کاتارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاتارا یان کەتارا (Katara) کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. ھەروەھا دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە. کاتارا کچی سەرۆک ھۆز ھاکۆدا و کیایە خوشکی بچووکی سۆکایە.[١]

کاتارا
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کۆتا دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا
دروستکەرمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
هاوسەر(ەکان)ئانگ
نەتەوەھۆزی ئاوی باشوور

کاتارا تەمەنی ١٤ ساڵە و ملکەچپێکەری ئاوە لە ھۆزی ئاوی باشوور، واتە توانای کۆنترۆڵکردنی ئاو و سەھۆڵی ھەیە بە شێوەیەکی بنچینەیی. لە سەرەتای چیرۆکەکەدا، ئەو تاکە کەسە کە توانای لەو جۆرەی ھەیە لەناو ھۆزەکەی خۆی، ھۆزی ئاوی باشوور،[٢] ئەو و برا گەورەکەی سۆکا، ئانگ دەدۆزنەوە کە لە شاخێکی سەھۆڵیندا چووەتە سووڕی مت بوونەوە، ئەوان ڕزگاری دەکەن و یاوەری دەکەن لە ھەوڵەکانیدا بۆ شکستپێھێنانی نەتەوەی ئاگر و پاشاکەی و ھێنانەدی ئاشتی بۆ جیھان و چوار نەتەوەکە. دواتر نازناوی مامۆستای ملکەچپێکردنی ئاو وەردەگرێت لە ھۆزی ئاوی باکوور.[٣]

کاتارا لە جیھانەکانی دیکەشدا دەرکەوتووە، وەکو کارتی بازرگانی و تیشێرت و جلوبەرگ، و یارییە ڤیدیۆیییەکان و کۆمیکەکانی تر.[٤][٥]

کەسایەتی[دەستکاری]

کاتارا بە کەسایەتییەکی زیرەک و بەتوانا و میھرەبان و ئازا لە زنجیرە ئەنیمەشنەکە دادەنرێت،[٦] ھەروەھا ھەندێک جار توڕە. لە زۆر بارودۆخدا کاتارا وەک دایکێک بۆ پاڵەوانەکانی دیکە دەردەکەوێت،[٧] بەتایبەتی بۆ برا گەورەکەی، سۆکا.[٨]

دەرکەوتنەکانی کاتارا بەپێی زنجیرەکە[دەستکاری]

پەڕتووکی یەکەم[دەستکاری]

کاتارا یەکێکە لە ملکەچپێکەرانی ئاو لە ھۆزی ئاوی باشوور، ھەروەھا دواھەمین ملکەچپێکەرە لە ھۆزەکەیدا، لە تەمەنی ھەرزەکاریدا ناچارە بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆ بگرێت دوای لەدەستدانی دایکی بەھۆی سیاسەتەکانی نەتەوەی ئاگر. کاتارا پشتگیری لە ئەڤەتار ئانگ دەکات بۆ بەزاندنی پاشای ئاگر، و گەشتێک دەکەن بۆ شارەزابوونی ئانگ لە چوار توخمەکە.

پەڕتووکی دووەم[دەستکاری]

کاتارا زیاتر بەدوای شارەزاییدا دەگەڕێت لە ملکەچپێکردنی ئاودا، پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ تۆف بیفۆنگ پەیدادەکات و پەیوەندییەکی سۆزداریش لەگەڵ ئەڤەتار ئانگدا دروستدەکات، دوای چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و ململانێ لەگەڵ شازادە ئازولا و تیمەکەی لە نەتەوەی ئاگر.[٩]

پەڕتووکی سێیەم[دەستکاری]

کاتارا دەیەوێت تۆڵە لەو کەسە بکاتەوە کە پێشتر دایکی ڕفاندبوو لە ھۆزی ئاوی باشوور و بەدوایدا دەگەڕێت.[١٠] پاشان کاتارا فێری ملکەچپێکردنێکی نوێ دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی خوێنی لاشەی بەرامبەر و ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە داگیرکردنی نەتەوەی ئاگر.

تواناکان[دەستکاری]

تواناکانی کاتارا بە درێژایی زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات. لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی کەمی بەسەر ملکەچپێکردنی ئاودا ھەیە، بەھۆی ڕاھێنانی زۆر و پەڕتووکی ڕێنمایی مامۆستاکانی ملکەچپێکردنی ئاو دەتوانێت زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت لەو بوارەدا،[١١] لێھاتوویییەکەی باشتر دەبێت تاوەکو بە مامۆستا بانگ دەکرێت لەلایەن ئانگی قوتابییەوە.[١٢] ھەروەھا لە زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای ئەڤەتار کۆرا، و فێری ملکەچپێکردنی ئاو و چاکبوونەوەی ڕۆحی بکات.[١٣][١٤]

درەختی خێزان[دەستکاری]

درەختی خانەوادەی: خێزانی ئانگ
  • ئانگ و کاتارا
    • بوومی
    • کیا
    • تێنزن و پێما
      • جینۆرا
      • ئیکی
      • میلۆ
      • ڕۆھان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "I'm a match to Katara from Avatar: The Last Airbender". www.charactour.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  2. ^ Page, Chloe (2019-05-20). "24 Weird Details About Katara From Avatar: The Last Airbender". TheThings (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  3. ^ "Avatar, the last airbender: the art of the animated series | WorldCat.org". search.worldcat.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  4. ^ "Avatar Trading Card Game". web.archive.org. 2008-03-02. Retrieved 2023-12-05.
  5. ^ Voros, Eszter (2023-06-29). "New Avatar: The Last Airbender Video Game Announced". Game Rant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  6. ^ "25 Facts About Katara (Avatar: The Last Airbender)". Facts.net (بە ئینگلیزی). 2023-09-11. Retrieved 2023-12-05.
  7. ^ "Katara, The Water Mom". The New Heroines (بە ئینگلیزی). 2017-04-25. Retrieved 2023-12-05.
  8. ^ "Water Siblings". Shipping Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  9. ^ "'The Legend of Korra' Season Finale: Creators Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko Answer Your Questions – Speakeasy – WSJ". web.archive.org. 2012-06-22. Retrieved 2023-12-05.
  10. ^ Steele, Amanda (2020-07-31). "Katara's 10 Most Inspiring Quotes In Avatar: The Last Airbender". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  11. ^ Leung, Hilary (2020-07-11). "Avatar: Book Three: Fire Was More Katara's Season Than Book One: Water Was". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  12. ^ Grimes, Hannah (2021-11-20). "Avatar: The Last Airbender: Katara's 10 Best Traits". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  13. ^ "Manga + Comics: Avatar – TOKYOPOP". web.archive.org. 2011-03-15. Retrieved 2023-12-05.
  14. ^ scrumptiouslyzutara. "Book 3: Fire (Part I) | Scrumptiously Zutara". Book 3: Fire (Part I) In which Zuko redeems himself to everyone except Katara. In the third season, Zuko returns home to the Fire Nation. Azula tells their father, Fire Lord Ozai, that Zuko killed the... Retrieved 2023-12-05.