ئازولا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شازادە ئازولا
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کۆتا دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، کۆمیکی ئازولا لە پەرستگای ھەوا و کۆمیکەکانی تر
دروستکەرمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
گیانلەبەرمارمێلکەی مۆنگۆس
لایەنگرمەی، تای لیی (تا پەڕتووکی سێیەم)
نەتەوەنەتەوەی ئاگر

شازادە ئازولا (بە چینی: 阿祖拉؛ Ā Zǔ Lā) کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، بەرھەمی پەخشی نیکلۆدیۆن. کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە.

لە چیرۆکی زنجیرەکەدا، ئازولا شازادەی نەتەوەی ئاگرە و کەسێکی بەتوانایە لە ملکەچپێکردنی ئاگردا و لە ڕادەبەدەر بەھێزە.[١] لەسەر فەرمانی پاشای ئاگر، پاشا ئۆزای، لەگەڵ ھاوڕێکانی مەی و تای لیی دەست دەکات بە گەڕان بۆ ھێنانەوەی شازادە زوکۆ برا دوورخراوەکەی و ئایرۆی مامی،[٢] لە ھەمان کاتدا ھەوڵدەدات ئەڤەتار ئانگ بگرێت، کە بە گەورەترین ھەڕەشەی سەر نەتەوەی ئاگر دادەنرێت. ئازولا بە کەسێکی زیرەک و لێھاتوو دادەنرێت لە زنجیرەکەدا.[٣] بە درێژایی زنجیرە ڕەسەنەکە و کۆمیکە لاوەکییەکان، نیشان دراوە کە توانای زۆر پێشکەوتووی ملکەچپێکردنیی ئاگری ھەیە، و ئازولا تاکە کەسە لە چیرۆکی زنجیرەکەدا ڕەنگی ئاگرەکەی شینە[ئ]، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئازولا بە تەواوەتی ملکەچپێکەرێکی شارەزا و بەھێزی نێو زنجیرەکەیە.[٤]

دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[دەستکاری]

پەڕتووکی یەکەم[دەستکاری]

کارەکتەری ئازولا کارەکتەرێکی سێبەرە لە وەرزی یەکەمی زنجیرەکەدا، واتا دەرکەوتنەکانی لاوەکین. یەکەمین دەرکەوتنی لە وەرزی یەکەمدا لە فلاشباکێکدایە[ا] کاتێک لەگەڵ زوکۆی برای و مەی و تای لیی دەردەکەون لەگەڵ ورسا دایکی ئازولا. ھەروەھا لە ھەمان فلاشباکیی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی پاشا ئۆزای و زوکۆ، ئازولا لەوێ دووبارە دەردەکەوێتەوە بەڵام بەبێ ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕووداوەکان.[٥] ئازولا دوو دەرکەوتنی کورت مەودای ھەیە لە کۆتایی وەرزی یەکەمدا، کاتێک پاشا ئۆزای ئەرکی گرتنی ئەڤەتار ئانگ و گەڕاندنەوەی زوکۆ و ئایرۆی پێدەبەخشێت بۆ شانشینی نەتەوەی ئاگر.[٦][٧][٨]

پەڕتووکی دووەم[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە یەکەم ھەوڵی بۆ گەڕاندنەوەی زوکۆ و ئایرۆ بۆ شانشینی نەتەوەی ئاگر شکست دەھێنێت، ئازولا بە یارمەتی ھاوڕێکانی منداڵی، مەی و تای لیی لە ئۆماشو ڕووبەڕووی ئەڤەتار دەبێتەوە و تا کۆتایی وەرزی دووەم لە ڕاونانی تیمی ئەڤەتار و زوکۆ و مامی شکست دەھێنێت، لە با سینگ سێ پایتەختی شانشینی زەوی لە کاتی ھێرشێکی نەتەوەی ئاگر بە بەکارھێنانی ئامێرێکی گەورەی کونکردن بۆ شکاندنی دیواری دەرەوەی شارەکە دووبارە ڕووبەڕووی تیمی ئەڤەتار دەبێتەوە و بە یارمەتی زیرەکیی سۆکا لە تیمی ئەڤەتاردا ئامێرەکە تێکدەشکێت و ئازولاش دووبارە شکست دەھێنێتەوە لە پلانەکانی.[٩]

پەڕتووکی سێیەم[دەستکاری]

لە ئەڵقەکانی سەرەتای وەرزی سێیەمدا، ئازولا پەیوەندی لەگەڵ زوکۆی برای دروست دەکاتەوە دوای گەڕانەوەیان بە سەرکەوتوویی بۆ نەتەوەی ئاگر، ئایرۆی مامیشی وەک زیندانییەک؛ بەڵام ئازولا درۆ لەگەڵ پاشا ئۆزای دەکات سەبارەت بەوەی کە زوکۆ ئانگی ئەڤەتاری کوشتووە، لەکاتێکدا ئانگ ھێشتا زیندووە. لە ئەڵقەکانی دواتری ئەم وەرزە، ئانگ ھێزێکی ھێرشکەری ڕێکدەخات و ھێرش دەکاتە سەر پایتەختی نەتەوەی ئاگر، بە سوودوەرگرتن لە ڕۆژگیرانێک[١٠][١١] کە ملکەچپێکەرانی ئاگر بێ توانا دەکات و ھێزی ئاگر کۆنتڕۆڵکردنیان لێ وەردەگرێتەوە، بەڵام پێشوەختە ئازولا بەم پلانەی زانیبوو و پاشا ئۆزای ئاگادار دەکاتەوە، بۆیە ھێرشەکە لە کاتی خۆیدا کۆتایی پێنایەت و تیمی ئەڤەتار سەرکەوتوو نابن، بەڵام زوکۆ دوای ئەوەی لە کاتی ڕۆژگیرانەکە ڕووبەڕووی پاشا ئۆزای بووەوە، چووە بەرەی تیمی ئەڤەتار و دژی باوکی و ئازولاش وەستایەوە.

ئەڤەتار: زنجیرە کۆمیکەکانی دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[دەستکاری]

بەڵێنەکە[دەستکاری]

دوای نەمانی شەڕ و کۆتاییھاتن بە جەنگی سەد ساڵەی جیھان، ئازولا لە دامەزراوەیەکی دەروونی جێگیر دەکرێت، لەوێ بە وردی چاودێری دەکرێت. دوای ساڵێک، زوکۆ سەردانی ئازولا دەکات بۆ ئەوەی داوای ھاوکاری لێ بکات و سەردانی ئۆزای دەستگیرکراو بکات بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری لەسەر شوێنی دایکی، ورسا کە بۆ ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە، ئازولاش ئەمە پەسەند دەکات بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا داوای ھیچ شتێک بکات.[١٢][١٣][١٤]

گەڕانەکە[دەستکاری]

کاتێک ئازولا سەردانی ئۆزای دەکات لە زیندانەکەیدا، لەلایەن پاشا زوکۆوە چاودێری دەکرێن، دوای چەندین ململانێ، زوکۆ دەتوانێت دایکی بدۆزێتەوە کە یادەوەری لەدەستداوە و ناوی نۆریکۆی ھەڵگرتووە، لێرەدا ئازولا ڕووبەڕووی ھەستێکی ئاڵۆزی و سۆزداری و توڕەیی دەبێتەوە و بەرەو بیابانەکان ھەڵدێت و پاشا زوکۆیش دەست دەکات بە گەڕان بەدوایدا، بەڵام شکست دەھێنێت.[١٥]

تایبەندمەندی کارەکتەری ئازولا[دەستکاری]

ملکەچپێکردنی ئاگر[دەستکاری]

ئازولا شارەزایییەکی زۆر باشی ھەیە لە ئاگر ملکەچپێکردندا، کە لە ھونەری جەنگیی چینی سەرچاوە دەگرێت. ئازولا یەکێکە لە شارەزاترین ئاگر ملکەچپێکەر لە زنجیرەکەدا بۆیە ئەستەمە لە شەڕێکدا شکستی پێ بھێندرێت.[١٦][١٧]

ئاگری شین[دەستکاری]

ئازولا تاکە ملکەچپێکەری ئاگرە کە کە ڕەنگی ئاگرەکەی (بڵێسە) شینە، کە گەرمترە و وزەی زیاتری تێدایە (بەپێی یاسای پلانک) لە چاو ملکەچپێکەرەکانی تر کە بڵێسەی پرتەقاڵی ئاسایی ملکەچ پێدەکەن.[١٨] ناوەکەی لە azul وەرگیراوە کە وشەیەکی ئیسپانی و گالیسی و پورتوگالییە بۆ ڕەنگی شین.[١٩] بەڵام ئازولا لە منداڵیدا نەیدەتوانی ئاگری شین بەرھەم بھێنێت، وەک لە فلاشباکەکاندا دەردەکەوێت. زۆرجار تەنھا بە بەکارھێنانی دوو پەنجە ئاگر ملکەچ پێدەکات،[٢٠] نەک مشتێکی داخراو یان دەستی کراوە وەک ئاگر ملکەچپێکەرەکانی تر. ئازولا دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر شەڕ بکات بەبێ ئەوەی ماندوو بێت. ھەروەھا توانای دروستکردنی قەڵغانێکی بەھێزی ئاگرینی ھەیە، کە لە زنجیرەکەدا بەکاریھێنا دژی ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئانگ، کاتارا، زوکۆ و تۆف.[٢١]

درەختی خێزان[دەستکاری]

درەختی خانەوادەی: خێزانی شاھانەی نەتەوەی ئاگر
  • پاشا یەسۆر
    • گۆنریوو
      • زۆریوو
        • باوکی سۆزین (نەناسراو)
          • سۆزین
            • ئازولۆن
          • ئایرۆ
          • پاشا ئۆزای و وورسا
        • ئازولا
        • زوکۆ و مەی
      • ئیزوومی
      • ئایرۆ II

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕەنگی شینی ئاگر نیشانەی گەرمییەکی زۆرتر و بەھێزترە بەبەراورد بە ڕەنگەکانی تر
  2. ^ بیرەوەری و بیرکردنەوەی کارەکتەرێک لە ڕابردوو

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Steele, Amanda (2020-10-29). "The Last Airbender: Azula's 5 Greatest Strengths (& Her 5 Weaknesses)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  2. ^ "Azula's relationships". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  3. ^ "Azula Descriptive Personality Statistics". openpsychometrics.org. Retrieved 2023-12-06.
  4. ^ "Azula". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  5. ^ "Book One: Water". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  6. ^ "Book 1: Water (Avatar) - Works | Archive of Our Own". archiveofourown.org. Retrieved 2023-12-06.
  7. ^ "Azula's journey - Book 1: Ashes - Chapter 1 - GoldFire - Avatar: The Last Airbender [Archive of Our Own]". archiveofourown.org. Retrieved 2023-12-06.
  8. ^ "Why Azula from "Avatar" Did NOT Need a Redemption Arc". Scene+Heard (بە ئینگلیزی). 2022-11-29. Retrieved 2023-12-06.
  9. ^ "Avatar: The Last Airbender - Book 2: Earth - Season 2 - TheTVDB.com". thetvdb.com. Retrieved 2023-12-06.
  10. ^ "The Day of Black Sun, Part 2: The Eclipse". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  11. ^ "Avatar: The Last Airbender: "The Day Of Black Sun, Part 1: The Invasion"/"The Day Of Black Sun, Part 2: The Eclipse"". The A.V. Club (بە ئینگلیزی). 2012-03-21. Retrieved 2023-12-06.
  12. ^ "Azula in the Spirit Temple (Avatar: The Last Airbender)". Goodreads (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  13. ^ "Azula in the Spirit Temple". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  14. ^ "Avatar: The Last Airbender--Azula in the Spirit Temple TPB :: Profile :: Dark Horse Comics". www.darkhorse.com. Retrieved 2023-12-06.
  15. ^ Noble, Barnes &. "Azula in the Spirit Temple (Avatar: The Last Airbender)|Paperback". Barnes & Noble (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  16. ^ Koumis, Nicholas (2020-06-10). "Avatar: Why Azula Had Blue Fire In The Last Airbender". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  17. ^ S, Sparsh (2021-03-08). "Azula's Fragile Strength (Avatar: The Last Airbender)". Beyond Your Screen (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  18. ^ https://www.sosyncd.com/database/azula-personality-type-zodiac-sign-enneagram/
  19. ^ "Azula (Avatar: The Last Airbender). Personality type". Relaza (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  20. ^ "Why is Azula's fire blue?". Science Fiction & Fantasy Stack Exchange (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
  21. ^ "Azula (Avatar)". Villains Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.