باکوور (ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)
"باکوور" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ١ ئەڵقەی ٧ |
دەرھێنراوە لەلایەن | جێت وێڵکنسن |
نووسراوە لەلایەن | ئەندرێ وۆنگ کەنەدی |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | تاکیشی فوروکاوا |
وێنەگرتنی سینەمایی لەلایەن | مایکڵ گۆی |
دەستکاریکردن لەلایەن | ئیان تان |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
کات | ٤٦ خولەک |
"باکوور" حەوتەم ئەڵقەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵی-سەرکێشی نێتفلیکس، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، کە وەشانێکی ڕاستەوخۆی زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکەیەتی (٢٠٠٥–٢٠٠٨) لەژێر ھەمان ناودا. ئەڵقەکە لەلایەن جێت وێڵکنسن دەرھێنانی بۆ کراوە و لەلایەن ئەندرێ وۆنگ کەنەدی کاری نووسینی بۆ کراوە.[١][٢]
ئەڵقەکە وەک ئەڵقەکانی تری وەرزەکە، لەسەر وەرزی یەکەمی زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە وەرگیراوە، ئەم ئەڵقەیە بەتایبەتی لە ئەڵقەی ١٨یەمی زنجیرە ڕەسەنەکە بەناوی «مامۆستای ملکەچپێکردنی ئاو» وەرگێڕدراوە.[٣] ئانگ و ھاوڕێکانی دەگەنە ھۆزی ئاوی باکوور، و ئانگ داوای ئامۆژگاری لە ئەڤەتار کوروک دەکات کە یەکێکە لە ئەڤەتارەکانی ڕابردووی؛[٤] کاتارا و سۆکاش خاوەنی دیمەنی تایبەتی خۆیانن لە ئەڵقەکەدا. ئەڵقەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لەگەڵ سەرجەمی ئەڵقەکانی تری وەرزەکە، لەسەر تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Avatar: The Last Airbender" The North (TV Episode 2024) ⭐ 7.3 | Action, Adventure, Comedy (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-03-16
- ^ "Avatar: The Last Airbender (2024) season 1 The North". www.metacritic.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-03-16.
- ^ "The Waterbending Master". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-03-16.
- ^ Glazebrook, Lewis (2024-02-24). "Who Is Avatar Kuruk? The Last Waterbending Avatar Explained". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-03-16.