ئینسایکڵۆپیدیا
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
زانستنامە یان ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: encyclopedia) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.
ئینسایکڵۆپیدیا لە وشەیەکی یۆنانیی کۆن گیراوە (ἐγκύκλιος παιδεία - enkyklios paideia) کە بە مانای خوێندەواریی کۆکراوە.