ئانتاریۆ
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
پارێزگای ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario) پارێزگایەکی وڵاتی کەنەدایە. بە چڕترین ھەرێمی دانیشتووان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدا بەجۆرێک کە ٪٤٠ ھەموو دانیشتووانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن. بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە (دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نوونەڤووت). شاری تۆرۆنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادەنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابووریی گرنگە و بە دڵی ئابووریی کەنەدا بانگ دەکرێت. شاری ئۆتاوا کە پایتەختی کەنەدایە کەوتووەتە ئەم ھەرێمە. ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٢ بریتییە لە ١٢٬٨٥١٬٨٢١کەس، ھەربۆیە ٪٤٠ دانیشتووانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت. ڕووبەرەکەی ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کم دووجایە. لە ساڵی ١٦١٣ بۆیەکەم جار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسییەکان ڕکێفیان بەسەر ھەبووە. تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتووەتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا لە ساڵی ١٨٦٧دا.
جوگرافیا
[دەستکاری]ئاودری ھێدسن کەوتووەتە بەشی باکووری و ھەرێمی کێبێک کەوتووەتە خۆڕھەڵاتی و ھەرێمی مانیتۆبا کەوتووەتە خۆڕئاوای و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتووەتە باشووری.
زەوییەکی دەشتەنی کشتوکاڵی ھەیە کە دەورەدراوە بەچەندین دەریاچەی داخراو و کراوە، لەبەشی باکووری ھەندێک بەرزایی ھەیە خاوەنی چەندین سامانی کانزایی بەنرخە
کەشوھەوا
[دەستکاری]وەک ھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کەشێکی ساردی ھەیە بەڵام ناوچەکانی باشووری لەگەڵ ناوچەکانی باکووری جیاوازییەکی زۆری ھەیە، بەشی باکووری زستانێکی سارد و درێژی ھەیە و ھاوینەکەشی کورت و فێنکە بەڵام بەشی باشووری ساردییەکەی کەمترە و ھاوینەکەی سێ مانگی تەواو پڕدەکات.
پێکھاتەی دانیشتووانەکەی
[دەستکاری]زمان
[دەستکاری]زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی ئەنتاریۆیە؛ کە نزیکەی ٪٧٠ دانیشتووانەکەی بە ئینگلیزی دەدوێن. ھەروەھا ھەندێک لەدانیشتوانەکەی بە فەڕەنسی دەدوێن بەتایبەت لەبەشی باکوور و باکووری خۆڕھەڵاتی. بەپێی یاسا ھەر ناوچەیەک بە ڕێژەی ٪١٠ پتر بە فەڕەنسی دووان ئەوە لەوناوچەیە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی فەرمی بەکاردێت، لە ٪٤ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە فەڕەنسی دەدوێن. بە ڕێژەی ٪١١ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە ئینگلیزی و فەڕەنسی دەدوێن (٢٠١١). ھەروەھا زمانەکانی ھۆڵەندی و ئیتاڵی و ھیندی و عەرەبی و عیبری و ئیسپانی و کوردی و پۆلۆنی و پورتوگالی و چینیش بەکاردێن لەلایەن کۆچبەرە تازەکانەوە.
ئایین
[دەستکاری]بەگوێرەی ساڵی ٢٠١١ گەورەترین کۆمەڵەی ئایینی کریستیانە کاسۆلیکییەکانن، کە لە ٪٣١٬٤دانیشتوانەکەی پێکدێنن، ھەروەھا کریستانی یەکێتی کەنەدی لە ٪٧٬٥دانیشتوان پێکدێنن و کریستیانی ئەنجەلیکانی ٪٦٬١ دانیشتووان پێکدێنن، بەڕێژەی ٪٣٢ھیچ باوەرێک و ئایینێکیان نییە و لە ٪٤٬٦ دانیشتووانەکەی موسڵمانن و لە ٪٢٬٩ جوولەکەن و لە ٪١٬٥ئایینزاکانی ترن.
گەورەترین شارەکان
[دەستکاری]لەگەورەترین شارەکانی ئەنتاریۆ:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أونتاریو»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.