کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان
کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان | |||
---|---|---|---|
دروشم: «بەخێر بێن بۆ شاری کۆمار» | |||
پایتەخت | شاری کۆمار | ||
گرووپە ڕەگەزییەکان | نەتەوەی ئاگر، ڕەوەندی ھەوا، شانشینی زەوی، ھۆزی ئاو | ||
دەوڵەت | |||
- | سەرۆک | ڕایکۆ |
کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان، وڵاتێکی خەیاڵییە لە زنجیرەی جیھانی ئەڤەتار[ئ]. ھاوشێوەی شانشنینێک خاوەنی خۆبەڕێوەبەریی خۆیەتی، لە نێوان شانشینی نەتەوەی ئاگر و شانشینی زەوی، کە لەلایەن ئەڤەتار ئانگ و پاشای ئاگر، زوکۆ دامەزراوە، دوای ڕووداوەکانی زنجیرە ڕەسەنەکە وەک پەناگەیەک بۆ کۆچبەرانی ھەر چوار نەتەوەکە بونیادنرا. پایتەختەکەی شاری کۆمارە کە دروستکردنی دیزاینەکەی لە ساڵانی ١٩٢٠ ئیلھام وەرگیراوە.[١] دانیشتووانەکەی بە شێوەیەک داڕێژراون کە ڕەنگدانەوەی فرە کولتوری شارەکەیە.[٢][٣][٤]
شوێنەکان
[دەستکاری]شاری کۆمار
[دەستکاری]شاری کۆمار پایتەخت و جەنجاڵترین ناوچەی کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکانە. لەلایەن ئەڤەتار ئانگ و پاشای ئاگر، زوکۆ لە دوای جەنگی سەد ساڵە دامەزراوە، ناوچەیەکە بۆ بەیەکەوە بەستنی ھەموو کلتوورەکان، ھاووڵاتیانی ھەر چوار نەتەوەکە لێرە پێکەوە دەژین. شارەکە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەک ساتۆمۆبایل و پەخشی ڕادیۆیی و گواستنەوە ئاسمانییەکان ناسراوە. شوێنە گرنگەکانی بریتین لە گۆڕەپانی ملکەچپێکەرە پیشەگەرەکان، ھۆڵی شار و پەیکەری یادەوەریی ئەڤەتار ئانگ لە دوورگەی، شارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ھێزی ملکەچپێکەرانی کانزای پۆلیس دەپارێزرێت، لە ڕێگەی یاسا و دەستووری شارەکە. شاری کۆمار ڕووبەڕووی چەندین ڕووداو بووەوەتەوە، لەوانە ڕێکخراوە یاخیبووەکان، نائارامییە سیاسییەکان، پێکەوەژیانی نەتەوەکان و ڕۆحەکان.
دوورگەی پەرستگای ھەوا
[دەستکاری]دوورگەی پەرستگای ھەوا شوێنێکی ئارام و جیاوازە و دەکەوێتە کەناراوەکانی شاری کۆمار، وەک ماڵ و شوێنی مەشق و ڕاھێنانە بۆ تێنزن کوڕی ئەڤەتار ئانگ و کاتارا لەگەڵ خێزانەکەی. دوورگەکە تەلارسازی کلتووریی ڕەوەندی ھەوای تێدایە، لەوانە بینای سەرەکی پەرستگاکە و شوێنی بیرکردنەوە (مێدیتەیشن). دەورە دراوە بە باخچەی گەشاوە و دیمەنی جوانی بەندەرەکە. دوورگەکە تایبەتە بە پاراستنی کلتوری ڕەوەندی ھەوا و فێرکردنی ڕێگا کۆنەکانی ملکەچپێکردنی ھەوا بۆ نەوەی نوێ.
پیشەسازییەکانی داھاتوو
[دەستکاری]کۆمپانیای پیشەسازیی داھاتوو یان فیوچەر ئیندستریز، کۆمپانیایەکی پێشەنگی تەکنەلۆژیا و بەرھەمھێنانە لە شاری کۆمار، لەلایەن ھیرۆشی ساتۆوە دامەزراوە. کۆمپانیاکە بە داھێنان و بەرھەمھێنانی ئامرازی گواستنەوەی ئۆتۆمۆبیلی ساتۆمۆبایل بەناوبانگە، کە شۆڕشێکی گەورەی لە بواری گواستنەوەدا لە شارەکەدا بەرپا کرد. لە ژێر سەرکردایەتی کچەکەی، ئەسامی ساتۆ، کۆمپانیاکە ھێڵی بەرھەمەکانی فراوانتر کرد بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت، لەوانە تانکی میکا و دەستکێشی کارەبایی. سەرەڕای بەشدارییەکانی لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا، کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە، وەک بەشداریکردنی ھیرۆشی لەگەڵ یەکسانیخوازەکان و چالاکییە تاوانکارییەکانی دواتر. ئەسامی ھەوڵیدا لەسەر گەڕاندنەوەی ناوبانگی کۆمپانیاکە و درێژەدان بە داھێنانەکانی کۆمپانیاکە.
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ پەیوەندیی سەرەکی ھەیە بە زنجیرەی دواتری، بە ناوی ئەفسانەی کۆرا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ thebunget (2017-11-01). «Gilded Age and Art Deco in Republic City». The Bunget Arts & Culture (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-12 ھێنراوە.
- ^ «United Republic of Nations». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-12 ھێنراوە.
- ^ «United Republic of Nations». Shaniverse Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-12 ھێنراوە.
- ^ «United Republic of Nations». www.worldanvil.com (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-12 ھێنراوە.