بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئەنیمەیشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن


ھەنووکە ٧٨٢ وتار لە دەروازەی ئەنیمەیشندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

ئەنیمەیشن یان وێنەی جووڵاو (بە ئینگلیزی: Animation) شێوازێکی ھونەرییە بۆ بەرھەمھێنانی فیلم، کە تێیدا دەرھێنەری فیلمەکە ھەڵدەستێت بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جووڵە و بزاوتن، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جووڵاو پێویست بەمە دەکات کە زنجیرەیەک لە وێنە و شتومەکەکان، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆیییەکە ئەخرێتە کارەوە، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی، شتەکان وا دەردەکەون، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو دەکرێتە تەکنیکی وێنەی جووڵاو، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی، بۆ ڕیکلامکردنی لەسەر تەلەڤیزیۆن بەکاری دەھێنن.

زیاتر ...

پۆستەر

وتار

ئۆتۆمۆبیلەکان (بە ئینگلیزی: Cars) ئەنیمەیشنێکی کۆمپیوتەرییە، لە ژانەری کۆمیدیای-وەرزشیدا کە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە دروست کراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. جۆن لێستەر دەرھێنەری ئەم فیلمە و نووسیویەتی. نووسەرانی دیکەی ئەم فیلمە بریتین لە جۆ ڕێنفت، دان فۆگلمان، کایل مۆرای، فیل لۆرین و یۆرگن کلۆبین. ئۆین ویلسۆن، پاوڵ نیومان، بۆنی ھانت، لاری دیکەیبڵ گای، مایکل کیتۆن، جۆن ڕاتزنبێرگێر، تۆنی شالھۆب، چیچ مارین، جۆرج کارلین، جێنیفر لویس و کاترین ھێلمۆند کاری دەنگی کەسایەتییە ئەنیمەیشنەکان دەکەن. فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، و خەڵاتی ئانی و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوەی فیلمی ئەمریکی ئەم ئەنیمەیشنەی وەک یەکێک لە ١٠ فیلمە ئەنیمەیشنە سەرەکییەکان خستە لیستی فیلمەکانەوە.

زیاتر...

وتار

پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Into the Spider-Verse) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی بۆب پێرسیچێتی و پیتەر ڕامسی و ڕۆدنی ڕۆتمان، لەلایەن کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز و سۆنی پیکچەرز بە ھاوبەشی لەگەڵ مارڤڵ بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرزەوە دابەشکراوە. ئەم ئەنیمەیشنە بەشی یەکەمی پاشکۆی سپایدەرمانە لە جیھانی سینەمایی سۆنی، لە جیھانێکدا ڕوودەدات کە بە «جیھانی جاڵجاڵۆکە» ناسراوە، کە جیھانی ھاوتەریبی ھەیە. سیناریۆی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن فیل لۆرد و ڕۆدنی ڕۆتمانەوە نووسراوە و ئەستێرەکانی وەک جەیک جۆنسۆن، ماھێرشالا عەلی، ھایلی شتاینفیڵد، برایان تایری ھێنری، لەیلا تۆملین، لۆرین وێڵز، کیمیکۆ گلێن، جۆن مولانی، نیکۆلاس کەیج، لیڤ شرایبەر و کریس پاین نووسراون. لەم ئەنیمەیشنەدا مایڵز مۆرالێس وەک چەند کەسێکی تر دەبێتە سپایدەرمان بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ ڕزگارکردنی نیویۆرک لە کینگپین.

زیاتر...

وتاری نایاب

کۆکۆ فیلمێکی خەیاڵی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەلایەن ستۆدیۆکانی پیکسار ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە. لە بیرۆکەی سەرەکی لی یونکریچە و لەلایەن ئەدریان مۆلیناوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە ئەنتۆنی گۆنزالێز، گەیل گارسیا بێرناڵ، بنیامین برات، ئالنا ئوباک، ڕێنێ ڤیکتۆر، ئانا ئۆفلا مورگوایا و ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس چیرۆکەکە باسی لەوە دەکات کە لە نێوان زیندووەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی میگێل کە بە ڕێکەوت دەگوازرێتەوە بۆ خاکی مردووەکان، لەوێ بەدوای باپیرە گەورەی کۆچکردووی موزیکژەنی دەگەڕێت بۆ ئەوەی یارمەتی بات، تا لەنێو خاکی مردووەکان بگەڕێتەوە بۆ ژیان بۆ لای خێزانەکەی و قەدەغەی مۆسیقا لەسەر خێزانەکەی لابەرێت.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

]]