دەروازە:کۆمەڵەی خۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن


ھەنووکە ١٣٢ وتار لە دەروازەی کۆمەڵەی خۆردا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی


کۆمەڵی خۆر پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچوکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت. ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە. خۆر نزیکەی ٩٨٪ ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە. بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوەو رێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە. لەکاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە رێرەوی سورانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە رێی ھێزکێشکدرنەکەیەوە ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگیەک دروستدەکات و ھاوسەنگیەکەش بریتیە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نمونە زەوی لەماوەی ٣٦٥ رۆژدا رۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات. زیاتر لە بارەی کۆمەڵەی خۆرەوە ...

وتاری ھەڵبژێردراو

بەردی ئاسمانی بە بەردەکانی ئاسمان دەوترێ، ئەو بەردانە بوونیان ھەیە لە کۆمەڵەی خۆر بە قەبارەی جیاواز لە بچووک و گەورە و مامناوەند، ئەو بەردانە زوو و زۆر دێنە بەرگەھەوای ھەسارەی زەوی ئەو دیاردەیە لەسەر زەوی پێیدەوترێ شەبەنگ، ھەندێک جار لە ئاسمانی زەویەوە بەھۆی سووتانی لە بەرگەھەوای زەوی ناگات بە سەر زەوی، ھەندێک لەو بەردانە قەبارەیان گەورەیە و دەکەون بەسەر زەوی و ئەو کاتە ناوەکەی لە شەبەنگەوە دەگۆرێت لۆ بەردی ئاسمانی. نەیزەکەکان لە ھەسارۆکەکان دەچن بەڵام لەوان زۆر بچووکترن نەیزەک تەنێکی تاوێری بچووکە

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

پلووتۆ بە شێوەی سرووشتی، وێنەی نیو ھۆرایزنز

وێنەی نایاب

شتەکانی ناوەوەی کۆمەڵەی خۆر

وتار

ھەسارەی زەوی ناوی ئەو ھەسارەیەیە کە ئێمەی لە سەرە. زەوی لە خولگەیەکی بڕگە ناتەواو بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و سێیەمین ھەسارەی نزیکە لە خۆرە. زەوی پێکھاتووە لە سلیکۆن و ئۆکسجین و چەند مادەیەکی کانزایی تر و زۆربەی ڕوەکەی بە ئاو داپۆشراوە کە شوێنی ژیانی زیاتر لە ھەشت ملیار مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. زەوی مانگێکی ھەیە کە بڕوا وایە لە زەریای ھێمنەوە جیا بووبێتەوە[ژێدەر پێویستە]کە قەبارەکەی یەک لەسەر چل و نۆ ئەوەندەی زەوییە و لە ماوەی ٢٣ کاتژمێر و ٥٥ خولەک و ٤ چرکە جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و لەماوەی ٣٦٥٫٢٥٦٣٦٣٠٠٤ ڕۆژدا جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە. ھەڵبەت سووڕانەوەی ھەموو ھەسارەکانی دیکەش لە ماوەیەکی جیاوازدا دەسوڕێنەوە لەبەر دووری و نزیکییان لە خۆرەوە چونکە تا نزیکتر بێت دەبێت زووتر بخولێتەوە چونکە ھێزی کێشکردنی خۆر ڕای دەکێشێت بۆ خۆی و بڕوا وایە تەمەنی ٤٫٥ ملیار سال بەر لە ئێستا دروست بووبێت و زەوی لە پێنج چین پێکھاتووە. بە بۆنەی ئەو مەرجانەی لە کاکێشانی ڕێگای شیریدا ھەن کە پێکھاتووە لە ٢٠٠ ملیار ئەستێرە کە ٦٠٠٠ ملیاریان ئەگەری بوونی ژیانیان لەسەرە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان