بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان١٤
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-13) 
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ (2013-11-22)
کاتزانیی وەرز

پەڕتووکی دووەم: ڕۆحەکان، دووەم وەرزی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، ئەفسانەی کۆرایە. لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە. وەرزی دووەم پێکھاتووە لە ١٤ ئەڵقە، لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لەسەر کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا دەستی بە پەخشکردن کرد.

کورتە

[دەستکاری]

ئەم وەرزەی زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر ڕۆڵی ئەڤەتار کۆرا وەک پردی نێوان جیھانی مرۆڤەکان و جیھانی ڕۆحەکان، و ململانێی ھەردوو جیھانەکە.[١]

پەڕتووکی دووەم لە وەرزی دووەم، شەش مانگ دوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی یەکەم دێت؛ گێڕانەوەی نێوان شاری کۆمار و شوێنەکانی دیکەی جیھانەکەیە، لەوانە جیھانی ڕۆحەکان و ھۆزی ئاوی جەمسەری باشوور. ئۆنالاک مامی کۆرا، سەرۆکی ھۆزی ئاوی باکوور، دەست بەسەر ھۆزی ئاوی باشووردا دەگرێت وەک بەشێک لە پیلانێک بۆ ئازادکردنی ڤاتوو[ئ]،[٢] چیرۆکەکە دەگۆڕێت بۆ ھەوڵەکانی ھاوڕێکانی کۆرا بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی بۆ ھۆزی باشوور لە ھێزەکانی شاری کۆمار تا لە دژی ئۆنالاک بەکاری بھێنن، ھەروەھا ھەوڵەکانی کۆرا بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ئۆنالاک و فێربوونی ڕۆحی. ھەر لەم وەرزەدا چیرۆکەکە دەچێتە سەر یەکەم ئەڤەتاری مێژووی جیھانەکە بە ناوی وان، ھاوشێوەی فلاش باکێک بۆ ئەڤەتار کۆرا؛ لێرە سەرنج دەچێتە سەر مێژوو و چۆنیەتی دروستبوونی جیھانەکە و ملکەچپێکردنی توخمەکان لە جیھانەکەدا[ا][ژێدەر پێویستە].[٣][٤][٥][٦]

کارەکتەرە نوێیەکان کە لەم وەرزەدا ناسێندراون بریتین لە: ئۆنالاک[٧] و منداڵەکانی بەناوی دێسنا و ئێسکا،[٨] کیا و بومی، خوشک و برای تێنزن و کوڕ و کچی ئانگ،[٩][١٠] ڤاریکیش کە داھێنەر و بازرگانێکی بەتوانا و دەوڵەمەندە لە ھۆزی ئاوی باشوور.[١١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ڤاتوو ڕۆحی تاریکی و خراپەی جیھانەکەیە و ھەزاران ساڵە لەلایەن یەکەم ئەڤەتاری جیھانەکە بە ناوی ئەڤەتار وان زیندانی کراوە
  2. بە یارمەتی کیسەڵە شێرەکان، کە یەکەم ھۆکاری ملکەچپێکردنن

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Spirit World». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. Lumen، Kelvin (٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «10 Darkest Implications In The Legend Of Korra». CBR (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. Nolan، Liam (١٧ی ئابی ٢٠٢٠). «VIDEO: Everything You Need To Know About The Legend of Korra Season 2». CBR (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «The Legend of Korra (Season 2)». Nickelodeon (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Bloggo، Dr She. «The Legend of Korra: Season 2 Review» (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. Farley، Christopher John (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «'The Legend of Korra' Creators Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko Preview the Season Finale». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «Unalaq». Loathsome Characters Wiki (بە ئینگلیزی). ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «Desna and Eska». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. «Bumi». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «Kya». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. «Varrick». Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.