ویلیام ھارڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلیام ھارڤی
ولیام هارفی
لەدایکبوون1 ئەپڕێل 1578
فۆلکستۆن، ئینگلستان
مردن٣ی حوزەیرانی ١٦٥٧(١٦٥٧-٠٦-٠٣) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، ئینگلستان
نەتەوەئینگلیز
بوارەکاندکتۆر
خوێندی باڵاGonville and Caius College, Cambridge
University of Padua
ڕاوێژکاری دکتۆراHieronymus Fabricius
ناسراوە بەھۆیدۆزەرەوەی سووڕی گەورەی خوێن
واژوو

ویلیام ھارڤی (بە ئینگلیزی: William Harvey، ١٥٧٨١٦٥٧) پزیشکی بەناوبانگی ئینگلیزییە کە ھاوچەرخی جەیمزی یەکەمی ئینگلستان بوو. ھارڤی یەکەمین کەس بوو کە بە سووڕانەوەی خوێنی لە جەستەدا زانی و بە شێوازێکی زانستی تیورییەکەی خۆی ڕاگەیاند. ئەو پزیشکی تایبەتی جەیمزی یەکەم پاشای ئینگلستان بوو و ماوەیەکی زۆری ژیانی لە ڕێی خزمەت بەودا بردە سەر.

ژیان[دەستکاری]

ویلیام ھارفی، پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و دامەزرێنەری زانستی کارەکانی ئەندامی لەش و دۆزەرەوەی سوڕی خوێن بووە و سەلماندوێتی کە ئیشی دڵ وەکو ترومپا وایە، لەساڵی ١٥٧٨ لەدایک بووە. ئەوەی کە ویلیام ھارفی پزیشکی ئینگلیزی دۆزیەوە لەسەر چۆنێتی ئیشکردنی دڵ و سوڕی خوێن لەشادەمارەکاندا لەھەموو شوێن و کاتێکدا بەدەسکەوتێکی گرنگ لەبواری پزیشکیدا دەژمێردرێت، ئەم دۆزینەوەیە ڕێگایەکی سەرەکیە لەبواری پزیشکیدا بۆ تاقیکردنەوە عەمەلیەکانی کارکردنی تۆڕەکان و ئەندامانی لەش، ئەوەی کە ھارفی لە ساڵی ١٦٢٨ دا لەسەر جوڵەی دڵ داھیھێناوە دەستپێکێک بووە بۆ ھەموو تاقیکردنەوە و توێژینەوەکانی دوای خۆی لەبواری فەسلەجی جەستەدا وەکو ھەناسەدان و زیادبوون و ھەزم کردن. ھارفی بەشی پزیشکی لە زانکۆی بادوا تەواوکردووە لەو زانکۆیە راستیەکی گرنگی بۆ ئاشکرابووە ئەویش ئەوەیە کە شادەمارەکان چەند سەمامەیەکیان ھەیە کە ڕێگا بەخوێندەدات تەنھا بەبارێک ھاتوچۆ بکات بەبێئەوەی خوێنەکە بتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام ڕۆڵی ئەم سەمامانە نەزانربوو بەتەواوەتی چیە بۆیە ھارفی بڕیاریدا خوێندن لەسەر ئاژەڵی زیندوو بکات سەبارەت بە ھاتوچونی خوێن بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی ١٢ ساڵ خەریکی تاقیکردنەوە و توێژینەوە بووە لەم بوارەدا. ھارفی لەتاقیکردنەوە و توێژینەوەکانیدا ڕونیکردۆتەوە کە خوێن لە بازنەیەکی داخراودا لەنێو جەستەدا دەسوڕێتەوە و لەدڵەوە دەست پێ دەکات و دەڕوات بەشادەمارەکاندا و پاشان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ دڵ، لەڕێی ئەو تاقیکردنەوە و توێژینەوانەی لەسەر ئاژەڵانی زیندو کردبوی توانی چۆنێتی سوڕانەوە خوێن لەلەشی مرۆڤدا شیبکاتەوە و بۆتە دۆزەرەوەی سوڕی خوێن لەلەشی مرۆڤدا و لەساڵی ١٦٥٧ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]