بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەفسانەی کۆرا (وەرزی چوارەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی چوارەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان١٣
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-03) 
١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-12-19)
کاتزانیی وەرز

پەڕتووکی چوارەم: ھاوسەنگی وەرزی چوارەم و کۆتایی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەفسانەی کۆرایە لە نووسینی و دروستکردنی مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆیە. پێکھاتووە لە ١٣ ئەڵقە،[١] ئەڵقەکان لە ماڵپەڕی نیکلۆدیۆن و ماڵپەڕە ئۆنلاینەکانی تر لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە دەستی بە پەخشکردن کرد.[٢][٣]

پەڕتووکی چوارەم لە وەرزی چوارەم، دەربارەی سێ ساڵ دوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی سێیەمە. باس لە کۆتا گەشتی ئەڤەتار کۆرا دەکات بۆ خۆ دۆزینەوە و دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەی و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی بۆ جیھانەکە، دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ململانێیەکی سەخت بووەوە بەرامبەر زاھیر و ژەھراویبوونی لە پەڕتووکی سێیەم،[٤] لەم نێوەندەشدا باس لە ھەوڵی ئەفسەری پۆلیسی شاری کانزا، کوڤیرا دەکات بۆ یەکخستنەوەی شانشینی زەوی لە ژێر سەرکردایەتییە تاکڕەوییەکەی خۆیدا.[٥]

چیرۆکی پەڕتووکی چوارەم

[دەستکاری]

دوای سێ ساڵ لە نەمانی کۆمەڵەی ئەنارکیستی بە سەرکردایەتیی زاھیر،[٦] شاری کۆمار قۆناغێکی نوێی لەگەڵ جیھانی ڕۆحەکاندا پێک ھێنا. بەڵام کۆرا ھێشتا لە ئازار و ژەھراویبوونی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی زاھیردا ماوە، شانشینی زەویش کە بەھۆی مردنی شاژنی پێشوو[ئ][٧] کەوتووەتە نێو گێژاو و ململانێی سیاسی و پارچە پارچەبوونی ھەرێمەکانی شانشینەکە.

کوڤیرا، سەرکردەیەکی سەربازی پێشووی شاری کانزا بوو و ئێستا ڕاسپێردراوە بۆ یەکخستنەوەی شانشینی زەوی، بەڵام کوڤیرا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە دەسەڵات بەدەست بھێنێت و شانشینی زەوی بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.[٨]

بۆڵین و ئۆپاڵ[ا] لە بەرەکانی پێشەوەی ھەڵمەتی کوڤیرادان بۆ پێکەوە بەستنی شانشینەکە. کاتێک کۆرا بە کارە نایاساییەکانیی کوڤیرا دەزانێت، دەیەوێت خۆی چاک بکاتەوە و ھێزی ئەڤەتاری بۆ بگەڕێتەوە، لەلایەن ڕۆحێکی ڕێ نیشاندەرەوە بەرەو لای تۆف بیفۆنگ ڕێنمایی دەکرێت،[٩] تۆف کە ئێستا بەساڵاچووە و ژیانێکی گۆشەگیرانەی ھەیە دوور لە شارستانی و کچەکانی خۆی، دەبێتە یارمەتیدەری ئەڤەتار کۆرا.[١٠][١١]

ڤاریک کە ئێستا سەرمایەدارێکی پیشەسازی سەرکەوتووە،[١٢] کەرەستە تەکنەلۆژیاییەکانی خۆی بۆ خزمەتی ڕژێمەکەی کوڤیرا تەرخان کردووە. لەم ڕێگەیەوە کوڤیرا ئامێرێکی ڕۆحیی ھاوشێوەی ڕۆبۆت پەرە پێدەدات، و ھەڵمەتی ھێرشکردنە سەر شاری کۆمار ڕادەگەیەنێت.[١٣]

دوای شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەکان بەرامبەر کوڤیرا، کۆرا و تیمی ئەڤەتار بە یارمەتیی ھێزە یەکگرتووەکان، دەتوانن کوڤیرا بوەستێنن و ئامێرە ڕۆحیەکەی تێک بشکێنن؛ ھەروەھا دەروازەیەکی نوێی جیھانی ڕۆحەکان لە شاری کۆمار دەکرێتەوە و ئەم وەرزەی زنجیرەکە دەبێتە کۆتایی زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا.[١٤][١٥][١٦]

ھەڵسەنگاندن

[دەستکاری]

ھاوشێوەی وەرزی سێیەمی زنجیرەکە، وەرزی کۆتایی ١٠٠٪ ڕیزبەندی وەرگرتووە لەسەر کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانیی ڕاتن تۆمەیتۆز بە تێکڕای ڕیزبەندی ٩/١٠.[١٧][١٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. شاژنی پێشووی شانشینی زەوی لەلایەن زاھیر و کۆمەڵەکەی کوژرا
  2. کچی سوین بیفۆنگ

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The Legend of Korra». TVGuide.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «The Legend of Korra (Season 4)». Nickelodeon (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «TV Show The Legend of Korra Season 4 Download. Today's TV Series. Direct Download Links». tvshows.me (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «Zaheer». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Fabella، Mara. «The Legend of Korra: Book 4». لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. noedy777 (٥ی نیسانی ٢٠٢١). «Zaheer and the Philosophy of 'Anarchy for Freedom'». Regarding Several Things (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  7. «Hou-Ting | Wiki | Avatar Amino». Avatar | aminoapps.com. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. Alasdair (٢٤ی ئابی ٢٠١٥). «Kuvira: An Appraisal of the Woman and Her Works». The Futurist Dolmen (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. Shaw-Williams، Hannah (١١ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Avatar: What Bending Powers Toph's Children And Grandchildren Have». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. Unrau، Jillian (١٧ی ئابی ٢٠٢٣). «The Legend of Korra: Who Did Toph Have Children With?». Game Rant (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. «Toph Beifong». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. «Varrick». Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. marcusgohmarcusgoh (٢١ی شوباتی ٢٠١٥). «[TV Review] "Kuvira's Gambit" – Episode/Chapter 11, Season/Book 4 of The Legend of Korra». marcus goh (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. Shaw-Williams، Hannah (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Legend of Korra: What Happened To Kuvira After The Series Ended». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. «The Legend of Korra: What Happened After the Finale?» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. published، Rich Knight (٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «The Legend of Korra Ending: How The Series Wrapped Up For Each Major Character». CINEMABLEND (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. «The Legend of Korra - Rotten Tomatoes». www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. Nicholson، Max (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «The Legend of Korra: Book Four Review». IGN (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.