ئەحمەد کوڕی حەنبەل
| ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
|
|---|---|
| ناو: | ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
| ناوی تەواو: | ئەحمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال شیبانی |
| ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ١٦٤ی کۆچی، ٧٨٠ی زایینی |
| شوێنی لەدایکبوون: | بەغدا، |
| ڕێکەوتی مردن: | ٢٤١ی کۆچی، ٨٥٥ی زایینی |
| شوێنی مردن: | بەغدا، |
| مەزھەب: | مەزھەبی حەنبەلی |
| بیروباوەڕ: | سوننە |
| بواری کردوکۆش: | فەرموودە و سوننە و بەرەنگاریی بیدعە |
| بۆچوونەکان: | پارێزگاری لە دەقەکان و دوورکەوتنەوە لە ڕا |
پێشەوا ئەحمەد کوڕی حەنبەل، (١٦٤ک – ٢٤١ک)، یەکێکە لە چوار پێشەواکەی ئەهلی سوننە.
پێرست |
ژیانی [دەستکاری]
ئەبووعەبدوڵڵا ئەحمەد کوڕی محەمەد کوڕی حەنبەل کوڕی هیلال کوڕی ئەسەد کوری ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەنەس کوڕی عەوف، بە نەژاد نەجدییە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی پاشان مروزی.
باپیرەی لە نەجد لە دوورگەی عەربیەوە هاتووە، و ئیمام ئەحمەد لە دایکبووە لە بەغدا لە ساڵی ١٦٤ک بەرامبەر ٧٨٠ز، و گەڕاوە لە نێوانە حیجاز و یەمەن و دیمەشقدا، گوێی لە گەورەترین قسەکەرەکان ڕاگرتووە و بڕێکی زۆر زانست و زانیاری بەدەستهێناوە، و بەدوای زانست و کۆکردنەوەی فەرموودەدا گەڕاوە.
مامۆستا و فێرخوازەکانی [دەستکاری]
| بەشێکە لە زنجیرەیەک |
| بیروباوەڕ |
|
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ |
| خەلیفەکانی ڕاشدین |
|
ئەبووبەکری سدیق |
| چوار پێشەواکە |
|
ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
| سەرمەزهەبەکان |
| کتێبە سەحیحەکان |
|
سەحیحی بوخاری |
لە دیارترین مامۆستاکانی ئیام ئەحمەد، ئەمانەی خوارەوە بوون؛
قازی ئەبوویوسف و ئیمام شافعی و سوفیان کوڕی عەیینە و عەبدول ڕەحمان کوڕی مەهدی و زۆری تر.
و لە دیارترینی فێرخوازەکانی ئەمانە بوون؛ بوخاری و موسلیم و ئەبووداوود بوون.
ڕەنجکێشانەکەی [دەستکاری]
خەلیفە مەئموونی عەبباسی چووە سەر ڕای موعتەزیلە لە باسی خەلقی قورئاندا، کە ئەیانووت قورئان دروستکراوی خوایە نەک ووتەی خوا، و خەلیفە مەئموون داوای کرد ئەو والیانە لابەرن کە لەسەر ڕای ئەو نین، و کاتێک ئەحمەد کوڕی حەنبەل بینی ڕای موعتەزیلە لەسەر خوا وەک بیرۆکەیەکی لێدێت، لەبەرئەوە بەرگری کرد لە زاتی پەروەردگارێتی و ڕای موعتەزیلەی ڕەتکردەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر لە زانا و پێشەواکان وایان دەرخست کە ڕازین بەو ڕایە لە ترسی مەئموون و والیەکانی، بە پێی ئەم ئایەتە پیرۆزە، إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان واتە؛ جگه لهوانهی که ناچار دهکرێن وشهی کوفر بێت بهسهر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، پاشان ئیمام ئەحمەد گیرا تا بیبەن بۆ لای مەئموون، و ئیمام ئەحمەد داوای لە خوا ئەکرد نەیبینێت لەبەر ئەوەی خەلیفە بەڵێنی دابوو بە کوشتنی، و لە ڕێگەدا کە بەرەو ئەوێ ئەڕۆیشتن هەواڵی مردنی مەئموون گەیشت، و ئیمام ئەحمەد گەڕاێنرایەوە بۆ بەغدا و و بەند کرا پاشان لە خەلافەتی موعتەسیمدا، ئیمامی تاقی ئەکردەوە و زۆر بە توندی لێیاندا، و ماوەی ٢٨ مانگ بەندکرا، و کاتێک واسیق خەلافەتی گرتە دەست، ئەبوجەعفەر هارون کوڕی موعتەسیم بە ئیمانی ڕاگەیاند خۆی وون بکات، خۆی وون کرد تا واسیق وەفاتی کرد.
