بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکڵ دانتی دیمارتینۆ

دیمارتینۆ ٢٠١٢
لەدایکبوون (١٩٧٤-٠٧-١٨) ١٨ی تەممووزی ١٩٧٤ (تەمەن ٥١ ساڵ)
پیشەئەنیمەیشن ساز، نووسەر، بەرھەمھێنەر، دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٩٣–ئێستا
ناسراوە بەئەفسانەی کۆرا و ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کارستۆدیۆکانی ئەڤەتار
مناڵ(ەکان)٢

مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ (بە ئینگلیزی: Michael Dante DiMartino؛ لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٧٤) ئەنیمەیشنساز و بەرھەمھێنەر و نووسەر و دەرھێنەری ئەمریکییە. زیاتر بە کارەکانی لەگەڵ برایان کۆنێتزکۆ ناسراوە بە دروستکردن و نووسینی چیرۆکی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و ئەفسانەی کۆرا، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن.

پێش زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، دیمارتینۆ بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لە چەند فیلم و زنجیرەی دیکە دەرھێنانی کردوە، کە یەکێک لەوانە زنجیرەی ئەنیمەیشنی فامیلی گای بوو.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای نیکلۆدیۆن ڕای گەیاند کە دیمارتینۆ و کۆنێتزکۆ زنجیرەیەکی نوێ بۆ تۆڕەکە پەرە پێدەدەن، بە ناوی ئەفسانەی کۆرا،[٢] کە پێشوازییەکی باشی بینەرانی لێکرا.[٣][٤]

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ ڕاگەیەندرا کە کۆنێتزکۆ و دیمارتینۆ وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نمایشکار بۆ زنجیرەی داھاتووی نێتفلیکس، زنجیرەی لایڤ ئاکشنی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا دەست بەکاردەبن؛ بەڵام لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠، کۆنێتزکۆ و دیمارتینۆ لە سۆشیال میدیای فەرمی خۆیان ئاشکرایان کرد کە ھەردووکیان ستۆدیۆکانی ئەو زنجیرە نوێیەیان جێھێشتووە، ئەمەش بەھۆی جیاوازیی لە دەرھێنان و چیرۆکی زنجیرەکە کە تیمی نێتفلێکس بەڕێوەی دەبەن.[٥][٦]

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

دیمارتینۆ لە شاری شێلبورن لە ڤێرمۆنتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە. پێکەوە لەگەڵ برایان کۆنێتزکۆ لە قوتابخانەی ڕۆد ئایلەند بۆ کاری دیزاین خوێندویانە و بیرۆکە و بەرھەمھێنانی چیرۆکی ئەڤەتاریان لەوێ دروست کردوە.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Michael Dante DiMartino». Family Guy Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. https://www.polygon.com/animation-cartoons/2020/8/31/21405084/legend-of-korra-netflix-bryan-konietzko-michael-dimartino-interview-avatar
  3. https://www.nydailynews.com/entertainment/tv/2010/03/12/2010-03-12_testing_soapy_waters_nickelodeon_to_use_degrassi_the_next_generation_to_try_out_.html
  4. «Michael Dante DiMartino | Writer, Producer, Additional Crew». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Renfro، Kim (١٢ی ئابی ٢٠٢٠). «Why it's so worrying that the original 'Avatar: The Last Airbender' creators are no longer in charge of Netflix's live-action show». Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. Spencer، Samuel (١٣ی ئابی ٢٠٢٠). «Why the Creators of 'The Last Airbender' Left Netflix's Live Action Reboot». Newsweek (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «Michael Dante DiMartino». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «Interview: Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko, Creators of the Original Televised Avatar: The Last Airbender | Tor.com». www.tor.com. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.