ئەفسانەی کۆرا (وەرزی یەکەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی یەکەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان١٢
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٤ی نیسانی ٢٠١٢ (2012-04-14) –
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ (2012-06-23)
کاتزانیی وەرز

پەڕتووکی یەکەم: ھەوا، یەکەم وەرزی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە بە ناوی ئەفسانەی کۆرا کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە. پێکھاتووە لە ١٢ ئەڵقە، سەرەتا مەبەست لە دروستکردنی ئەوە بوو کە زنجیرەیەکی بچووکی سەربەخۆ بێت بۆ درێژەی زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، بەڵام دواتر درێژکرایەوە بۆ چوار پەڕتووک و وەرزی نوێی لێ بەرھەم ھێندرا. وەرزی یەکەم لە ١٤ی نیسان تا ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەسەر کەناڵی نیکلۆدیۆن لە وڵاتی ئەمریکا پەخشکرا، پاشان لە وڵاتانی تریش پەخشی دەستی پێکرد.

پەڕتووکی یەکەم: ھەوا، دەربارەی کۆرای تەمەن ١٧ ساڵە لە ھۆزی ئاوی باشوور، و وەک جێنشینی دوای ئەڤەتار ئانگ لە زنجیرەی پێشووی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دادەنرێت، کاتێک گەشت دەکات بۆ شارە گەورەکەی شاری کۆمار بۆ فێربوونی ملکەچپێکردنی ھەوا، لەوێ ڕووبەڕووی دژە ملکەچپێکەرەکان دەبێتەوە کە بە یەکسانیخوازەکان ناسراون، بە سەرکردایەتی ئاموون.[١]

کورتە[دەستکاری]

زنجیرەکە بە ناساندنی کۆرا وەک ئەڤەتاری نوێی جیھانەکە دەستپێدەکات و شارەزای زۆربەی توخمەکان بووە بۆ ملکەچپێکردن بێجگە لە ھەوا. کۆرا دەڕوات بۆ شاری کۆمار تا تێنزن، کوڕی بچووکی ئەڤەتار ئانگ،[٢][٣] بتوانێت لەوێدا ڕاھێنانی ملکەچپێکردنی ھەوای پێبکات. لە شارە گەورەکەدا، کۆرا ڕووبەڕووی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە لین بیفۆنگ[ئ][٤] دەبێتەوە دوای ئەنجامدانی ھەندێک ئاژاوە لە شارەکەدا. تارلۆک، ئەندامێکی دژە پاڵەوانی زنجیرەکەیە و ئەندامی ئەنجومەنی دەسەڵاتداریی شاری کۆمارە. لەم نێوەندەدا یەکسانیخوازەکان بوونی ھەیە، کە شۆڕشێکی دژە ملکەچپێکەرەکانە و دەیانەوێت ملکەچپێکردن نەمێنێت ئەویش لەلایەن ئاموونەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. کۆرا بەناو شاری کۆماردا دەگەڕێت، بە ھاوڕێ نوێیەکانی بە ناوی ماکۆ و بۆڵین ئاشنا دەبێت کە دوو برای بێ دایک و باوکن، کۆرا پەیوەندی بە تیمی "فایر فێرێتس" دەکات، کە تیمێکی یاری کردنی ملکەچپێکەرەکانە[ا] و لەلایەن ئەسامی ساتۆ کچی پیشەساز و سەرمایەداری شارەکە سپۆنسەر دەکرێت،[٥] ئەو چوار کەسە دووبارە تیمی ئەڤەتار زیندوو دەکەنەوە، کە لە زنجیرەی پێش خۆی تیمی ئەڤەتار لەلایەن ئانگی ئەڤەتار و کاتارا و سۆکا بوونی ھەبوو.

دوای دەرکەوتنی ئەڤەتار کۆرا لە شارەکەدا، یەکسانیخوازەکان زیاتر توندوتیژتر دەبن. دوای ناکۆکی نێوان تارلۆک و کۆرا بەھۆی ھێرشکردن و دەستگیرکردنی ملکەچپێکەرە بێتاوانەکانی شارەکە، ھەردووکیان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و تارلۆک بە خوێن ملکەچپێکردن کە جۆرێکی نایاسایی ملکەچپێکردنە و سەر بە ملکەچپێکەرانی ئاوە، زاڵ دەبێت بەسەر ئەڤەتار کۆرادا و دەیڕفێنێت، ئاموون دەگاتە شوێنی دەستگیرکردنی ئەڤەتار کۆرا، ئاموون کە کە توانای لابردنی ملکەچپێکردنی ملکەچپێکەرەکانی ھەیە،[٦] توانای ملکەچپێکردنی تارلۆک لا دەبات و دەستگیری دەکات، و ئەڤەتار کۆرا ھەڵدێت تاوەکو ڕووبەڕووی یەکسانیخوازەکان ببێتەوە لە شاری کۆمار.[٧]