و کاتێک متوەکیلی کوڕی موعتەسیم و برا بچوکی واسیق حوکمی گرتە دەست، بە پێچەوانەی مەئموون و موعتەسیم و واسیقەوە بوو لە بڕوای خەلقی قورئاندا، و گفتوگۆی ئەو بابەتەی دوایی پێ هێنا، و ڕێزێکی گەورەی لە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل نا، و دیاری و بەخششی بۆ ئەنارد بەڵام ئیمام بەخششەکانی ڕەتکردەوە.
مەزهەبەکەی [دەستکاری]
مەزهەبی حەنبەلی لە هەموو مەزهەب سوننیەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتۆتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی هاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەهێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت.
دانراوەکانی [دەستکاری]
- موسنەدی ئیمام ئەحمەد و زیاتر لە چل هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەمەد لە خۆی ئەگرێت، و چەندین لێدوان و ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو کتێبە کراوە کە باشترینیان (الفتح الربانی)یە شێخ ئەحمەد بننا دایناوە.
- السنن في الفقه
- أصول السنة
- السنة
- كتاب أحكام النساء
- كتاب الأشربة
- العلل ومعرفة الرجال
- الأسامي والكنى
- الرد على الجهمية والزنادقة فيما شكوا فيه من متشابه القرآن وتأولوه على غير تأويله
- الزهد
ووتراوە دەربارەی [دەستکاری]
- ئیمام شافعی فەرموویەتی: ئەحمەد ئیمامە لە فەرموودە ئیمامە لەزمان، ئیمامە لە دونیا نەویستی.
- ئیسحاقی کوڕی ڕەھاوی فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد خزمەتێکی زۆری ئیسلامی کرد.
- ئیمامی داریمی فەرموویەتی: تاوەکو ئێستا نەمبینیوە کەس وەکو ئیمامی ئەحمەد فەرموودەی لەبەربێ.
- ئەبووحاتەمی ڕازی فەرمویەتی: ئەگەر بینیتان یەکێک ئیمام ئەحمەدی خۆش بووێ ئەوە لەسەر ڕێبازی سوننە وجەماعەیە.
- ئەبووزورعەی فەرمودەناس فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد(ھەزار ھەزار) فەرمودەی لەبەربوو. واتە یەک ملیۆن فەرمودە.
- ئیمامی ئیبنولعیماد فەرموویەتی: ئیمام گەورەی ئوممەتی ئیسلامە و زانای سەردەمی خۆی بوو.
لە ووتەکانی [دەستکاری]
- ئەکەر کە سێک خۆی نەناسێت مەدح کردنی خەڵک سودی پێناگەیەنێت.
- ترسی خوای گەورە وای لێکردووم خواردن و خواردنەوەم نەمێنێت.
- حەزم لێ یە لە شوێنێکی وا بم کەس نەم بینێ.
بە کورتی [دەستکاری]
ئیمام ئەحمەد زانا بوو بە فەرموودەکان ئەمش وایکرد کە سەروەتێکی فراوانی هەبێت لە زانستدا، و دەرگای قیاسی تەسک ئەکردەوە ئەمەش وایلێکردووە مەبەستەکانی لە کاروبار و ووتەکانی پێغەمبەرەوە نزیک بێت، و پێویستییەکی زۆر هەبوو بە حوکمەکانی لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی زۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز فەتحی ئیسلامی پێیان گەیشت بوو، و ئیمام ئەحمەد ڕێگەی ئیمامی شافعی تەواوکرد لە مەزنکردنی ڕۆڵی سوننەت لە بنیاتنانی فیقهدا، و کەسایەتی ئیمام ئەحمەد هێمایەک بوو خۆڕاگری و جێگیریی باوەر و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی ئەهێنرانە ناو ئیسلام و بیروباوەڕی ئیسلامیەوە.
وەفات [دەستکاری]
ئیمام ئەحمەد کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەبیعولئەوەلی ٢٤١ک لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و شەقەمەکان پڕبوونەوە لە بەڕێکردنی جەنازکەیدا و نزیکەی یەک ملیۆن و نیو پیاو نوێژیان لەسەر جەنازەکەی کرد هەروەها نزیکەی ٦٠ هەزار ژن ئامادەبوون، [١] ونێژرا لە ناوچەی کەرخ نزیک شاری کازمییە، و ئەڵێن لە ڕۆژی مردنیدا بیست هەزار مسیحی و یەهوودی و ئاگرپەرست ئیسلام بوون، و ئەم ژمارانە ئەگەر زیادکردنیشیان تێدا بێت ئاماژە بە کاریگەری ئیمام ئەحمەد ئەکەن لەسەر خەڵک لەو کاتانە.
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ زانای پایەبەرز، ئەحمەدی کوری حەنبەل، نووسینی/ باوکی یووسف، وەرگێڕانی مەجید محەمەد مەجید