ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی یەکەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی یەکەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ژ.ی ئەڵقەکان٢٠
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢١ی شوباتی ٢٠٠٥ (2005-02-21)[١] –
٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ (2005-12-02)
کاتزانیی وەرز

پەڕتووکی یەکەم: ئاو وەرزی یەکەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە کە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە و لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن بەرھەم ھێنراوە. زنجیرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە، وەرزی یەکەم لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار لە کەناڵی نیکلۆدیۆن نمایشکرا.[٢][٣]

ئەم وەرزەی زنجیرەکە بە پاڵەوانی ئانگ و ھاوڕێکانی کاتارا و سۆکا دەست پێدەکات کە دەچنە گەشتێک بۆ جەمسەری باکوور بۆ دۆزینەوەی مامۆستایەکی ملکەچپێکەری ئاو بۆ فێرکردنی ئانگ و کاتارا.[٤] لەکاتێکدا نەتەوەی ئاگر شەڕێکی سەد ساڵیی داگیرکاری بەسەر نەتەوەکانی تری جیھانەکە دەست پێکردوە، و جینۆساید کردنی نەتەوەی ھەوا ١٠٠ ساڵ لەمەوپێش. ئانگ کە ئەڤەتاری ئێستایە، دەبێت شارەزا بێت لە چوار توخمەکە (ھەوا، ئاو، زەوی (خاک) و ئاگر) بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕەکە بھێنێت. لە گەشتەکەیاندا ئانگ و ھاوڕێکانی ڕووبەڕووی کەسانی جۆراو جۆری نێو چیرۆکی زنجیرەکە دەبنەوە، یەکێک لەوان شازادەی دوورخراوەی نەتەوەی ئاگرە، زوکۆ، لەگەڵ مامی، ھەروەھا ژەنەڕاڵی دەریاوان ژاو لە ھێزی دەریایی نەتەوەی ئاگر یەکێکە لە دژبەرەکانی تیمی ئەڤەتار.[٥][٦]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی نیکلۆدیۆنەوە بەرھەم ھێنراوە و لەسەر کەناڵی نیکلۆدیۆن پەخش کراوە، بەرھەمھێان و کاری جێبەجێکردنی بە ھاوبەشی مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ بووە.[٧]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Avatar Sneak Peak". Nickelodeon. Archived from the original on October 18, 2007. Retrieved May 29, 2008.
  2. ^ "The Real-World Inspirations Behind 'Avatar: The Last Airbender'". Men's Health (بە ئینگلیزی). 2020-05-21. Retrieved 2023-12-09.
  3. ^ LightEcoJak; Nicholson, Max; kimonoko; Moreupdated, +2 7k. "ATLA: Book One – Water – Avatar: The Last Airbender / The Legend of Korra Guide". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  4. ^ "Siege of the North". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  5. ^ "Book 1: Water, Volume 1". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  6. ^ "Avatar: The Last Airbender (Season 1)". Nickelodeon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  7. ^ LightEcoJak; Nicholson, Max; kimonoko; Moreupdated, +2 7k. "ATLA: Book One – Water – Avatar: The Last Airbender / The Legend of Korra Guide". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.