ئانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەڤەتار ئانگ (بە چینی: 安昂؛ Áng)، یان تەنیا ئانگ، کارەکتەرێکی خەیاڵییە، و پاڵەوانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە (Avatar: The Last Airbender) کە بەرھەمی پەخشیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە و لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە. ئانگ دواھەمین ملکەچپێکەری ھەوایە لە نەتەوەی ھەوا کە لە ژیاندا مابێت، ھەروەھا دەروێشێکی[ئ] پەرستگای نەتەوەی ھەوای باشوورە.[١]

ئەڤەتار ئانگ
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کۆتا دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا
دروستکەرمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
ناسناو(ەکان)ئەڤەتارەکە
گیانلەبەرئاپا
هاوسەر(ەکان)کاتارا
مناڵەکان٣
نەتەوەڕەوەندی ھەوا

ئانگ ھەڵبژێردراوە بۆ بوون بە ئەڤەتار، کە پردی نێوان جیھانی ڕۆحەکان و جیھانی مرۆڤەکانە. ئانگ وەک ئەڤەتار دەتوانێت ھەر چوار توخمەکە (ئاو، زەوی، ئاگر و ھەوا) کۆنتڕۆڵ بکات و ئەرکی ھێنانەوەی ھاوسەنگییە بۆ جیھان و ھێشتنەوەی چوار نەتەوەکەیە لە ئاشتیدا. لە تەمەنی ژینناسیدا ١١٢ ساڵە و لە ڕووی جەستەیییەوە ١٢ ساڵ، ئانگ پاڵەوان و کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، لە دیمەنی سەرەتای زنجیرەکەدا ئانگ بۆ ماوەی سەدەیەک لە شاخێکی سەھۆڵین دەردەھێنرێتە دەرەوە کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە لەو شاخە سەھۆڵییە چووبووە سووڕی مت بوونەوە، پاش ١٠٠ ساڵ لەلایەن ھاوڕێ نوێیەکانی دەدۆزرێتەوە، کاتارا و سۆکا. دواتر ھەوڵدەدات بۆ شارەزابوون و کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەم توخمە سەرەکییەکان و ڕزگارکردنی جیھانەکەیان لە نەتەوەی ئاگر کە دەیەوێت ھەموو جیھان داگیر بکات.[٢][٣]

دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[دەستکاری]

دوای مردنی ئەڤەتار ڕۆکو، ئەڤەتارێکی نوێ لەدایکبووەوە لە جەستەی ئانگدا، دواتر لەلایەن کائینێکی باڵای پەرستگای ھەوای باشوور، گیاتسۆ، ئەڤەتار ئانگ ڕاھێنانی پێکرا تا جیھان بەرەو ھاوسەنگی بگەڕێنێتەوە و نەتەوەی ئاگر بوەستێنێت، دوای زیادبوونی ھەڕەشەکانی سۆزین پاشای نەتەوەی ئاگر بەرامبەر بە نەتەوەکانی دیکە، کائینە باڵاکانی پەرستگای ھەوا بڕیاریاندا چوار ساڵ پێش تەمەنی خۆی ئەڤەتاری نوێ ڕابگەیەنن [ا] و وا پێویست دەکات بۆ فێربوونی سەرجەم توخمەکان و زانینی تەواوەتی و ڕاھێنانکردن، کائینەکان بڕیار دەدەن ئانگ بگوازنەوە بۆ پەرستگایەکی تری ھەوا، بەڵام ئانگ بەھۆی بیرکردنەوەی ھەرزەکارانەی ئەمە قبوڵ ناکات و بە ئاژەڵە فڕیوەکەی کە ناوی ئاپایە، لە پەرستگاکە ھەڵدێت، دواتر تووشی زریانێک دەبێت و سووڕی ئەڤەتاریی ئانگ چالاک دەبێت، ئەڤەتار ئانگ و ئاپا لە پارێزبەندێکی ھەوادا لە نێوان شاخە سەھۆڵییەکاندا گیردەخۆن، لەوێ بۆ ماوەی سەدەیەک دەچنە دۆخی مت بوونەوە.[٤]

دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

پەڕتووکی یەکەم: ئاو[دەستکاری]

