پێغەمبەر
| لەسەر بێلایەن بوونی ئەم وتارە کێشە ھەیە. وا دیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوە و ھەموو ڕوانگەکانی تێدا نییە. تکایە ئەم وتارە دەستکاری بکەن تا ھەموو بیروبۆچوونەکان لەبەر گرێتەوە. تکایە قسەوباسەکە لە پەڕەی وتووێژدا ببینن. ئەگەر کێشەکە چارەسەر کراوە ئەم پەیامە لە سەرەتای ئەم وتارە لابەن. |
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
پێغەمبەر لە زمانی کوردیدا، بەکەسێک دەوترێت کە هەڵگری پەیامێکی خوایی بێت، دەتوانین نێردراوی خوا، پەیامبەری خوا وەکوو هاوواتای ئەم نازناوە بەکاربهێنین. لەئایینەکانیشدا ئەرکی پێغەمبەر گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە خوا لەڕێگەی سروشەوە پێیدەگەیەنێت[١]. ئایینە جیاجیاکان تێڕوانینی جیایان هەیە لەسەر پێغەمبەر و کاری گەیاندنی پەیامەکەی.
پێرست |
[دەستکاری] پێغەمبەر لە ئایینەکاندا
[دەستکاری] ئایینی ئیسلام
لە ئایینی ئیسلامدا پێغەمبەرانی خوا هەموویان مرۆڤ بوون و خوا لە ناو گەلەکانی خۆیاندا هەڵیبژاردوون و کردونیە پێغەمبەر، هیچیان لە فریشتە نەبوون، بەڵکو هەموویان لە مرۆڤ بوون وەک لە قورئاندا هاتووە:(بڵێ من تەنها مرۆڤێکم لە ئێوەو ئەوەیە کە وەحیم بۆ هاتووه)[٢]. واتە: بەوەی کە من نیگام بۆ هاتووەو بومە پێغەمبەر لە بەشەریەت و مرۆڤایەتی خۆم نەکەوتووم، بەڵکو کەسێکیم وەک ئێوەو لە خۆتانم[١][٣].
[دەستکاری] ئایینی جوولەکە
لە ئایینی جوولەکەدا پێغەمبەر کەسێکی هەڵبژێردراوی خوایە، کە نوێنەرایەتی خوا دەکات و قسەکانی ئەو دەڵێتەوە[٤]، تەنانەت بە کەسی قسەکەر ناوی دەبەن.
[دەستکاری] ئایینی مەسیح
لای مەسیحییەکانیش هاوواتایە، پێغەمبەر کەسێکە کە پەیامێکی خوایی بۆ هاتبێت و بیگەیەنێت بە خەڵکی[٥]. ئەو پەیامە بە پەیامێکی پیرۆز ناودەبەن و کەسەکەش کە بە پێغەمبەر ناودەبرێت کەسێکی پیرۆزە.
[دەستکاری] پەراوێزەکان
- ↑ ١٫٠ ١٫١ پێغهمبهران كهسانێكی ئاسایین و له مرۆڤن - دەنگی ئیسلام
- ↑ قورئان - سورەتی الکهف ئایەتی ١١٠
- ↑ قورئان - سورەتی الاسراء ئایەتی ٩٤
- ↑ p.1571, Alcalay. A more accepted translation of this Hebrew word is derived from an Akkadian word "nabu," meaning to call. The Hebrew "navi" has a passive sense and means "the one who has been called" (see HALOT, p.661)
- ↑ وەک لە Samuel 9:9 باسکراوە