زوکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شازادە زوکۆ
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کۆتا دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا
دروستکەرئێریک کۆڵمان، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
ناسناو(ەکان)
  • زوزو (لەلایەن ئازولا)
  • لیی
  • جۆنیۆر
  • ڕوحە شینەکە
گیانلەبەردراگۆنی سوور
هاوسەر(ەکان)مەی
خۆشەویستمەی (پەڕتووکی دووەم و سێیەم)
نەتەوەنەتەوەی ئاگر

شازادە زوکۆ (دواتر پاشا یان پاشای ئاگر)، (بە چینی: 祖寇؛ Zǔ Kòu) کە بە ڕۆحی شین ناسراوە، کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا لەلایەن ئێریک کۆڵمانەوە دروست کراوە و لە زنجیرەکەشدا لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دیزاین کراوە.

زوکۆ شازادەی جێنشینی نەتەوەی ئاگرە و ملکەچپێکەرێکی لێھاتووی ئاگرە، ئەو منداڵی گەورەی پاشای ئاگر،[١] پاشا ئۆزایە و برا گەورەی شازادە ئازولایە. پێش ڕووداوەکانی دەستپێکی زنجیرەکە، زوکۆ لەلایەن باوکییەوە لە نەتەوەی ئاگر دووردەخرێتەوە و پێی دەوترێت کە دەبێت ئەڤەتار بدۆزێتەوە تا شەرەفی خۆی بەدەست بھێنێتەوە،[٢] کە ئەڤەتار دەتوانێت ڕێگری لە پلانی پاشا ئۆزای بکات لە داگیرکردنی جیھان. لەم گەڕانەی شازادە زوکۆشدا لەلایەن مامی، ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو ئایرۆو یاوەری دەکرێت.[٣]

کەسایەتی[دەستکاری]

زوکۆ کارەکتەرێکی ئاڵۆزە کە کۆمەڵێک خووڕەوشت و بیروباوەڕ و ڕەفتاری دژبەیەک نیشان دەدات. لە سەرەتای گەڕانیدا بۆ ئەڤەتارەکە، وەک شازادەیەکی نەتەوەی ئاگر، لووتبەرزە و کەسانی تر بە کەمتر لە خۆی دەزانێت. ھەرچەندە لە ھەمان کاتدا ھەستێکی گەورەی دادپەروەری ھەیە و ڕەتیدەکاتەوە خەڵک وەک کۆیلەی نەتەوەی ئاگر سەیر بکرێت.[٤] ھەندێک لەو ڕەفتارانەی زوکۆش بۆ دڵڕەقی باوکی دەگەڕێتەوە کاتێک لە دایکی و نیشتمانەکەی دووریخستەوە و ئەرکێکی قورسی خستە سەر شانی.[٥]

ژیان[دەستکاری]

زوکۆ کاتێک لە کۆبوونەوەی پاشا ئۆزای لە ھۆڵی کۆبوونەوەی ڕاوێژکارەکانی نەتەوەی ئاگر، بێ وەرگرتنی مۆڵەت قسە دەکات و ڕووبەڕووی توڕەیی پاشای ئاگر دەبێتەوە کە لە ھەمان کاتشیدا باوکییەتی؛ بۆیە لەگەڵ مامیدا لە شانشینی ئاگر دووردەخرێنەوە و ئەرکی دۆزینەوەی ئەڤەتاری پێ دەسپێردرێت بۆ گەڕاندنەوەی شەرەفی لای پاشای ئاگر.[٦]

گەشتەکەی زوکۆ بە دوودڵی و ھەستێکی ڕوخاو دەست پێدەکات بۆ گرتنی ئەڤەتار ئانگ، پێی وایە ئەوە شەرەفە لەدەستچووەکەی دەگەڕێنێتەوە و دڵی باوکی بەدەست دەھێنێتەوە و دەتوانێت ببێتە شازادەی جێنشین لە نەتەوەی ئاگر،[٧] بۆیە لەگەڵ مامیدا دەست دەکات بە شوێنکەوتنی ئەڤەتار،[٨] سەرەڕای ئەوەی ماوەی سەدەیەکە ئەڤەتارەکە ونبووە،[٩] بۆیە ڕووبەڕووی جیھانێک دەبێتەوە کە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە دەیتوانی خەیاڵی بکات.[١٠]

دواتر ئەم گەڕانەی بۆ ئەڤەتارەکە دەگۆڕێت بۆ ھاوپەیمانییەکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ ئانگ و تیمی ئەڤەتار، ئەمەش وا دەکات زوکۆ ئەو بیرکردنەوە ڕق و داگیرکاریانەی کە لە شانشینی ئاگر فێری ببوو وازلێبێنێت و دژی باوکی بجەنگێت.

دوای چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و شەڕکردن و گەیشتن بە پایتەختی شانشینی ئاگر، بە یارمەتی ڕێنمایییەکانی ئایرۆ، و تیمی ئەڤەتار، پاشای ئاگر، ئۆزای دەبەزێندرێت و زوکۆ دەسەڵاتی شانشینەکە دەگرێتە دەست و دەبێتە پاشای ئاگر و جەنگی سەد ساڵەی نەتەوەکانی جیھان کە نەتەوەی ئاگر لێی بەرپرسیار بوو، کۆتایی پێدێنێت.[١١]

درەختی خێزان[دەستکاری]

درەختی خانەوادەی: خێزانی شاھانەی نەتەوەی ئاگر
  • پاشا یەسۆر
    • گۆنریوو
      • زۆریوو
        • باوکی سۆزین (نەناسراو)
          • سۆزین
            • ئازولۆن
          • ئایرۆ
          • پاشا ئۆزای و وورسا
        • ئازولا
        • زوکۆ و مەی
      • ئیزوومی
      • ئایرۆ II

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kisu | Additional Crew, Actor, Stunts". IMDb (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  2. ^ Golden, Emily (2020-06-29). "The Power of Redemption: Prince Zuko's Arc". Golden May Editing (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  3. ^ "Zuko". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  4. ^ Maher, John (2017-06-23). "The Best Redemption Arc in Television History, Examined". The Dot and Line (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  5. ^ Bassi, Isha (2018-10-03). "I'm Still Not Over Zuko's Redemption Arc On "Avatar: The Last Airbender"". BuzzFeed (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  6. ^ LightEcoJak; Nicholson, Max; kimonoko; Moreupdated, +2 7k. "Zuko – Avatar: The Last Airbender / The Legend of Korra Guide". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  7. ^ "Avatar: The Last Airbender". The Mary Sue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  8. ^ Padron, Armando. "Avatar The Last Airbender". The Highway Herald. Retrieved 2023-12-05.
  9. ^ Atchison, Drew (2021-03-02). "Avatar: The Last Airbender – The 10 Best Things Zuko Ever Did". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  10. ^ "Avatar: The Last Airbender – Zuko / Characters". TV Tropes. Retrieved 2023-12-05.
  11. ^ Fowler, Haylee (2020-03-09). "Character Analysis: Prince Zuko". TheBlondeAdventurer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.