ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
ھەروەھا ناسراوە بەئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ
جۆر
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمان(ەکان)ئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٣
ژمارەی ئەڵقەکان٦١
کۆمپانیا(کان)ی بەرھەمھێناننیکلۆدیۆن
ڕووداونووسی
دوای ئەمکۆمیکەکانی جیھانی ئەڤەتار:
پیشاندانە پەیوەندیدارەکانئەفسانەی کۆرا

ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ھەروەھا ناسراویشە وەک ئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ (بە ئینگلیزی: Avatar: The Last Airbender) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. لەسەر نیکلۆدیۆن نمایش کرا و بۆ ماوەی سێ وەرز بەردەوام بوو، زنجیرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە و نووسەری سەرەکی زنجیرەکە ئارۆن ئیھاسز بووە. زنجیرەکە دەربارەی جیھانێکە کە خەڵک دەتوانن یەکێک لە چوار توخمە سەرەکییەکە کۆنتڕۆڵ بکەن: ئاو، زەوی(خاک)، ئاگر، یان ھەوا. کارەکتەری سەرەکی ناوی ئانگە پێی دەوترێت ئەڤەتار یان ئاڤاتار، ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانێت ھەرچوار توخمەکە کۆنترۆڵ بکات. لە زنجیرەکەدا، ئانگ و ھاوڕێکانی کاتارا و سۆکا و دواتریش تۆف بیفۆنگ دەبێت جیھان ڕزگار بکەن بە بەزاندنی پاشا ئۆزای کە فەرمانڕەوای نەتەوەی ئاگرە. ئانگ و ھاوڕێکانی دەیانەوێت کۆتایی بە شەڕێک بھێنن لە نێوان نەتەوەی ئاگر و نەتەوەکانی دیکە کە سەد ساڵە بەردەوام بووە. لەھەمان کاتدا زوکۆ کە پێشتر شازادەی نەتەوەی ئاگر بوو ھەوڵدەدات ئانگ بگرێت و بیبەزێنێت. ناوەڕۆکی زنجیرەکە لەسەر بنەمای بەشە جیاوازەکانی چاندی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە. ئەو جووڵانەی کارەکتەرەکان دەیکەن کاتێک توخمێک ملکەچ پێدەکەن لەسەر شێوازی جیاوازی ھونەری جەنگی وەک (کۆنگ فو و تایچییە)، و شێوازی ھونەری نمایشەکە لە شێوازی ئەنیمەیشنی ژاپۆنی دەچێت. «ئەڤەتار: دوایین ملپێچکەری ھەوا» ڕێژەی پلەدانی بەرزی وەرگرت کاتێک کە بڵاو بووەوە واتە خەڵکێکی زۆر سەیریان دەکرد. بەرزترین ڕەیتینگی ٥٫٦ ملیۆن کەس سەیریان دەکرد نمایشەکە بۆ تەمەنی ٦ بۆ ١١ ساڵان کرا، بەڵام تەنانەت ئەو کەسانەی ٦ بۆ ١١ نەبوون سەیریان دەکرد و ئارەزوویان لێ بوو.[١][٢] ڕەخنەگرانیش حەزیان لە زنجیرەکەیە، پێیان وایە کارەکتەرەکانی، ھونەر، مۆسیقا، نووسینەکانی ھەموویان زۆر باشن. جگە لەوەش ئاڤاتار: دوایین ملپێچکەری ھەوا باسی ئەو شتە قورسانە دەکات کە نمایشەکانی منداڵان زۆر جار باسی ناکەن، وەک ئەمانە شەڕ، جینۆساید، ئیمپریالیزم، ئازادیی ھەڵبژاردن لەخۆدەگرێت. بەرنامەکە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە، پێنج خەڵاتی ئانی، خەڵاتی جێنسیس، خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، خەڵاتی ھەڵبژاردنی منداڵان، خەڵاتی پیبۆدی بەدەستھێناوە. زۆر کەس پێیان وایە ئەم زنجیرەیە یەکێکە لە باشترین زنجیرە ئەنیمەیشنەکان بۆ ھەموو کات.[٣]لە چوارچێوەی ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بە ئاڤاتار: دوایین ملپێچکەری ھەوا و ھەیە، یەکێک لەمانە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی پاشکۆیییە بەناوی ئەفسانەی کۆرا، کە باسی ٧٠ ساڵ دوای ڕووداوەکانی یەکەم نمایش دەکات کە چی ڕوودەدات. ئەفسانەی کۆرا لە ٢٠١٢ نمایش کرا و لە ٢٠١٤ کۆتایی ھات.[٤] ھەروەھا دوو ڕۆمانی پێشوەختە ھەن، فیلمێکی زیندوو ئاکشن، و زنجیرەیەکی کۆمیک، لە مانگی حەوتی ٢٠١٨ تەواوکەری زنجیرەکە لە بلو-ڕەی بڵاوکرایەوە. ئەمە بۆ ئاھەنگێڕانی یادی دە ساڵەی کۆتایی ھاتنی زنجیرەکە بوو. زنجیرەکە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ لە تۆڕی نێتفلێکس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە پاراماونت پڵەس و لە Amazon Prime Video لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە. ڤێرژنێکی ڵایڤ ئەکشن لە ئێستادا لەلایەن نێتفلیکسەوە دروست دەکرێت.

وەرزەکان[دەستکاری]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

نەخشەی ھەر چوار نەتەوەکە: ئاو، ئاگر، خاک، ھەوا
  • ئانگ: تەمەنی ١٢ ساڵە، گرنگترین کەسایەتی زنجیرەکەیە، کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ لەژێر ئاوێکدا بەستوویەتی لەگەڵ گامێشە فڕیوەکەی بەناوی ئاپا، ئەو لەلایەن گەنجێکی ملپێچکەری ئاوەوە بە ناوی کاتارا دۆزرایەوە، ئێستا ئەو ئاڤاتارە، خاوەنی چوار ھێزی جیاوازە: ئاو، زەوی، ئاگر و ھەوا. ئانگ پاڵەوانە، بەڵام نایەوێت ببێتە پاڵەوان ھەوڵدەدات جارێکی تر جیھان باش بکاتەوە.
  • کاتارا: تەمەنی ١٤ ساڵە، ئەو ملپێچکەرێکی ئاوییە، ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو دەتوانێت بە جووڵاندنی جەستەکەی ئاو بجوڵێنێت، ئەو لە ھۆزی ئاوی باشوورە. کاتارا برایەکی ھەیە بەناوی سۆکا ئەوان ئانگ لە تۆپێکی گەورەی سەھۆڵدا دەدۆزنەوە، کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ بەستوو بوو. ھەروەھا کاتارا دەتوانێت خوێنڕشتن بکات، ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو دەتوانێت بە «چەماندن» جەستەی خەڵک بجوولێنێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەو حەز ناکات ھەرگیز ئەمە بکات.
  • سۆکا: تەمەنی ١٥ ساڵە ئەو جەنگاوەرە، ھەروەھا برایی کاتارایە، ئەو لە ھۆزی ئاوی باشوور دەژی، ئەو زۆر پێکەنیناوییە. سۆکا جیاوازە لە ھاوڕێکانی ناتوانێت ھیچ شتێک کۆنترۆڵ بکات، ئەو جەنگاوەرە و بیرمەندە، بیرۆکە و چەکی زۆر باشی ھەیە. ئەو بۆمەرانگ و شمشێرێکی ھەیە کە لە کەشناسی دروستی کردووە. میشێل دانتێ دیمارتینۆ کە بەرنامەکەی تەلەڤیزیۆنەکەی دروست کرد وتی کە سۆکا لەوانەیە ببێتە ئاودێر، بەڵام ئەو ھەرگیز فێری ئەوە نەبوو کە چۆن بیکات.
  • تۆف: تەمەنی ١٢ ساڵە، ئەو کوێرە، ملپێچکەری خاکە، خێزانەکەی دەوڵەمەندن، بەڵام حەزی لە پارە نییە. ئەو زۆر بەھێزە و حەزی لە شەڕکردنە. کاتێک چاوی بە ئانگ و ھاوڕێکانی دەکەوێت و پێی وایە ئەوان نامۆن ئەو دەیەوێت یارمەتیان بدات، بۆیە لەگەڵ ئەوان دەچێتە سەر سەرکێشییەکەیان. ئەو مامۆستای ئانگە بۆ کۆنترۆڵکردنی خاک، ڕاستە ئەو کوێرە بەڵام ھێشتا دەتوانێت شتەکان ببینێت. تۆف بە پێیەکانی دەیبینێت ئەو ھەست دەکات زەوی کەمێک بجوڵێت پاشان ئەو دەزانێت چی ڕوودەدات، تۆف بەھێزترین ملپێچکەری زەوییە تا ئێستا
  • زوکۆ: تەمەنی ١٦ ساڵە ئەو کوڕی پاشایی ئاگری خراپەکارە، بۆیە شازادەیە. لە وەرزی ١ ئەو گرنگترین کوڕە خراپەکەیە، ژیانی زوکۆ سەخت بوو شتێک ڕوویدا و ئێستا باوکی ئەوی خۆش ناوێت. زوکۆ دەیەوێت ئاڤاتارەکە بگرێت چونکە پێی وایە باوکی حەز لەوە دەکات. زوکۆ خۆی خۆش ناوێت و تووڕەیە و خێزانەکەی شێتە، لە زنجیرەکەدا زوکۆ فێر دەبێت چۆن جوان بێت، ئەو ماسکێکی شین لەبەر دەکات بۆ ئەوەی خۆی بشارێتەوە و پاشان خەڵک ڕزگار دەکات. لە وەرزی سێیەمدا پاشایی ئاگر بەجێ دەھێڵێت. ئەو دەچێتە لای ئانگ و دەبێتە ھاوڕێکەی ئەو دەبێتە مامۆستایەکی ملپێچکەری ئاگر بۆ ئانگ، لە کۆتایدا دەبێتە پاشایی ئاگری نوێ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Element of Shyamalan in "Airbender"". The Hollywood Reporter. Nielsen Business Media, Inc. 2007-01-09. Retrieved 2008-05-03.
  2. ^ "In Brief: Avatar's Big Finish". TVGuide: 12. 2006-12-28.
  3. ^ "'Avatar: The Last Airbender' Is Still One of the Greatest Shows of All Time". www.vice.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-14.
  4. ^ "Nickelodeon sets 'Last Airbender' spinoff for 2011". Associated Press. 21 July 2010. Archived from the original on 24 July 2010. Retrieved 30 August 2017.