مالیک کوڕی ئەنەس

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان


ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس
ناو: ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس
ناوی تەواو: ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٩٣ی کۆچی، ٧١٥ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: مەدینە،  عەرەبستانی سەعوودی
ڕێکەوتی مردن: ١٧٩ی کۆچی، ٧٩٦ی زایینی
شوێنی مردن: مەدینە،  عەرەبستانی سەعوودی
مەزھەب: مەزھەبی مالیکی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: فەرموودە و فیقھ
دانراوەکان: الموطأ
شوێنەواگری: نافیع، ئیبن شەھاب زەھری، جەعفەر سادق، ھیشام کوری عەرووە
کارتێکەری: ئەبوویوسف، ئیمام شافعی، سوفیانی سەوری، ئەوزاعی

ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزهەبی مالیکی لە فیقهی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر.

پێرست

[دەستکاری] نەژاد و مناڵەکانی

ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر کوری عەمر کوری حارس، و دایکی ناوی ئەلغالیەی کچی شەریکی کوڕی عەبدول ڕەحمان)ە, خۆی دە فە رموێت کە بچوک بووم بە دایکم وت: دایە گیان ڕێم بێ دەدەیت بچم بۆ داواکردنی زانست؟ دایکم وتی وەرە باجل و بە رگی داواکاری زانستت بکەمە بەر. بێی وتم بڕۆ بۆلای ڕەبیعە لە بێشدا دە بێ فێری ئەدە ب و ڕەوشت بیت ئینجا فێری داوای زانست بە.

باپیری ئیمام مالیک لە گەورەکانی شوێنکەوتووەکان بووە و فەرموودەی لە عومەر و عائیشە و تەڵحە و ئە بوهورەیرە و حەسسانی کوری سابت گێڕاوەتەوە, ئیمام چوار کور و کچێکی هەبووە.

[دەستکاری] ژیانی

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


Mosque02.svg
بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

شێوەی ئیمامی مالیک، مرۆڤێکی درێژی بە ھێزبووە ڕەنگی چاوەکانی شین بووە، کەم پێدەکەنی لەسەر ئەنگوستیلەکەی نوسرابوو (حسبنااللە ونعم الوکیل) لە ساڵی (٩٣)ی کۆچی لە شاری (مەدینە) لەدایکبووە، لە خیزانێکدا گەورە بوو کە سەرگەرم بوون بە زانستی فەرموودەوە، هەر لە مناڵیەوە دەستی کرد بە داواکردنی زانست بە کاریگەری ئەو ژینگەیەی تیایدا ئەژیا،

قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە و پاشان ڕوویکردۆتە لەبەرکردنی فەرموودە و سەرەتا تەنها لای ئیبن هورمز دەرسی وەرئەگرت، پاشان لای نافیع مەولای ئیبن عومەر و زانستێکی زۆری لێوەرگرت، هەروەها لای ئیبن شەهاب هورمزی وەریگرتووە کە یەکەم کەس بووە فەرموودەی نوسیوەتەوە لە مەدینەدا، لە مؤتەی مالیکدا ١٣٢ فەرموودەی لە فەرموودەکانی ئیبن شەهاب گیڕاوەتەوە هەروەها لە جەعفەری سادق فەرموودەی گێڕاوەتەوە. و ژمارەی مامۆستاکانی گەیشتۆتە نزیکەی ٣٠٠ لە شوێنکەوتووان و ٦٠٠ لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووان.

[دەستکاری] کۆڕەکانی فەتوا

خەڵک لە کۆڕەکانیدا دائەنیشتن بۆ داواکردنی زانست کاتێک لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بوو بەڵام فەتوای نەدا تاکو ڕاوێژی بە حەفتا زانای مەدینە کرد و لە تەمەنی چل ساڵیدابوو.

[دەستکاری] گەڕانی بەدوای زانست و زانیاریدا

لە پێغەمبەر محەمەدەوە گێڕدراوەتەوە لە فەرموودەیەکدا فەرموویەتی "ليضربن الناس أكباد الإبل في طلب العلم, فلا يجدون عالما أعلم من عالم المدينة" واتە؛ خەڵک جگەری حوشتر بدەن بۆ داواکردنی زانست، زانایەک نادۆزنەوە زاناتر بێت لە زانای مەدینە، ووتراوە مەبەست لێی ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەسە. گەڕانێک زۆر گەورە ئەگەڕا بە دوای فەتوادا پرسیاری زۆری لێدەکرا و وەڵامی کەمی ئەدایەوە، و بە ساڵ بیری لە باسێک دەکردەوە پێش ئەوەی ڕای خۆی بڵێت.

[دەستکاری] ڕێزنانی لە زانست و فەرموودە

لە ڕێزنانیدا بوو بۆ زانست قسەی نەئەکرد بە دەست نویژ نەبووایە نە قسەی ئەکرد و نەیئەنووسی و فەزڵی هیچ شوێنێکی نە ئەدا بەسەر مەدینەدا.

