دەروازە:کۆمیک
بەخێربێنکۆمیک چییە؟کۆمیک یاخود "پەرتوکی وێنەدار"، شێوازێکە بۆ دەربڕینی چیڕۆکێک بەشێوەی وێنەیی، کۆمیک لە زۆربەی جیھاندا بڵاوە و لە کتێبی کۆمیک و چەندەھا کۆمپانیای دیاری وەک کۆمیکەکانی ماڕڤل و کۆمیکەکانی دی سی ھەن تایبەت بە کۆمیک کە ھەریەکەیان پاڵەوانەکانی خۆیان دەناسێنن لەڕێگای کۆمیکەوە. وتاری ھەڵبژێردراوکتێبی کۆمیک ئەو کتێبانەن کە لەسەر بنەمای کۆمیک داڕێژراون. کتێبەکانی کۆمیک پڕن لە وێنەی بچووک لەگەڵ هەندێ قسەی کەم. کۆمیک لە ساڵانی ١٩٩٠ەکان دەستی پێکرد. باوترین پاڵەوانانی کۆمیک بریترین لە باتمان و سوپەرمان. هەروەها کۆمپانیاکانی کۆمیک بریتین لە کۆمیکەکانی ماڕڤل و کۆمیکەکانی دی سی. زۆربەی کۆمیکەکان دەربارەی پاڵەوانەکانن، بەڵام هەندێکجاریش دەربارەی شتی جیاوازی و دوور لە خەیاڵی دەر دەکرێن. کارەکتەرەکانی کۆمیک بە زۆری لە کتێب و یارییە ڤیدیۆییەکان و فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان دەردەکەون، بە نموونە زنجیرەی فلاش. کەسایەتی میرا لە کۆمیکمیرا کارەکتەرێکی خەیاڵییە و لە کتێبە کۆمیکییەکانی ئەمریکا دەرکەوت، ھەروەھا لەلایەن کۆمیکەکانی دی سی بڵاوکرایەوە. لەلایەن جاک میلەر و نیک کاردی پەرەی پێدراوە، ئەم کارەکتەرە بۆ یەکەمجار لە پیاوی ئاوی (ئەیلوولی ١٩٦٣) وەک شاژنی دەریا دەرکەوتووە. میرا لە ڕیزبەندی ١٠٠ی ڕێبەری کڕیارانی کۆمیکدا پلەی ٨١ی بەدەستھێنا. ئەکتەری ئەمریکی ئەمبر ھێرد ڕۆڵی میرا دەبینێت لە فیلمی دەستەی دادپەروەری، لە دەرھێنانی زاک سنایدەر، و لە فیلمی ئاکوامان دەگەڕێتەوە کە جەیمز وان کاری دەرھێنانی بۆ کردووە. زیاتر... کۆمیکەکانی دی سیکۆمیکەکانی دی سی بریتییە لە کۆمپانیایەکی بڵاو کەرەوەی کۆمیک و فیلمە، وە شوێن کەوتەی کۆمپانیای وارنەر برەدرزە، کە یەکێکە لە لقەکانی کۆمپانیای تایم وارنەر. ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی کۆمیک لەسەر پاڵەوانە بەناوبانگەکانی وەک باتمان، سوپەرمان، وۆندەر ومان، فلاش، ئەکوامان، شازام، گرین ئاڕۆ و ھاوکمان، و شەڕانگێزەکانی وەک جۆکەر، لێکس لوتەر. پەنگوین و ڕائسل غول و دێت سترۆک. وتارسوارچاکی مانگ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کورتی ئەمریکییە لەلایەن جێرمی سڵاتەر بۆ دیزنی+ لەسەر کەسایەتییەکی مارڤڵ کۆمیکس بە هەمان ناوەوە دروستکراوە. زنجیرەکە شەشەم زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لە جیھانی سینەماییی مارڤڵ (MCU) لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە بەرهەمهێنراوە، و لەگەڵ زنجیرە فیلمەکانی زنجیرەکەدا هەمان ناوەڕۆکی هەیە. سڵاتەر لەگەڵ مەحەمەد دیاب کە دەرهێنان بەڕێودەبات وەک نووسەر کار دەکات. دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |





