کۆرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆرا
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا
یەکەم دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا (وەرزی یەکەم)
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
نەخشێنراوە لەلایەنبرایان کۆنێتزکۆ، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
نەژادمرۆڤ لە ڕۆحی ڕاڤا
ڕەگەزمێ
ناونیشانئەڤەتار
خێزانتۆنراک (باوک) سینا (دایک)
خزمەکان
  • ئۆنالاک (مام)
  • دێسنا، ئێسکا (ئامۆزا)
نەتەوەھۆزی ئاوی باشوور
ئاژەڵی ماڵیناگا
ملکەچپێکردنەکان:زەوی، ئاو، ئاگر، ھەوا، ڕۆح، چارەسەرکردنی ڕۆحی، وزە، کانزا ملکەچپێکردن[١]
تەمەن
ڕەنگی قژقاوەیی تاریک
ڕەنگی چاوسەوزی شین

ئەڤەتار کۆرا یاخود بە تەنھا کۆرا (Korra) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرایە کە درێژەی زنجیرە ڕەسەنەکەیەتی بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن. کۆرا وەک جەستەی ئەڤەتار ڕاڤا وێنا کراوە، کە بەرپرسیارێکی ڕۆحییە لە ھاوسەنگی جیھان و پاراستنی ئاشتی لە جیھاندا. دەستبەجێ دوای مردنی ئەڤەتار ئانگ ئەو وەک ئەڤەتار ناسرا. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە.[٢][٣][٤]

دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەفسانەی کۆرا[دەستکاری]

دوای مردنی ئەڤەتار ئانگ، کۆرا لە ھۆزی ئاوی باشوور لەدایک دەبێت، توانای ملکەچپێکردنی ئاو و خاک و ئاگر لە تەمەنی ٤ ساڵیدا دەردەکەوێت، بەمەش دەبێتە ئەڤەتاری نوێی جیھانەکە.[٥]

پەڕتووکی یەکەم: ھەوا[دەستکاری]

لە پەڕتووکی یەکەم، کۆرا تەمەنی ١٧ ساڵە و شارەزای سێ لە توخمە سەرەکییەکانە (ئاو، ئاگر، خاک) و دەیەوێت فێری ملکەچپێکردنی ھەواش ببێت، بۆ ئەو مەبەستە تێنزن دەکات بە ڕاھێنەری خۆی لە شاری کۆمار.[٦] لەو نێوەندەدا لە شاری کۆمار، کۆرا پەیوەندی دەکات بە تیمێکی یاریکردنی ملکەچپێکەرەکان لەگەڵ ھاوڕێ نوێیەکانی بە ناوی ماکۆ و بۆڵین، دوای ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرا بەرامبەر ئۆنالاک کۆرا لەلایەن ئۆنالاک دەستگیر دەکرێت، لە کاتی ھێرشی یەکسانیخوازەکان ھەڵدێت. یەکسانیخوازەکان بە سەرکردایەتی ئاموون دەیانەوێت توانای ملکەچپێکردن لە ھەموو ملکەچپێکەرەکان وەربگرنەوە. تا دێت لایەنگرانی یەکسانیخوازەکان زیاتر دەبن و شاری کۆمار کۆنتڕۆڵ دەکەن. کۆرا ھێزەکەی لەلایەن ئاموونەوە لێ وەردەگیرێتەوە، بەڵام کۆرا ھێشتا توانای ملکەچپێکردنی ھەوای ھەبوو. کۆرا دەتوانێت ڕووبەڕووی ئاموون ببێتەوە و کۆتایی بە شۆڕشی یەکسانیخوازەکان بھێنێت.

پەڕتووکی دووەم: ڕۆحەکان[دەستکاری]

دوای شەش مانگ لە شۆڕشی دژە ملکەچپێکەرەکان کە بە یەکسانیخوازەکان ناسرابوون، کۆرا ڕاھێنانەکانی لەگەڵ تێنزن کۆتایی پێدێنێت و لەبری ئەوە داوای ڕێنمایی لە ئۆنالاکی مامی دەکات. لەگەڵ زیاتر بوونیی گرژییەکان لە نێوان ھۆزەکانی ئاو، کۆرا شەڕێکی ناوخۆ ھەڵدەگیرسێنێت و خۆی لە جیھانی ڕۆحەکان گیر دەخوات. بە ھاتنەوەی دۆخی ئەڤەتار، کۆرا لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی ڕۆحی تاریک ڤاتوو و ئۆنالاک دەبێتەوە.[٧] لە کۆتاییدا کۆرا ئۆنالاک دەبەزێنێت و ڤاتوو زیندانی دەکاتەوە و ھاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە جیھانی مرۆڤەکان و ڕۆحەکان.

پەڕتووکی سێیەم: گۆڕان[دەستکاری]

دوابەدوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی دووەم لە وەرزی دووەمی زنجیرەکە، جیھان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا دێت. کۆرا دەروازەی ڕۆحەکان بە جیھانی مرۆڤەکان دەکاتەوە، بەمەش ڕێگە بە ڕۆحەکان دەدات بە ئازادی لە جیھانی مرۆڤەکاندا بسووڕێنەوە.[٨] بەڵام ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەوا ملکەچپێکەرەکان دەربکەونەوە، لەوانە زاھیر، کە تاوانبارێکی مەترسیداری جیھانەکەیە و دەستگیر کراوە، خاوەنی بیروباوەڕی ئەنارکیستییە. کۆرا ڕووبەڕووی دەبێتەوە و کۆتایی بە ھەڕەشەی زاھیر دەھێنێت بەڵام تووشی ژەھراویبوون دەبێت.

پەڕتووکی چوارەم: ھاوسەنگی[دەستکاری]

لە وەرزی کۆتایی ئەفسانەی کۆرا، کۆرا لە ڕووی جەستەیییەوە چاک دەبێتەوە بەڵام دۆخی ئەڤەتاری لەدەست دەدات و ناتوانێت پەیوەندی بکات بە ئەڤەتارەکانیی پێش خۆی. بە یاوەری ڕۆحێک کۆرا دەگات بە تۆف بیفۆنگ بۆ لابردنی ژەھرەکەی نێو جەستەی. کۆرا سەردانیی زاھیر دەکات لە زینداندا تا یارمەتی بدات، ئەویش یارمەتی دەدات لە جیھانی ڕۆحەکاندا بە کۆکردنەوەی ڕۆحەکان و یەکخستنەوەیان. بەمشێوەیە کۆرا ڕووبەڕووی کوڤیرا دەبێتەوە و خراپەکارییەکانی کۆتایی پێدێنێت.[٩][١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sired, James (2022-05-29). "Avatar: 10 Most Powerful Characters In The Legend of Korra, Ranked". Game Rant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  2. ^ "Korra". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  3. ^ "Legend of Korra (TV Series) (2012)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2022-11-09. Retrieved 2023-12-10.
  4. ^ "The Legend of Korra – Nickelodeon Animation". nickanimation.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  5. ^ "The Legend of Korra". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  6. ^ "Wikiwand – Korra". Wikiwand. Retrieved 2023-12-10.
  7. ^ Muñoz, Daniel Pacheco (2023-05-23). "Every Avatar we know about (so far)". We Got This Covered (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  8. ^ "The Legend Of Korra". ABC iview (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  9. ^ "7 Surprising Facts About The Legend of Korra". Mental Floss (بە ئینگلیزی). 2020-08-21. Retrieved 2023-12-10.
  10. ^ "List of The Legend of Korra episodes". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.