سوکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوکی
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی یەکەم)
دوایین دەرکەوتنکۆمیکەکانی دوای زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزمێ
پیشەئەندام و سەرکردەی جەنگاوەرانی کیۆشی
نەتەوەشانشینی زەوی، دوورگەی کیۆشی
ملکەچپێکردنەکاننییە
ڕەنگی قژقاوەییی سوورباو
ڕەنگی چاوشین

سوکی (蘇琪؛ Sū Qí) کارەکتەری خەیاڵی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە. سەرکردەی جەنگاوەرانی کیۆشییە کە تایبەتە بە جەنگاوەرانی مێینە لە دوورگەی کیۆشی، و لەلایەن ئەڤەتار کیۆشییەوە بە ھەمان ناوی خۆیەوە دایمەزراندووە.[١][٢]

پوختەی دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

سوکی شەڕکەرێکی لێھاتوو و بوێرە، بۆ یەکەمجار کە تیمی ئەڤەتاری ناسی، کاتێک سەردانی گوندەکەیان کرد لە دوورگەی کیۆشی، و ھێزی دیکتاتۆریی نەتەوەی ئاگر ھێرشیان کردە سەر گوندەکە. سوکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ تیمی ئەڤەتار دروست کرد و وای کرد وەک کەسایەتییەکی لاوەکی لە تیمەکە دەربکەوێت. دواتر سوکی و سۆکا لە پەڕتووکی دووەمدا یەکتریان بینییەوە و لەوێ پەیوەندی خۆشەویستی نێوانیان پەرەی سەند.[٣] دواتر ھەر لە کتێبی دووەمدا، ئەو و جەنگاوەرانی کیۆشی ڕووبەڕووی ئازولا و ھاوڕێکانی دەبنەوە و شکست دەھێنن و زیندانی دەکرێن. لە پەڕتووکی سێیەمدا لەلایەن سۆکا و زوکۆوە لە بەردە کوڵاوەکە[ئ] ئازاد دەکرێت.[٤][٥]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ گەورەترین زیندانی نەتەوەی ئاگر و جیھانی ئەڤەتارە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Suki (Avatar)". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  2. ^ Batte, Alix (2023-03-22). "Avatar: The Last Airbender Can Finally Solve An Original Suki Mystery". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  3. ^ https://screenrant.com/avatar-last-airbender-suki-after-ending-what-happened/
  4. ^ Huston, Gabrielle (2018-01-17). "Avatar: The Last Airbender - Mind-Blowing Things You Didn't Know About Suki". TheGamer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  5. ^ "Imaginary Shots — Suki ATLA: Warrior in love". 0-as--far--as--life--gets-tumblr-com-0.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-12. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.