دوای سەد ساڵ لە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە لە شاخێکی سەھۆڵین، ئانگی دوازدە ساڵان لە شاخە سەھۆڵییەکە دەدۆزرێتەوە لەلایەن کاتارا و سۆکا، ئانگ لەو کاتەدا ئاگاداری ھیچ کام لەو ڕووداوانە نەبوو کە لە دۆخی مت بوونەکەیدا بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ ڕوویانداوە.[٥] بەئاگاھاتنەوەی ئەڤەتار، سەرنجی شازادە زوکۆ، کوڕی دوورخراوەی پاشا ئۆزای نەتەوەی ئاگر ڕادەکێشێت و ئەڤەتار ئانگ ناچار دەبێت ڕووبەڕووی ململانێ ببێتەوە لەگەڵیدا. کاتارا و سۆکا یاوەری ئەڤەتار دەکەن لە گەشتەکەیدا دوای ئەوەی دەزانن کە ئەو ئەڤەتارە. ئانگ گەشتێکی دووری لەبەردەمە بۆ شارەزابوون لە سەرجەم توخمەکان و گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ جیھان، بۆ سەرەتاش ھەوڵدەدات شارەزای ملکەچپێکردنی ئاو ببێت.[٦] لەم گەشتەشیدا ڕووبەڕووی ھێرشەکانی شازادە زوکۆ و ئایرۆ دەبێتەوە و دواتریش ھێرشەکانی ژەنەڕاڵ ژاو لە نەتەوەی ئاگر، دوای شارەزابوونی ئانگ لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاو، بەرەو شانشینی زەوی گەشت دەکات بۆ شارەزابوونی لە ملکەچپێکردنی خاکدا، ئۆزایش کە پاشای ئاگرە و دەیەوێت ھێزی ئەڤەتار کۆتایی پێبێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جیھان، کچەکەی بە ناوی ئازولا دەنێرێت بۆ ڕاگرتنی ئەڤەتارەکە.[٧][٨]

پەڕتووکی دووەم: زەوی[دەستکاری]

ئانگ لە شانشینی زەوی، ھەرزەکارێک بە ناوی تۆف بیفۆنگ دەناسێت کە نابینایە و خاوەنی ھێزێکی کارامەی ملکەچپێکردنی زەوییە، ئەو فێری و ملکەچپێکردنی زەوی (خاک) دەکات. شازادەی نەتەوەی ئاگر ئازولا و ھاوڕێکانی مەی و تای لی بەدوای تیمی ئەڤەتاردا دەگەڕێن. دوای چەندین ململانێ، تیمی ئەڤەتار شەڕی سەد ساڵە بۆ پاشای زەوی ئاشکرا دەکەن کە پاشای زەوی پێشتر بەھۆی خیانەتی ڕاوێژکارەکانییەوە ئەمەی نەزانیبوو، و بەڵێن بە تیمی ئەڤەتار دەدات یارمەتیان بدات بۆ داگیرکردنی نەتەوەی ئاگر و وەستاندنی پاشای ئاگر.[٩] دوای زیادبوونی ململانێکان ئانگ ڕووبەڕووی ئازولا دەبێتەوە و بە شێوەیەکی کوشندە لەلایەن ئازولاوە بریندار دەکرێت. دواتر لەلایەن کاتاراوە زیندوو دەکرێتەوە، بە بەکارھێنانی ئاوی ڕۆحیی ھۆزی ئاوی باکوور.[١٠][١١]

پەڕتووکی سێیەم: ئاگر[دەستکاری]

سەرەتای پەڕتووکی سێیەم بە لە خەو ھەستانی ئانگ بە قژێکی پڕ دەست پێدەکات، و ناتوانێت دۆخی ئەڤەتار بەکاربھێنێت. لەگەڵ تیمی ئەڤەتار پلانێک بۆ ساختەکردنی مردنەکەی دادەنێن (بەیارمەتی قژی ئانگ کە ئەمەش ڕێگرە لە ناسینەوەی ئەڤەتارەکە) تا پاشای ئاگر بزانێت ئەڤەتار مردووە و ھیچ ئامادەکارییەکی پێشوەختەی نەبێت بۆ بەرگریکردن. زوکۆ کە پێشتر دەیویست ئەڤەتار بگرێت و بۆ گەڕاندنەوەی شەرەفی خۆی لەلای باوکی کە پاشا ئۆزای پاشای ئاگرە، ھەستی دەگۆڕێت و دەچێتە تیمی ئەڤەتارەوە بۆ بەزاندنی پاشا ئۆزای و ئانگ فێری ملکەچپێکردنی ئاگر دەکات. دوای ململانێیکان و ڕووبەڕوو بوونەوەی، ئانگ دوودڵ دەبێت لە کوشتنی ئۆزای، و تەنیا وزەکەی پاشا ئۆزای دەبات و ئۆزای چیتر ناتوانێت ئاگر ملکەچ پێبکات [ب]،[١٢] و شەڕی سەد ساڵە کۆتایی پێدێت و زوکۆ دەبێتە پاشای نوێی نەتەوەی ئاگر.[١٣][١٤][١٥]

