بەتتانی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| بەتتانی al-Battānī |
|
|---|---|
نەخشی یەکێک لە هونەرمەندە نوێکان دەربارەی بەتتانی کە ئامێری ئیسترلابی بە دەستەوەیە. |
|
| لە دایکبوون | ٨٥٨ز حەڕڕان - سووریا |
| مردن | ٩٢٩ز قەسری ئەلجیس - سامەرا - عێراق |
| بواری زانستی | بیرکاری ، گەردوونناسی ، ئەستێرەناسی |
| ناسراو بە ھۆی | پەیوەندییەکانی سێگۆشەزانی |
ناوی ئەبوعەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی جابیر کوڕی سینان ئەلڕاقی حەڕڕانی شابی بەتتانی (بە لاتینی: Albategnius , Albategni یان Albatenius) زانایەکی موسوڵمانی گەردوونزان و بیرکاریزان و ئەستێرەزان بووە و ژمارەیەک لە پەیوەندییەکانی سێگۆشەزانی داهێناوە و پێشکەشی کردووە. وە هەروەها کتێبەکەی بە ناوی (کتاب الزیج) چەندین سوودی گەورەی لێ وەرگیراوە لەلایەن زانایانی گەردوونزانی ڕۆژگاری کۆن (medieval astronomers) بە تایبەتیش زانا (نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس) [١]