ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)
چەشن
وەرگیراو لەئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
پەرەپێدەرئالبێرت کیم
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)تاکیشی فوروکاوا
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨
بەرھەمھێنان
شوێنەکانی تۆمارکردنڤانکۆڤەر
ماوەی پەخش٤٧–٦٣
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا

ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن یان دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کە ھەروەھا بە ئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ ناسراوە، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی سەرکێشیی ئەمریکییە کە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم وەرزی لێ پەخش کرا.[١][٢] وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکەی بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە و سێ وەرزی لێ بەرھەمھێنرا. بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ دەربارەی ئەم زنجیرەیە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، بە کاستی پڕ ئەستێرە، لەوانە: گۆردن کۆرمەر، داڵاس لیو، گیاوێندیۆ، ئیان ئۆسلی، پاوڵ سون-ھیونگ لی، ئێلیزابێت یوو، دانیاڵ دای کیم و کێن لیونگ.[٣]

یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ یەکەمجار لە تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە، و لە سەرەتاشدا لە ھەشت ئەڵقە پێکدێت.[٤]

پوختە[دەستکاری]

نەخشەی جیھانی ئەڤەتار

زنجیرەکە لە جیھانێکی (بڕوانە جیھانی ئەڤەتار) خەیاڵی ئاڵۆزی نێو جەنگ دەست پێدەکات کە کەسانی تایبەت (ئەو کەسانەی توانای ملکەچپێکردنی توخمەکانیان ھەیە) دەتوانن یەکێک لە چوار توخمە سەرەکییە یەکەمەکان ئاو، زەوی (خاک)، ئاگر، یان ھەوا ملکەچپێبکەن (دروستی بکەن، کۆنتڕۆڵی بکەن و دەستکاری بکەن). ئانگ، کە ھەڵبژێردراوە وەک ئەڤەتار و دواھەمین ملکەچپێکەری ھەوای زیندووە، ھەروەھا پردی پەیوەندی نێوان جیھانی فیزیکی و ڕۆحییە، و تاکە کەسە کە توانای ملکەچپێکردنی ھەر چوار توخمەکەی ھەیە. ئەڤەتار پارێزگاری لە ڕێکخستنی جیھان و سروشت دەکات بۆ ھێنانەدی ئاشتی، ئانگ بەرپرسیارێتی کۆتاییھێنان بە داگیرکاری دیکتاتۆریی نەتەوەی ئاگری لەسەرشانە.[٥] لەگەڵ ھاوڕێ نوێیەکانی کاتارا و سۆکا، دەست دەکات بە شارەزابوون و ڕاھێنانکردن لە سێ توخمە سەرەکییەکەی تر، ئەمە لە کاتێکدایە لەلایەن زوکۆ، شازادەی دەرکراوی نەتەوەی ئاگر ڕاو دەنرێت، و ھەوڵدەدات بە گرتنی ئانگ (ئەڤەتار) شەرەفی خۆی لای پاشای نەتەوەی ئاگر بەدەست بھێنێتەوە.[٦]

ئەڵقەکان[دەستکاری]

وەرزی یەکەم[دەستکاری]

ژ.ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
١«ئانگ»مایکڵ گۆیئالبێرت کیم، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٢«جەنگاوەرەکان»مایکڵ گۆیجۆشوا ھێڵ فیاڵکۆڤ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٣«ئۆماشوو»جەبار ڕایسانیکریستن بۆیلان٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٤«بە نێو تاریکییەکە»جەبار ڕایسانیکێلی ماکدۆناڵد٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٥«لە جیھانی ڕۆحەکان»ڕۆسیان لیانگگابرێل لیانس٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٦«ڕووبەندەکان»ڕۆسیان لیانگئێمیڵی کیم، ھەنتەر ڕەیس، برایان کۆنێتزکۆ و مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٧«باکوور»جێت وێڵکنسنئەندرێ وۆنگ کەنەدی٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)
٨«ئەفسانەکان»جێت وێڵکنسنئالبێرت کیم٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22)

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پەرەپێدان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیای نێتفلیکس ڕای گەیاند کە زنجیرەی لایڤ ئاکشنی ئەڤەتار بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٩ دەست بە بەرھەمھێنان بکات.[٧] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا بەھۆی جیاوازیی لە بەرھەمھێنانی زنجیرە لایڤ ئاکشنەکە لەگەڵ زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە، دروستکەرانی زنجیرەکە ستۆدیۆی بەرھەمھێنانی زنجیرە چاوەڕوانکراوەکەیان بەجێھێشت،[٨][٩] دوای ئەوەی ئاشکرا کرا کە کۆمپانیای نێتفلیکس ویستویەتی گۆڕانکاری لە چیرۆکی ئەڤەتار بکات، ھەروەھا ئاماژە بە ژینگەیەکی نەرێنی و بێ پشتیوانی کراوە لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە، لە کۆتاییدا، لە مانگی ئابی ٢٠٢١ ئەلبێرت کیم بە فەرمی وەک نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نمایشکاری زنجیرەکە ڕاگەیەندرا.[١٠]

زنجیرەکە بۆ ھەر ئەڵقەیەکی زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلار تێچووی بووە بۆ دروستکردنی، ھەر وەرزێکیشی ھەشت ئەڵقەی لێ پێکدێت.[١١][١٢]

وێنەگرتن[دەستکاری]

بەرھەمھێنان و وێنەگرتنی زنجیرەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری ڤانکۆڤەری ویلایەتی بریتش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا دەستیپێکرد.

پەخشکردن[دەستکاری]

زنجیرەکە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ نمایش کرا.[١٣][١٤]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Netflix's first big Avatar: The Last Airbender trailer swoops in before a February premiere" (بە ئینگلیزی). 2023-11-09. Retrieved 2023-12-02.
  2. ^ "Avatar: The Last Airbender (Live-Action) (2024)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2023-11-16. Retrieved 2023-12-02.
  3. ^ Thompson, Jaden (2023-11-09). "'Avatar: The Last Airbender' Trailer: Aang Returns to Unite the Nations as Netflix's Live-Action Remake Unveils Epic Footage". Variety. Retrieved 2023-12-02.
  4. ^ "Avatar News". Tumblr. Retrieved 2023-12-02.
  5. ^ Tinoco, Armando (2023-06-18). "'Avatar: The Last Airbender': Netflix Releases First Look Photos & Teaser Of Live-Action Series Ahead Of 2024 Release — Tudum". Deadline. Retrieved 2023-12-02.
  6. ^ Tinoco, Armando (2023-06-18). "'Avatar: The Last Airbender': Netflix Releases First Look Photos & Teaser Of Live-Action Series Ahead Of 2024 Release — Tudum". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.
  7. ^ "'Avatar: The Last Airbender' live-action trailer reveals premiere date". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.
  8. ^ Petski, Denise (2021-08-12). "'Avatar: The Last Airbender': Netflix Live-Action Adaptation Sets Main Cast, Creative Team". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.
  9. ^ Porter, Rick (2018-09-18). "Live-Action 'Avatar: The Last Airbender' Series Coming to Netflix". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.
  10. ^ Hipes, Patrick (2018-09-18). "'Avatar: The Last Airbender' Live-Action Series In Works At Netflix". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.
  11. ^ Tolsky, Andy (2022-03-25). "ATLA Live-Action Netflix Show Reportedly Cost $15 Million Per Episode". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.
  12. ^ "Exclusive: Season 1 of the Avatar: The Last Airbender live-action series has a budget of more than $15 million per episode, for a total of more than $120 million for the first season". Tumblr. Retrieved 2023-12-02.
  13. ^ "Avatar: The Last Airbender: Netflix's Avatar: The Last Airbender — Here's all we know so far – The Economic Times". m-economictimes-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-02.
  14. ^ release, Press (2023-11-10). "Avatar: The Last Airbender reveals premiere date this February 2024 and releases first teaser trailer!". Punto! Central Luzon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-02.