لە کۆتایی دوو ئەڵقەی ئەم وەرزەدا، ھێزی دەریایی یارمەتی بە سەرۆکایەتی ئایرۆ[ب] دەگات بە شاری کۆمار بۆ یارمەتیدانی شارەکە لەدەست یەکسانیخوازەکان، بەڵام لەلایەن دوو فڕۆکەی یەکسانیخوازەکان شکستیان پێدەھێنرێت. دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیان، ئاموون توانا ملکەچپێکەرەکانیی ئەڤەتار کۆرا لە کۆرا وەردەگرێتەوە، بەڵام کۆرا توانای ھەوا ملکەچپێکردنی ماوە چونکە ھێشتا بەتەواوەتی فێری شارەزای نەبوو، لە ساتێکدا کۆرا، ئاموون وەک ملکەچپێکەرێکی ئاو ئاشکرا دەکات و دەبێتە ھۆی ئەوەی شوێنکەوتووانی ئاموون بەجێ بھێڵن و ئاموون لەگەڵ تارلۆک ھەڵدێت، لەکاتی ھەڵھاتنیدا تارلۆک بەلەمەکەیان دەتەقێنێتەوە.[٨] کۆرا دەتوانێت دووبارە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆحی ئەڤەتاری پێش خۆی، ئانگ دروست دەکات، بەمەش ھێزی ملکەچپێکردنی توخمەکانی بۆ دەگەڕێتەوە.[٩]

ھەڵسەنگاندن[دەستکاری]

پەڕتووکی یەکەم پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، بە کۆکردنەوەی سەرجەم پێداچوونەوەکانی ڕاتن تۆمەیتۆز وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ڕێژەی ٪٩١ بۆ سەرجەمی ئەڵقەکان وەرگرت.[١٠][١١]

ئامارەکان[دەستکاری]

پەخشکردنی سەرەتای وەرزی یەکەم، بەبێ دووبارەکردنەوەی یان پاشەکەوتکردنی دیجیتاڵی، بە تێکڕا ٣.٧ ملیۆن بینەری لە ھەر ئەڵقەیەکدا ھەبووە، کە ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە بۆ زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی.[١٢][١٣][١٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ کچی تۆف بیفۆنگ لە زنجیرە ڕەسەنەکە
  2. ^ یاریەکی،کۆنی پەرەپێدراوە، ھەموو ساڵێک لە شاری کۆماردا پاڵەوانیەتی بۆ ساز دەکرێت
  3. ^ نەوەی پاشا زوکۆ لە زنجیرە ڕەسەنەکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Legend of Korra (Season 1)". Nickelodeon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  2. ^ "The Legend of Korra". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  3. ^ "Tenzin". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  4. ^ Stewart, Brenton (2022-02-22). "Avatar: Lin and Suyin Were Master Metalbenders, But Which Beifong Was Best?". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  5. ^ "Asami Sato (Character)". Comic Vine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  6. ^ Rosa, Priscila (2020-08-26). "Legend of Korra Villain: Amon's Identity & Equalist Plan Explained". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  7. ^ "YTV Forums - Avatar: The Legend Of Korra? - YTV.com". web.archive.org. 2012-05-13. Retrieved 2023-12-10.
  8. ^ Stevens, Ryan (2020-08-20). "Amon, The Avatar Universe's Hottest Villain". Cultured Vultures (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  9. ^ "Book One: Air". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  10. ^ "The Legend of Korra - Rotten Tomatoes". www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  11. ^ "The Legend of Korra - Rotten Tomatoes". www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  12. ^ The Legend of Korra (Animation, Action, Adventure), Janet Varney, P. J. Byrne, David Faustino, Ginormous Madman, Nickelodeon Animation Studios, 2012-04-14, retrieved 2023-12-10{{citation}}: CS1 maint: others (link)
  13. ^ "The Legend of Korra TV Review | Common Sense Media". www.commonsensemedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
  14. ^ Fabella, Mara. "The Legend of Korra: Book 1". Retrieved 2023-12-10.