بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەسامی ساتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسامی ساتۆ
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا
یەکەم دەرکەوتنوەرزی یەکەم
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
نەخشێنراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزمێ
پیشەپیشەساز
خێزانھیرۆشی ساتۆ (باوک)
یاسوکۆ ساتۆ (دایک)
نەتەوەشاری کۆمار، کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان
ملکەچپێکردنەکاننییە

ئەسامی ساتۆ یان ئاسامی (بە ژاپۆنی: 佐藤麻美) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢‒٢٠١٤). کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە.

پێچەوانەی زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەفسانەی کۆرا، ئەسامی توانای ملکەچپێکردنی نییە، یان و ناتوانێت ھیچ کام لە چوار توخمەکە دروست بکات و کۆنترۆڵیان بکات یان دەستکاریان بکات. ئەو تاکە منداڵی پیشەساز و سەرمایەدار، ھیرۆشی ساتۆیە،[ژێدەر پێویستە] کە کۆمپانیایەکی پیشەسازی لە شاری کۆمار دامەزراندووە و گەورەترین داھێنانەکانی سەردەمیی مۆدێرنی لە شارەکە بنیادناوە. ئەسامی فڕۆکەوان و ئەندازیارێکی لێھاتوو، شەڕکەرێک بەھێزە.[١][٢][٣]

دروستکردن و پێکبەستن

[دەستکاری]
دروستکردنەوەی قژی ئەسامی بە ئیلھام وەرگرتن بووە لە شێوازی قژی ڕیتا ھەیوۆرت

ئەسامی سەرەتا وا داندرا کە سیخوڕێکی دوولایەنە بێت بۆ شۆڕشی یەکسانیخوازەکان و دژە پاڵەوانی زنجیرەکە، بەڵام دواتر لە وەرزی یەکەمدا لەناو تیمی ئەڤەتار داندرا. ھەروەھا ئەوەشی بۆ زیادکرا لەگەڵ ماکۆدا ببنە خۆشەویستی یەکتر.[٤] دیمارتینۆ و کۆنێتزکۆ وا دایان نا کە کارەکتەرێکی ناملکەچپێکەر پێویستە بۆ چیرۆکی زنجیرەکە، ھەروەھا کۆنێتزکۆ بیرۆکەکەی خستەڕوو بۆ تیمی نووسەران کە ئەسامی ھاوڕەگەزخواز بێت،[٥] ئەمەش لە تەواوی زنجیرەکە دەرنەکەوت و تەنیا لە دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە داندرا.[٦][٧]

کەسایەتی

[دەستکاری]

ئەسامی لە خێزانێکی دەوڵەمەندا گەورە بووە، وەک کچێکی گەنجی خەمخۆر و سەربەخۆ بۆ ئەوانی تر پێناسە دەکرێت، کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەکاندا ھەیە؛ لە منداڵییەوە ڕاھێنانی لە شەڕی بەرگریکردن کردووە.[٨] ھەندێک جار وەک مێشکی تیمی ئەڤەتار ناسراوە. ھەروەھا کارەکتەرێکی سەربەخۆ و بەھێزە و دەتوانێت بەتەنیا ڕووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە. دوای ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم، کارەکتەری ئەسامی ساتۆ زیاتر پەرەی پێدرا و بوو بە سەرۆک و بەڕێوەبەری سەرەکی بازرگانی کۆمپانیاکەی باوکی.[٩] کارەکتەری ئەسامی بەشێوەیەک تایبەتە کە شێوازەکەی بەراوردی کەسایەتیی خەیاڵی، بروس وەین دەکرێت لە جیھانی دی سی.[١٠][١١][١٢][١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Asami Sato». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. korranation. «KORRA NATION». Tumblr. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «bryan konietzko». Tumblr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «Masami». Shipping Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Roehler، Stephanie (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Legend Of Korra: 25 Important Facts About Korra And Asami's Relationship». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. «Separated at Draft: Asami Sato and Kate Kane – The Fandomentals». www.thefandomentals.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «http://ww7.avatarspirit.net/transcripts.php?num=104&usid=27&utid=4149871098». ww7.avatarspirit.net. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  8. «The Legend of Korra – Asami Sato / Characters». TV Tropes. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. Hurych، Amanda (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «The Legend Of Korra: 20 Shocking Facts You Didn't Know About Asami». TheGamer (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. «Asami Sato's Personality Type». Personality Directory (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. «Just for Fun: The Asami and Batman Comparison Thread ;D – Sfdebris.net». sfdebris.net. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. «These Actors Need to Be in a Live-Action Legend of Korra Movie! | moviepilot.com». web.archive.org. ١٧ی نیسانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.