ئیبن سینا
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
| ئیبن سینا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | 980ی زایینی ئه‌فشانه، نزیک شاری بوخارا |
| مەرگ | 1037ی زایینی هه‌مه‌دان |
| بیروڕای ئایینی | موسڵمان |
[دەستکاری] ژیاننامه
ناوی ته‌واوی (ئه‌بو علی ا‌لحسین ئیبن عبدالله ئیبن سینا) یه، له ڕۆژئاوادا به (Avicenna) ناسراوه، له ساڵی (980ز) له شاری ئه‌فشانه له نزیك شاری بوخارا له دایك بووه. زمانی دایكی ئبین سینا فارسی بووه. ئه‌بو عه‌لی لاو خوێندنی سه‌ره‌تایی له بوخارادا بووه. له هه‌موو ته‌مه‌نێكیدا بلیمه‌تی ناو بلیمه‌ته‌كان بووه. هه‌ر له منداڵیه‌وه زیره‌كی و لێهاتوویی خۆی پیشانداوه و له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی له قورئان و زمانی عه‌ره‌بیدا په‌یداكردووه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتوی ته‌مه‌نیدا ژیانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ، فه‌لسه‌فه ، زانسته سروشتیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی لۆجیكی.به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی یۆنانیه‌كان و مسوڵمانان و سه‌رچاوه‌ی تری فه‌لسه‌فی ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی كردووه. هه‌روه‌ها بابه‌تی لۆجیك و چه‌ند بابه‌تێكی تری جیاوازی له لای ئه‌بو عبدالله ناتیلا فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی هاوسه‌رده‌می خۆی، خوێندووه.له بابه‌تی لۆجیكدا به‌ڕاده‌یه‌ك بلیمه‌ت بووه، توانیویه‌تی ئه‌و بابه‌ته بۆ مامۆستاكه‌ی ڕوون بكاته‌وه.له زانستی سروشتی و پزیشكیشدا مامۆستای نه‌بووه. له كاتێكدا هێشتا لاو بوو ،ئه‌وه‌نده شاره‌زایی له بابه‌تی پزیشكیدا په‌یدا كردبوو كه ناوبانگی به هه‌موو لایه‌كدا بلاَوبووبویه‌وه.كاتێك ته‌مه‌نی شازده ساڵ بووه گه‌لێك له پزیشكه به ناوبانگه‌كان له ژێر ئاراسته‌ی ئه‌و دا كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه. له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا توانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كی پاشای بوخارا ، نوح ئیبن مه‌نسور، بكات، نه‌خۆشیه‌ك بوو كه هه‌رچی پزیشكه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو له چاره‌سه‌ركردنی بێ هیوا بوون.له دوای چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ، پاشا ویستی پاداشتی بداته‌وه ، به‌لاَم ئه‌و پزیشكه لاوه هه‌موو داواكارییه‌كی ئه‌وه بوو ڕِێَگه‌ی پێَبدات كتێبخانه تایبه‌تیه‌كه‌ی پاشا به‌كاربهێنێت كه گه‌لێك كتێبی زۆر ده‌گمه‌ن و تایبه‌تی تێدا بوو. له دوای مردنی باوكی ، ئه‌بو عه‌لی شاری بوخارای به جێهێشت و ڕووی كرده شاری جورجان و له‌وێ شای خواره‌زم پێشوازی لێ كرد. له‌وێ چاوی كه‌وت به ئه‌بو ره‌یحانی البیرونی كه كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ناوبانگی هاوسه‌رده‌می خوَی بوو. دواتر ڕۆشت به‌ره‌و ڕه‌ی و له‌وێشه‌وه به‌ڕێكه‌وت بۆ شاری هه‌مه‌دان ، كه له‌وێ كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (القانون فی الگیب) ی نوسی. له هه‌مه‌دان توانی چاره‌سه‌ری نه خۆشیه‌كی پاشای هه‌مه‌دان شمس الدوله، بكات. کار‌و بەرهەمەکانی ئیبن سینا به‌ناوبانگترین پزیشك و فه‌یله‌سوف و ئینسایكلۆپیدیست و بیركاریناس و فه‌له‌كناسی سه‌رده‌می خۆی بووه. به‌شداری سه‌ره‌كی ئه‌بو عه‌لی له بواری زانستی پزیشكیدا بریتیه له كتێبی (القانون) كه له ڕۆژئاوادا به (Canon) ناسراوه. نوسخه‌ی عه‌ره‌بی كتێبی (القانون) له ڕۆماد دا له ساڵی 1593ز له چاپدراوه و به‌مه‌ش یه‌كێكه له‌سه‌رتایی ترین ئه‌و كتێبه عه‌ره‌بیانه‌ی كه به چاپگه‌یه‌نراوه. ئه‌م كتێبه له‌سه‌ده‌ی دوازده‌ی زایینی‌دا وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی لاتینی. تاوه‌كو نزیكه‌ی