مامە ئایرۆ
ئایرۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دوایین دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نازناوەکان | ئەژدیھای ڕۆژاوا، ژەنەڕاڵ ئایرۆ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو لە نەتەوەی ئاگر |
خێزان | خێزانی شاھانەی نەتەوەی ئاگر |
مناڵەکان | لو تین |
خزمەکان | سۆزین (باوک) ئۆزای (برا) زوکۆ (برازا) ئازولا (برازا) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
مامە ئایرۆ (艾洛؛ Aìluò) کە بە ژەنەڕاڵ ئایرۆ و ئەژدیھای ڕۆژاوا ناسراوە، کارەکتەرێکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن.
پوختەی دەرکەوتن
[دەستکاری]ئەفسانەی ئانگ
[دەستکاری]ئایرۆ مامۆستایەکی ملکەچپێکردنی ئاگرە لە نەتەوەی ئاگر.[١] بە پێچەوانەی زۆربەی ملکەچپێکەرانی ئاگر و خێزانی شاھانەی ئاگر، ئایرۆ دوژمنایەتی بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە نییە. ئەندامێکی ڕێکخراوی جووڵانەوەی سپییە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری ھەر چوار نەتەوەکەدا ھەیە. تایبەتمەندییەکی کارەکتەری ئایرۆ ئەوەیە، ئارەزوویەکی بێ وێنەی ھەیە لە خواردنەوەی چا و یاری پای شۆ[ئ]، و مۆسیقا ژەنین.[٢] لە تەمەنی پیریدا زیاتر سەرنجی لەسەر پشوودان و کات بەسەربردنە، لە کۆتایی زنجیرەکەدا، دوای ئەوەی ھاوڕێکانی خۆی لە جووڵانەوەی سپیدا کۆکردەوە بۆ ئازادکردنی شاری با سینگ سێ لە دەسەڵاتی نەتەوەی ئاگر، ئایرۆ دووبارە چایخانەکەی لە شارەکەدا کردەوە.[٣][٤]
ئەفسانەی کۆرا
[دەستکاری]دوای زنجیرەی ئەفسانەی ئانگ و لە کۆمیکەکاندا، لە کۆتایییەکانیی ژیانیدا، ئایرۆ جەستەی فیزیکی خۆی بەجێھێشت و ڕۆحی خۆی ڕەوانەی جیھانی ڕۆحەکان کرد،[٥] و دواتر لە زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا لە جیھانی ڕۆحەکان بووە یارمەتیدەری ئەڤەتار کۆرا. ھەروەھا وەک ڕێزێک بۆ مامی، پاشا زوکۆ ناوی نەوەکەی بە ئایرۆی دووەم ناو دەنێت.[٦]
درەختی خێزان
[دەستکاری]
|
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ یارییەکی دوو یاریزانییە، لە سەرانسەری جیھانی ئەڤەتاردا ناوبانگی ھەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاڤا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Iroh». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Uncle Iroh (Character)». Comic Vine (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Iroh». Pure Good Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Schwitzgebel، Eric (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «The Splintered Mind: Uncle Iroh as Daoist Sage». The Splintered Mind. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Shaw-Williams، Hannah (١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Avatar: What Happened To Uncle Iroh After The Last Airbender». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Rosa، Priscila (٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «How Legend of Korra's General Iroh Is Related To Zuko's Uncle». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مامە ئایرۆ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Articles using infoboxes for fictional elements with invalid color combination
- کارەکتەرەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ئاگر یان گەرمییان ھەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای کارەبایی یان موگناتیسییان ھەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە تووشی نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات بوون
- مۆسیقاژەنە خەیاڵییەکان