ئەحمەد کوڕی یووسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەحمەد کوڕی یوسفەوە ڕەوانە کراوە)
ئەحمەدی کوڕی یوسف
بە عەرەبی: أحمد بن يوسف
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٨٣٥
بەغدا، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ٩١٢(٩١٢-٠١-٠١) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە، میسر
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەبیرکار، ئەستێرەناس، پزیشک، ئەستێرەناس
ئایینئیسلام

ناوی ئەبوجەعفەر ئەحمەد کوڕی یووسف کوڕی ئیبراهیم کوڕی تەممام سدیق بەغدادی (بە عەرەبی: يوسف بن ابراهيم الصدَيق البغدادي) (٨٣٥-٩١٢ز) [١] لە ڕۆژاوا بە ناوە بە لاتین کراوەکەی ناسراوە کە (Hametus)ە. زانایەکی عەرەبی بیرکاریزان بووە هەروەک باوکی (یووسفی کوڕی ئیبراهیم). ئەم زانایە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە.

ژیانی[دەستکاری]

ئەحمەدی کوری یووسف لە شاری بەغدا لەدایکبووە و لەگەڵ باوکیدا لە ساڵی (٨٣٩ز) ڕۆیشتوون و لە شاری دیمەشق نیشتەجێ بوون. دواتر ڕۆیشتووە بۆ شاری قاهیرە لە میسر بەڵام ڕێکەوتی ڕۆیشتنەکەی نەزانراوە : لە هەمان کاتدا ناوی بە (ئەلمیسری) (بە عەرەبی: المصری) هاتووە کە بە مانای (میسرییەکە) دێت ، کە ئەم شتانە لە سەرەتاکانی ژیانیدا بوون. لە ئەنجامیشدا لە شاری قاهیرە کۆچی دوایی کردووە. ئەم زانایە لە ژینگەیەکی پڕ لە ڕۆشنبیری و هۆشیاریدا گەورە بووە و باوکیشی لە بوارەکانی (بیرکاری و گەردوونناسی و دەرمانسازی) دا کاری کردووە و خشتەی گەردوونی لەگەڵ چەند زانایەکی تردا بەرهەم هێناوە. لە میسر دا گەیشتووە بە پلە و پایەیەکی گرنگ ئەویش بەهۆی ناسیاوی بووە لەگەڵ خەلیفەی عەباسی ئەو کاتە.[٢]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://arabicnumerals.tripod.com
  2. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی - ئەحمەدی کوڕی یوسف

سەرچاوەکان[دەستکاری]