بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ھەر چوار نەتەوەکە: ئاو، ئاگر، خاک، ھەوا

جیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا لە جیھانێکی خەیاڵیدا ڕوودەدات کە بە سود وەرگرتن لە کولتوورەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دروستکراوە. ئەم جیھانە لە چوار نەتەوەی سەرەکی پێکھاتووە کە لەسەر بنەمای چوار توخمە کلاسیکییەکان دامەزراوە: ڕەوەندی ھەوا، شانشینی زەوی، نەتەوەی ئاگر و ھۆزی ئاو.[١] نەتەوەی پێنجەم کە کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکانە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنیی ئەفسانەی کۆرادا ناسێنراوە، و کۆکراوەی چوار نەتەوە سەرەکییەکەیە.[٢][٣]

دروستکەرانی زنجیرەکە مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ، سوودیان لە کولتوورە مێژوویی و دێرینەکانی ئاسیا وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی تۆن و شێوازێکی تایبەت بە جیھانە کۆکراوەکە. کلتووری چینی کاریگەری باڵادەستی جیھانەکەیە، ھەرچەندە کولتوورە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باکووریشی تێدا دەردەکەوێت.[٤] زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەڤەتار توانایەکی تایبەتیان ھەیە بۆ «ملکەچپێکردن» و دەستکاریکردنی ئەو توخمانەی کە پەیوەندی بە نەتەوەکەیانەوە ھەیە.[٥] کەسێک بە ناوی ئەڤەتار توانای ئەوەی ھەیە ھەر چوار توخمەکە ملکەچ پێبکات. زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دوای ١٠٠ ساڵ لە جینۆسایدکردنی ڕەوەندی ھەوا لەلایەن نەتەوەی ئاگرەوە ڕوودەدات.[٦]

تێڕوانینی گشتی

[دەستکاری]

ڕەوەند یان کۆچەرییەکانی ھەوا، خاوەنی کولتوورێکن کە لە ژێر کاریگەری کۆمەڵگەی دەروێشەکانی شاوڵین و ئایینی بودایی تبتن، ھەروەھا لایەنی ئایینی ھیندۆسی لە بیروباوەڕی ڕەوەندی ھەوا جێگیرکراوە.[٧]

شانشینی زەوی نەتەوەیەکی فراوانە کە چەندین کولتووری جیھانی ڕاستەقینە لەخۆدەگرێت، دیارترینیان ئیمپراتۆریەتیی مینگ و ئیمپراتۆریەتیی چینگە لە چین. با سینگ سێ کە پایتەختی شانشینی زەوییە، بنکەکەی لەسەر شاری پەکین و شاری قەدەغەکراو دامەزراوە. دوورگەی کیۆشی سەر بە شانشینی زەوی، لەسەر سەردەمی دەرەبەگایەتیی ژاپۆنی دروستکراوەتەوە.[٨]

نەتەوەی ئاگر وڵاتێکی دوورگەییە کە لە ژێر کاریگەری سەربازی ئیمپراتۆریی ژاپۆنی و جلوبەرگ و تەلارسازی چینیدایە.[٩]

ھۆزەکانی ئاو کۆمەڵگەیەکن کە دەکەونە ناوچە جەمسەرییەکان، ھۆزی ئاوی باشوور لە گوندی بچووک پێکھاتووە، و ھۆزی ئاوی باکووریش شارێکی فراوانی سەھۆڵ و بەفری لەخۆگرتووە.[١٠]

کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان

[دەستکاری]

کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان لەلایەن ئەڤەتار ئانگەوە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ١٠٠ ساڵە دامەزراوە. شارستانیەتییەکە کە بەم شێوەیە پێناسە کراوە: «مانھاتن ئەگەر لە ئاسیا بووایە»، ئیلھامەکەی لە ساڵانی ١٩٢٠ وەرگیراوە و کاریگەرییەکانی تەلارسازی ئەمریکی و ئەوروپی لە قۆناغی ئەو سەردەمەدا لەخۆ دەگرێت. دیزاینی ھێزی پۆلیسیی کانزا ملکەچپێکەرەکان لەسەر بنەمای جلوبەرگی پۆلیسی شاری نیویۆرک لە ساڵانی ١٩٢٠ داندراوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Geography of the World of Avatar». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «United Republic of Nations». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Avatar: the Last Airbender in Academia». mediakron.bc.edu. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ «The Real-World Inspirations Behind 'Avatar: The Last Airbender'». Men's Health (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ Haasch، Palmer. «A full history of the 'Avatar: The Last Airbender' universe». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Earth». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Air Nomads». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Earth Kingdom». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ «Fire Nation». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ «Water Tribe». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.