ئانگ (ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)
"ئانگ" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ١ ئەڵقەی ١ |
دەرھێنراوە لەلایەن | مایکڵ گۆی |
تێلیپلەی لەلایەن | |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | تاکیشی فوروکاوا |
وێنەگرتنی سینەمایی لەلایەن | مایکڵ گۆی |
دەستکاریکردن لەلایەن | ئیان تان |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
کات | ٦٣ خولەک |
"ئانگ" یەکەم ئەڵقەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵی-سەرکێشی نێتفلیکس، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، کە وەشانێکی ڕاستەوخۆی زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکەیەتی (٢٠٠٥–٢٠٠٨) لەژێر ھەمان ناودا. لەلایەن نمایشکەر ئالبێرت کیم و دروستکەرانی زنجیرە ڕەسەنەکە، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ نووسراوە و لەلایەن مایکڵ گۆی دەرھێنانی بۆ کراوە.[١][٢][٣]
وەک ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە، شوێن و کارەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەکە دەناسێنێت و وەک تەواوکەری وەرزی یەکەمی زنجیرە ڕەسەنەکە دادەنرێت، بە تایبەتی لە ئەڵقە سەرەتایییەکانی «کوڕەکە لە شاخە سەھۆڵییەکەدا»، «ئەڤەتار دەگەڕێتەوە» و «پەرستگای ھەوای باشوور». ئەڵقەکە سەرنجی زیاتر لەسەر ئەڤەتار ئانگە (بە ڕۆڵی گۆردن کۆرمەر) کاتێک بۆی دەردەکەوێت ئەو ئەڤەتاری داھاتووە، و تاکە کەسە کە دەتوانێت ھەر چوار توخمەکە ملکەچ پێبکات. کاتێک ئانگ لە ناوچەکەی خۆی لە پەرستگای ھەوای باشوور ھەڵدێت، لە خەو ھەڵدەستێت و بۆی دەردەکەوێت کە ١٠٠ ساڵە لە شاخێکی سەھۆڵین گیری خواردووە و نەتەوەی ئاگر شەڕی لە جیھاندا دەست پێکردوە. ئەڵقەکە لە یەکەم پەخشی زنجیرەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ نمایشکرا، دواتر لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لەسەر تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Avatar: The Last Airbender (2024)». Plugged In (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «"Aang" Episode 1 Recap – Netflix's Avatar: The Last Airbender | Overly Animated Podcast» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender (2024)». ScreenRant (بە ئینگلیزی). ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.