ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن ‒ گەڕانەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەڕانەکە
دانەرجین لوین یانگ
ناونیشانی بنەڕەتئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بڵاوکەرەوەداڕک ھۆڕس کۆمیکس
بڵاوکراوەتەوە٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ (بەشی یەکەم)

١٠ی تەممووزی ٢٠١٣ (بەشی دووەم)

٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ (بەشی سێیەم)
پێشکۆئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ بەڵێنەکە
پاشکۆئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ درزەکە

ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – گەڕانەکە ڕۆمانێکی گرافیکییە، لەلایەن جین یانگەوە نووسراوە، لە ساڵی ٢٠١٣ لە سێ بەشدا بڵاوکراوەتەوە، درێژەپێدەری زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەواە و دواتریش ئەفسانەی کۆرا، کە ھەردووکیان لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆەوە دروستکراون. ئەم ڕۆمانە دوای ڕووداوەکانی ڕۆمانی گرافیکی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ بەڵێنەکە دێت.[١]

تێڕوانینی گشتی[دەستکاری]

گەڕانەکە سەرنج دەخاتە سەر ئەو نھێنییەی کە دەوری زوکۆی پاشای ئاگری داوە، بەتایبەت دایکی ونبووی زوکۆ و ئازولا، بە ناوی ورسا، کە ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە. ھەروەھا وردەکارییەکانی زیندانیکردنی شازادەی پێشووی ئاگر، ئازولا لە دامەزراوەیەکی دەروونی نەتەوەی ئاگر و ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی ڕابردووی نێوان ئۆزای و ورسا ئاشکرا دەکات.

کارەکتەرە سەرەکییەکان ئەندامانی بنەماڵەی نەتەوەی ئاگرن، بەتایبەتی زوکۆ و ئازولا. ئەڤەتار ئانگ و سۆکا و کاتارا یارمەتی خوشک و براکانی نەتەوەی ئاگر دەدەن بۆ دۆزینەوەی دایکە ونبووەکەیان.

جین یانگ ئاماژەی بەوەشکردووە، زنجیرەکە زیاتر لەسەر لایەنی سەروو سروشتی جیھانی ئەڤەتار دروست کراوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Avatar: The Last Airbender--The Search Part 3 TPB :: Profile :: Dark Horse Comics". Retrieved 4 April 2016.
  2. ^ "EXCLUSIVE: Yang Continues "Avatar: The Last Airbender" in "The Search"". Comic Book Resources. Retrieved 4 April 2016.
  3. ^ "Nickelodeon Avatar: The Last Airbender - The Search Comic - Read Nickelodeon Avatar: The Last Airbender - The Search Online For Free". comiconlinefree.org. Retrieved 2023-12-14. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.