لە جیھانی ڕۆحەکان (ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)
ڕواڵەت
"لە جیھانی ڕۆحەکان" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ١ ئەڵقەی ٥ |
دەرھێنراوە لەلایەن | ڕۆسیان لیانگ |
نووسراوە لەلایەن | گابرێل لیانس |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | تاکیشی فوروکاوا |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
کات | ٥٢ خولەک |
"لە جیھانی ڕۆحەکان" ئەڵقەی پێنجەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی نێتفلیکس، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، کە لەسەر بنەمای زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە (٢٠٠٥‒٢٠٠٨) لەژێر ھەمان ناودا دروست کراوەتەوە.[١]
ئەم ئەڵقەیە بەتایبەتی لە ئەڵقەی حەوتەمی وەرزی یەکەمی زنجیرە ڕەسەنەکەی وەرگێڕدراوە، «جیھانی ڕۆحەکان (کۆتایی زستان: بەشی یەکەم)» و «باتۆی ھۆزی ئاو». ئانگ و ھاوڕێکانی بۆ ناو جیھانی ڕۆحەکان دەگوازرێنەوە و دەبێت ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ھەڵھاتن. لەم نێوەندەدا زوکۆ و ئایرۆ، ڕاوچییەک بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەی شوێن ئەڤەتار بکەوێت و بیدۆزێتەوە. لەنێو ھەواداراندا ئەم ئەڵقەیان پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Avatar: The Last Airbender" Spirited Away (TV Episode 2024) ⭐ 7.1 | Action, Adventure, Comedy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی)، لە 2024-03-14 ھێنراوە
- ^ published، Rich Knight (٣ی ئازاری ٢٠٢٤). «Why The "Spirited Away" Episode Of Avatar: The Last Airbender Is The Best In The Live-Action Series' First Season, As Far As I'm Concerned». CINEMABLEND (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.