەتی ھیتلەری نازی پاشان گۆڕا بۆ سیستەمێکی سیاسی و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموو ئەو سیستەم و حکوومەت و بیرو باوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لە ئەڵمانیادا دامەزرا. نازی بزووتنەوەیەکی فاشی بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادییەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتی تایبەتی دابوو، و بانگەشەی نازی نەتەوایەتی دوژمنکارانەو حوکمی عسکەرتارانەیان دەکرد و سەربەرزیان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیاو سەرجەم گەلەکانی تری باکووری ئەورووپا کە بە ڕەچەڵەک دەچونەوە سەر ئارییەکان، و پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە یەھودییەکان وسلاڤییەکان و نەتەوەکانی تر لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون. نازی دژایەتی دیموکراتی و شیوعییەت و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە سیاسییە جیاوازەکانی ترکە بانگەشەی یەکسانیان دەکرد. نازی بە ھەموو ئەو کێشە ئابوری و سیاسیانەدا تێپەڕی کە لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە لە ساڵی (١٩١٤–١٩١٨) توشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھەروەھا حکوومەتی دیموکراتی جێگەی پاشایەتی گرتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمی ئەڵمانیای کردبوو، بەڵام وڵات توشی ھەڵ ئاوسانێکی گەورە بوو و بێکارییەکی گەورە لە دوای جەنگەوە توشی ئەڵمانیا بو بوو و زۆربەی ئەڵمانییەکان لایەنگری خۆیان گۆڕی بۆ ئەو گروپە سیاسیانەی کە بانگەشەی گۆڕانکاری توند ڕەوانەی دەکرد؛ و ئەم پارتە لەسەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بە ھاتنە ناوەوەی ھیتلەر لە ساڵی ١٩١٩ و گەیشتنی بە خێرایی بە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گۆڕی بۆپارتی کرێکارانی سۆشیالیستی نەتەوەیی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٢٠دا. ھیتلەر لەسەرەتادا ئامانجی سەرەکی ئامانجێکی نیشتیمانی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دا بوو بۆ بەدەسھێنانی لایەنگری ھاوڵاتیان بۆخۆی، و پارتی نازی گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامی ئەو گرفتانەی کە لەدوای کۆتای ھاتنی جەنگی جیھانییەوە توشی ئەڵمانیا ھاتبوو، ھیتلەرپشتگیری ھیزی سەربازی دەکرد بۆ ڕێکخستنی سیستەمی سیاسی و ھەوروەھا داگیرکاری لە ڕێگەی سەربازییەوە و ھەستا بە چاکسازی کۆمەڵایەتی کە بەم ھۆیەوە سەرسنجی جووتیارەکان و چینەکانی ناوەندی بۆخۆی ڕاکێشا و ھەروەھا پشتگیری سەرمایەدارەکانی کرد بۆ دژایەتی شیوعییەت. ئەمانەش ھەمو ھۆکار بوون بۆ فراوان بوون بوونی نازی لە ئەڵمانیاداو کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا پارتی نازی نزیکەی ١٧٠٠٠ ئەندامی ھەبوو. گەیشتن بەدەسەڵات لەلایەن نازییەکانەوە پشتگیرییەکی جەماوەری بەھێزی بەدەس نەھێنا ھەتا ئەو کاتەی کە جیھان توشی قەیرانێکی گوەرە ھات کە لە ساڵی ١٩٢٩ و دەستی پێکرد، لەمەو دوا ئەڵمانییەکان بە لێشاو دەچونە ناو پارتی نازییەوە و پارتەکەش لە لای خۆیەوە بەڵێنی چاکردنی باری ئابوری و بەھێزی دەسەڵات و گەڕانەوەی سەربەرزی نیشتیمانی بە ئەڵمانییەکان دا. وەلە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ١٩٣٢ دا پارتی نازی وەک و پارتێکی بەھێز دەرکەوت لە ئەڵمانیاد و لە ٣٠ یەنایەری ساڵی ١٩٣٣ دا ھیتلەر بوە ڕاوێژکار (سەرۆک وەزیران) و بە خێرای ڕووی کردە دیکتاتۆری و ئازادی تاک و ئازادی سیاسی قەدەغە کرد و سەرجەم پارتە سیاسییەکانی داخست جگە لە پارتی نازی نەبێت، ھەروەھا دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەو ڕاگەیاندەکان و خوێندندا، و ھەستان بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەھێز و دروستکردنی چەندین بەندیخانەی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە دژایەتی پارتی نازیان دەکرد لەو سەردەمەدا. پاش فراوان بوونی جەنگەکان ھیتلەرو دەستو ۆێوەندەکەی خەونیان بە دروستکردنی ئیمپراتۆرییەتی نازییەوە دەبینی کەدەس بەسەر ھەمو جیھاندا بگرێت و لە ساڵی ١٩٣٨ دا دەستی کرد بە جێ بەجێ کردنی پلانەکەی و ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٣٨ دا نەمسا یان داگیر کرد و و لە ساڵی دواتر چیک و سلۆڤاکیا ی پێشویان داگیر کرد، و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٩ دا ھێرشیان کردە سەر پۆلەندا و دواتر جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد و کە ئەڵمانیاو ھاوپەیماننەکانی شکستیان ھێنا لە ساڵی ١٩٤٥ و حوکمی نازی لەناوبرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بریتانیکا-ئادۆڵف ھیتلەر Adolf Hitler | Biography, Rise to Power, & Facts
  • پەرتوکی خەباتی من لە نووسینی ھیتلەر خۆی و وەرگێڕانی سەلاح نەقشبەنی، چاپی دووەم-٢٠١١-ھەولێر.
  • كتاب تاريخ المانيا الهيتلريه الجزء اڵاول. نووسینی ویلیام شیرر، وەرگێڕانی خیری حماد.
  • دانپێدانەکانی ھیتلەر. خلیل تادرس. وەرگێڕانی کارزان عەزیز لە عەرەبییەوە بۆ کوردی.
  • ئیمپراتۆرییەتی ھیتلەر. گیل بی ستیوارت، وەرگێڕانی ھەژار ڕەحیمی.
  • نھێنییەکانی ھیتلەر. کارزان عەزیز. وەرگێڕدراوە لە عەرەبییەوە بۆ کوردی.