نیوه‌ی سه‌ده‌ی پازده‌یه‌می زایینی ئه‌م كتێبه پازده جار به لاتینی و یه‌ك جاریش به زمانی عیبری به چاپ گه‌یه‌نراوه. له‌م سالاَنه‌ی دواییدا به‌شێكی لێ وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی. له سه‌ده‌ی دوازده تا حه‌ڤده القانون وه‌ك ڕێبه‌ری سه‌ره‌كی پزیشكی به‌كارهێنراوه ، وه‌ك باسیش ده‌كرێت كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر (لیۆناردۆ داڤینشی) . دكتۆر ویلیا‌م ئۆسله‌ر له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه ده‌ڵێت " كتێبێكی زۆر به‌نرخی پزیشكیه‌و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی وه‌ك كتێبێكی سه‌ره‌كی له هه‌موو كتیبێكی تری پزیشكی زیاتر بووه." ( القانون فی الگیب ) ئینسایكلۆپیدیایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه زیاد له ملیۆنێك ووشه‌ی له خۆگرتووه. ئه‌و كتێبه زۆرینه‌ی زانیاریه پزیشكیه كۆنه‌كان وسه‌رچاوه ئیسلامیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پاراستووه. به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیسته‌ماتیكی كتێبه‌كه‌و كامڵی و نرخ و گه‌وره‌ییه‌وه ، القانون توانی ، شوێنی كتێبه‌كانی (ڕازی و عه‌لی ئیبن عباس و ته‌نانه‌ت كاره‌كانی گالین ) یش بگرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌ده‌ش به بالاَترین كتێبی پزیشكی بمێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو زانین و زانیاریه پزیشكیه به‌رده‌سه‌كانی ئه‌وكاته‌ی پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه ، كتێبه‌كه‌ی به‌كردار و داهێنانه تایبه‌تیه‌كانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. ناسینه‌وه و ناساندنی سروشتی هه‌ندێ نه‌خۆشی درمی وه‌ك ده‌رده‌باریكه و سیل ، دابه‌شكردنی نه‌خۆشی به پێی توشبونیان له ڕێگه‌ی ئاو و خاكه‌وه و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری سایكۆلۆجیا و ته‌ندروستی له‌سه‌ر یه‌كتری له كردار و داهێنانه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئیبن سینان. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كتێبه‌كه‌ی شێوازه‌كانی زانستی ده‌رمانسازی باسكردووه، زیاد له (760) جۆر ده‌رمانی باسكردووه و ناساندوونی و باسی شێوازی به‌كارهێنانیان و كاریگه‌ریه‌كانیشی كردوون. كتێبه‌كه‌ش بووه‌ته باشترین و ڕاسترین سه‌رچاوه‌ی پزیشكی ئه‌و سه‌رده‌مه. هه‌روه‌ها ئیبن سینا یه‌كه‌مین كه‌سه كه باسی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشكی كردووه و به‌شداریه‌كی گه‌وره‌شی له بابه‌تی توێكاریزانی (زانستی پێكهاتنی له‌ش ) و نه‌خۆشی ژنان و ته‌ندروستی مندالاَندا كردووه. ئیبن سینا پێی وابووه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر نزیك له نێوان هه‌سسته‌كان و بارودۆخی فیزیكیماندا هه‌یه و هه‌ستی به‌وه كردووه كه مۆسیقا كاریگه‌ریه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و فیزیكی مرۆڤی نه‌خۆش هه‌یه. ئینسایكلۆ پیدیا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ئیبن سینا كه ناوی (كتاب الشفا) یه كارێكی عه‌قڵی زۆر گه‌وره و كاریگه‌ره كه ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی له مه‌عریفه گرتووه‌ته‌وه هه‌ر له فه‌لسه‌فه‌وه تا ده‌گات به زانسته ئه‌زموونی یه‌كان. ئه‌و ئه‌و ڕووبه‌ره گه‌وره‌یه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش كردووه: مه‌عریفه‌ی تیۆری و مه‌عریفه‌ی ئه‌زموونی پاشان ئه‌مانیشی دابه‌شكردووه: مه‌عریفه‌ی تیۆری به‌م شێوه‌یه : فیزیا ، بیركاری و میتافیزیك .مه‌عریفه‌ی ئه‌زموونیش به‌م شێوه‌یه : ئه‌خلاق (ئاكار) ئابوری ، سیاسه‌ت. ئایدیا‌و بۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌كانی ئبین سینا له كه‌لتوری ئه‌رستۆیی و ئایدیای نیۆ ئه‌فلاتۆنیه‌كان و فه‌لسه‌فه‌و ئایینناسی ئیسلامی پێك هاتووه. هه‌روه‌ها ئیبن سینا له بواره‌كانی بیركاری ، فیزیا ، مۆسیقا و چه‌ند بوارێكی تردا به‌شداریه‌كی به‌رچاوو كاریگه‌ری هه‌بووه. ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونناسی ئه‌نجام داوه و ئامێرێكی وردكاری داهێنا بۆ ئه‌وه‌ی وردكاری و ده‌قیقی ئامیری خوێندنه‌وه‌كان زیادبكات. له بواری فیزیاشدا به‌شداری و داهێنانه‌كانی له لێكۆڵینه‌وه له جۆر و شكڵه جیاوازه‌كانی وزه ، گه‌رمی ، ڕوناكی و میكانیك ، و هه‌ندێ چه‌مكی وه‌ك هێز ، بۆشایی و بێ سنوری پێكهاتووه . هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان جوڵه وكاتی ڕونكردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌شی له سه‌ر هێزی كێشكردن كردووه . له بواری مۆسیقاشدا به‌شداریه‌كانی بریتی بوو له به‌ره‌و پێش بردنی كاره‌كانی فارابی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیاریه‌كانی زۆر له پێشتریش بووه له‌و زانیاریانه‌ی له‌و كاته‌دا له‌شوێنه‌كانی ترله‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته هه‌بووه‌ه. له بواری كیمیاشدا باوه‌ڕی به گونجاوی( شیان) ی گۆڕانه كیمیاییه‌كان نیه چونكه باوه‌ڕی وابوو ماده‌كان له كرۆك و بنه‌ڕه‌تیان دا جیاوازن. ئه‌م بۆ چوو نه‌شی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه باوه‌كانی ئه‌وكاته‌ی خۆی بووه. لێكۆڵینه‌وه نوسراوه‌كانی له‌سه‌ر كانزاكان سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركی بوون بۆ ئینسایكلۆ پیدیای جیۆلۆجی مه‌سیحیه‌كانی سه‌ده‌ی سیازده‌یه‌م. (القیفتی) ووتویه‌تی ئیبن سینا (21) كتێبی سه‌ره‌كی و ( 24) كتێبی لاوه‌كی له‌سه‌ر بواره‌كانی فه‌لسه‌فه ، پزیشكی، ئایینناسی ، ئه‌ندازه‌زانی و فه‌له‌كناسی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر نوسیوه. به‌لاَم له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تردا( برۆكل مان)پێی وایه ئیبن سینا 99) كتێبی هه‌یه، (16) كتێبیان له‌سه‌ر پزیشكی ،(68) یان له‌سه‌ر ئایینناسی و میتا فیزیك، (11) یان له‌سه‌ر فه‌له‌كناسی و چواری دیكه‌یان له‌سه‌ر شیعرن. زۆرترینی كتێبه‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و كاریگه‌ری و كاره گرنگانه‌ی ، ئێستا له رۆژئاوادا ئیبن سینایان زۆر به‌كه‌می له‌بیره و به‌شداریه گرنگه‌كانی له بواری پزیشكی و هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌وروپادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نازانرێن. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ، له مۆزه‌خانه‌ی بوخارا، شوێنێك هه‌یه بۆ پیشاندانی هه‌ندێك له نوسین و ئامیره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریكردن تابلۆی ده‌ستی له كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كاندا. له‌ده‌ره‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كشدا مۆنیومێنتێكی زۆر گه‌وره بۆ ژیان و كاره‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به "دكتۆری دكتۆره‌كان" ناسرابوو دانراوه. هه‌روه‌ها له هۆڵی به‌شی پزیشكی زانكۆی پاریس وێنه‌كه‌ی به دیواری هۆڵه‌كه‌دا هه‌ڵواسراوه. مردن/ له هه‌مه‌دانیشه‌وه سه‌فه‌ری به‌ره‌و ئەسفەھان كرد ، ئه‌و شاره‌ی كه زۆربه‌ی نوسینه كاریگه‌ر و به‌ناوبانگه‌كانی تێدا نووسی. سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌مانه تا له ژیاندا بوو له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو به‌لاَم سه‌فه‌ر و هه‌وڵه عه‌قلانیه‌كانی و پشێوی سیاسیی به‌ته‌واوی باری ته‌ندروستیان تێكدا بوو ، تا له كۆتاییدا گه‌رایه‌وه بۆ هه‌مه‌دان و له‌وێ له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا واته له ساڵی ( 1037 ز) دا كۆچی دوایی كرد و تا ئێستاش گۆڕه‌كه‌ی پارێزراوه.