[دەستکاری] بەهرەکانی

خوا بەهرەوەری کردبوو لە زۆر ڕووەوە لەوانە؛

  • لەبەرکردن؛ ئەڵێن کە ئیمام زۆر بیرتیژبووە و تەنها لە یەک کۆڕی دانیشتندا زیاتر لە چل فەرموودەی لەبەرکردووە.
  • خۆڕاگری و بە ئارامی
  • دڵسۆزی لە داواکردنی زانستدا بۆ نزیکبوونەوە لە خوا.
  • گەڕانێکی باشی هەبووە لە گێڕانەوەی فەرموودەدا، و وردبینی تیاکردوون وئەوی زۆر دڵنیا و جێگیر نەبووبێت نەیگێڕاوەتەوە.
  • کەسایەتی ناسی و خۆشەویستی.

[دەستکاری] دەربارەی ئیمام ووتراوە

  • ئە بووعو بەدیلای مە قدیسی فە رموویەتی: مالیک ئیمامێکی فەرمودەناسی گەورە و بێشەوای شاری مەدینەیە.
  • نەسائی فە رموویەتی: یەکێک لە پارێزەرانی فەرموودەکانی بێغەمبەر ئیمامی مالیکە.
  • ئە بوویوسف فەرمویەتی: کە سم لەوسیانە زاناتر نەبینیوە (ئەبووحەنیفە و مالیک و ئیبن ئەبوولەیلا)
  • ئە سەدی کوڕی فوراد فەرموویەتی: ئەگەر دەتەوێ ڕەزامەندی خودا بە دەست بھێنی بەدوای ئیمامی مالیک بکەوە.
  • ئیبن موبارەک فەرموویەتی؛ ئەگەر پێم بڵێن پێشەوایەک بۆ نەتەوە هەڵبژێرە، ئەوا ماڵیک هەڵئەبژێرم.
  • یەحیای کوری سەعید فەرموویەتی؛ مالیک پێشەوای باوەردارانە لە فەرموودەدا.

[دەستکاری] لەووتەکانی ئیمام

  • ئەکەر پیاو مەدحی خۆی کرد جوانی دەم وچاوی ئەڕواو نامێنێ.
  • لەڕۆژی قیامەتدا مرۆڤ بە ھەردوچاوی خۆی جوانی خوای گەورە دەبینێ.
  • زانست نورێکە خوای گەورە لە ناودڵی مرۆڤ دایدەنێت، زانست بەزۆری ڕیوایەت کردن نییە.

[دەستکاری] مامۆستاکانی

زانستی لە کەسانی زۆر وەرگرتووە، گرنگترینیان؛

  • ئیبن هورمز
  • ئەبو زناد
  • نافیع
  • ئیمام جەعفەری سادق
  • ڕەبیعە موحسین
  • ئیبن شەهاب
  • ئەلئەنساڕی
  • یەحیا کوری سەعید
  • سەعید مفبری
  • عامر کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی زوبەیر
  • ئیبن منکدر
  • عەبدوڵڵا کوڕی دینار

[دەستکاری] فێرخوازەکانی

زۆربەی پێشەواکانی لە سەردەمی ئیمام مالیکدا دەرکەوتوون فێرخوازی بوون، و لە هەموو لایەکەوە خوێنکاری هەبووە و و حەجاجەکان سەردانی مزگەوتی پێغەمبەریان ئەکرد و لە دەوری دادەنیشتن و زانستیان لێ وەردەگرت، و زەهبی ئاماژەی پێداوە کە نزیکەی ١٤٠٠ فێرخوازی هەبووە، لەوانە؛

  • ئیمام شافعی
  • عەبدول ڕەحمان کوری قاسم
  • عەبدوڵڵا کوری وەهب
  • ئەسهەب کوری عەبدول عەزیز قەیسی
  • ئەسەد کوری فورات
  • عەبدول مەلیک کوڕی عەبدول عەزیز ماجشون. ...هتد.

[دەستکاری] دانراوەکانی

مؤتە (الموطأ) لە گرنگترین دانراوەکانیەتی کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی نزیکەی چل ساڵ سەرگەرمی نووسینی بوو، و هەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو هەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.

ئیمام شافعی فەروویەتی؛ لەسەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم ووتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە. و ئیمامی بوخاری فەرموویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.

  • الرد على القدرية.
  • رسالة في القدر.
  • كتاب النجوم والحساب مدار الزمن.
  • رسالة في الأقضية، لە ١٠ بەشدا.
  • تفسير غريب القران.
  • کۆمەڵێک نامەی فیقهی، نزیکەی ٣٦ هەزار بابەتی لێ گێڕدراوەتەوە و ناونراوە بە (المدونة الكبرى).

[دەستکاری] وەفاتکردنی

دوای ژیانێکی درێژ و پڕ لە زانست مالیکی کوری ئەنەس کۆچی دوایی کرد لە ڕەبیعولئەوەلی ١٧٩ک بەرامبەر ٧٩٥ز، لە تەمەنی هەشتا و سێ ساڵیدا، ئەمیری مەدینە نوێژی لەسەرکرد و بەشداری کرد لە مەراسیمی دفن و ناشتنیدا، نیژرا لە بەقیع.

[دەستکاری] ئەم بابەتانەش ببینە

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  • التاريخ الكبير والمعارف - ابن قتيبة.
  • حلية الأولياء - أبو نعيم الأصبهاني
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر