کوڤیرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوڤیرا
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا
یەکەم دەرکەوتنوەرزی سێیەمی ئەفسانەی کۆرا
دوایین دەرکەوتنوەرزی چوارەمی ئەفسانەی کۆرا
دروستکراوە لەلایەنبرایان کۆنێتزکۆ، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوکوڤیرا بیفۆنگ
ڕەگەزمێ
ناونیشانپێکھێنەریی مەزن
خێزانبیفۆنگ (وەک ئەندامێکی ھەڵگیراوە)
ھاوسەربەتار جۆنیۆر بیفۆنگ
خزمەکان
  • ھوان بیفۆنگ
  • ئۆپاڵ بیفۆنگ
  • ویی بیفۆنگ
  • وینگ بیفۆنگ
نەتەوەشاری کانزا لە شانشینی زەوی
مکەچپێکردنەکانزەوی ملکەچپێکردن، کانزا ملکەچپێکردن
ڕەنگی قژڕەش
ڕەنگی چاوسەوز

کوڤیرا کە بە پێکھێنەریی مەزن ناسراوە، کەسایەتییەکی خەیاڵی نێو جیھانی ئەڤەتارە، وەک کارەکتەری لاوەکی لە وەرزی سێیەم و کارەکتەری سەرەکی لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا دەرکەوتنی ھەبووە.[١] لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە. لە وەرزی سێیەمی زنجیرەکەدا وەک ئەفسەرێکی دڵسۆزی شاری کانزا وێناکراوە، بەڵام لە وەرزی چوارەم، دەبێتە کەسایەتی خراپەکاری ناوەڕۆکی چیرۆکی زنجیرەکە، ھەروەھا لە کۆمیکەکانی تری جیھانی ئەڤەتاردا دەرکەوتنی ھەبووە.[٢]

کورتەی دەرکەوتنەکان[دەستکاری]

کوڤیرا وەک سەرکردەیەکی دڵسۆز خۆی نیشان دەدات بۆ یەکخستنەوەی با سینگ سێ و ئاوەدان کردنەوە و پێکەوە لکاندنەوەی ھەرێمەکانی شانشینیی زەوی؛ بەڵام کاتێک دەسەڵات بەدەست دەھێنێت، خراپەکاری دەکات و وەک سەرکردەیەکی دیکتاتۆری سەربازی مامەڵە دەکات،[٣] پاشان ھێرش دەکاتە سەر شاری کۆمار و وەک ناوچەیەکی شانشینی زەوی دەیبینێت. بەڵام لەلایەن کۆراوە شکستی پێدەھێنرێت و زیندانی دەکرێت.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kuvira". Inconsistently Heinous Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  2. ^ "Kuvira". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  3. ^ Kemner, Louis (2020-06-13). "Legend of Korra: 10 Things You Didn't Know About Kuvira". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  4. ^ Shaw-Williams, Hannah (2020-09-17). "Legend of Korra: What Happened To Kuvira After The Series Ended". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  5. ^ "The Battle of Zaofu". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  6. ^ "Young KUVIRA [GL] (TLOK fancomic)". www.webtoons.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.