دۆخی ئەڤەتار[دەستکاری]

ئانگ وەک ئەڤەتار پردێکە لە نێوان جیھانی فیزیکی و جیھانی ڕۆحەکان، جیھانی ڕۆحەکان ناوچەیەکە کە ڕۆحە بێ جەستەکانیی گەردوون تێیدا نیشتەجێن. ئەڤەتار وێڕای ئەوەی پردێکە بۆ بەیەک بەستنی ھەردوو جیھانەکە، لە تواناشیدایە ڕاھێنانی ڕۆحی و جەستەیی لە جیھانی ڕۆحەکاندا بکات و خۆی بەرەوپێشەوە ببات، و دەستی بگات بە یادەوەرییە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ڕابردووی سەرجەم ئەڤەتارەکانی دیکە و پێیان ئاشنا بێت و قسەیان لەگەڵدا بکات.[١٦][١٧]

درەختی خێزان[دەستکاری]

درەختی خانەوادەی: خێزانی ئانگ

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕەبەن یان کائین(Monk)
  2. ^ بەپێی نەریتەکان دەبێت لە تەمەنی ١٦ ساڵی ھەواڵی بوون بە ئەڤەتار بە ئەڤەتارەکان ڕابگەیەندرێت، بۆ زیاتر ئامادە بوون
  3. ^ ئانگ پێشتر لە کیسەڵە شێرەکانەوە فێری وزە کۆنتڕۆڵکردن دەبێت، بەمەش دەتوانێت وزەی بەرامبەر کۆنتڕۆڵ بکات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Aang". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  2. ^ Griffin, David (2021-08-12). "Avatar: The Last Airbender: Netflix Live-Action Series Reveals Cast and Creative Team". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  3. ^ "Aang". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  4. ^ "Book One: Water". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  5. ^ "Avatar: the Last Airbender in Academia". mediakron.bc.edu. Retrieved 2023-12-04.
  6. ^ DiMartino, Michael Dante; Koniezko, Bryan; Eisen, Zach Tyler; Whitman, Mae; De Sena, Jack; Baker, Dee Bradley; Basco, Dante (2015), Avatar, the last airbender. Book 1: Water, Paramount Home Video (Firm), Nickelodeon (Firm), Paramount, retrieved 2023-12-04
  7. ^ "Avatar: The Last Airbender: Book One, Water – Chapter 1: The Boy in the Ice – Wattpad". www-wattpad-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-04.
  8. ^ Simpson, Kay (2021-03-08). "Avatar: The Last Airbender Rewatch (Book 1, Ep 1-2)". Couch Soup (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.[بەستەری مردوو]
  9. ^ "Avatar: the Last Airbender in Academia". mediakron.bc.edu. Retrieved 2023-12-04.
  10. ^ "Book Two: Earth". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  11. ^ Diblasio, Jillian (2019-02-18). "Avatar the Last Airbender: Book 2 is a Television Masterpiece". A Place to Hang Your Cape (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  12. ^ "Book Three: Fire". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  13. ^ "Avatar, the last airbender. Book 3. Fire". Kalamazoo Public Library (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  14. ^ Kaliroff, Marc (2020-06-12). "Avatar: The Last Airbender Ranking All of Book 3: Fire". Tilt Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  15. ^ Whitehead, Adam (2008-07-22). "The Wertzone: Avatar: The Last Airbender – Book III: Fire". The Wertzone. Retrieved 2023-12-04.
  16. ^ Muñoz, Daniel Pacheco (2023-03-15). "Avatar: The Last Airbender: Every Avatar We Know About (So Far)". Game Rant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.
  17. ^ "In the not so distant future, we'll discover avatar technology integrated into many different parts of our lives. To understand where we're going we need to understand how we got to where we are today. What is an avatar, really?". XPRIZE (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-04.