ئەبووبەکر ڕازی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەبووبەکر ڕازی
Rhazes
لێدوان=
لە دایکبوون ٢٦ی ئابی ٨٦٥ ز
مردن ١٥ی تشرینی یەکەمی ٩٢٥ ز
وڵاتی فارس
سەردەم سەردەمی زێڕینی ئیسلام
نەتەوە فارس
بواری زانستی کیمیا
زیندەزانی
دەرمانسازی
فیزیا
فەلسەفە

ئەبوبەکر ڕازی ناوی تەواوی ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا کوڕی زەکەریا ڕازی (بە ئینگلیزی ناسراوە بە Rhazes) زانایەکی فارسی موسوڵمان بوو وە زانایەکی دیاری سەردەمی زێڕینی ئیسلام بوو.[١][٢] لە بوارەکانی فیزیا و کیمیا و فەلسەفەدا دەستێکی باڵای ھەبووە. ڕازی بەشداری گەورە و بنچینەیی کردووە لە بوارەکانی دەرمان و کیمیا و مۆسیقا و فەلسەفەدا کە لە زیاتر لە (٢٠٠) کتێبدا پێشکەشی کردوون لە چەندین بواری جیاواز لە زانستدا. زانیارییەکی باشی ھەبووە دەربارەی دەرمانسازی فارسی کۆن و یۆنان و ھیندستانی کۆن، چەندین پێشکەوتنی کردووە لە دەرمانسازیدا بەھۆی تاقیکردنەوە و دۆزینەوەکانییەوە.[٣]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. Robinson, Victor (١٩٤٤), The story of medicine, New York: New Home Library 
  2. Porter, Dorothy (٢٠٠٥), written at New York, Health, civilization, and the state: a history of public health from ancient to modern times, Routledge (published ١٩٩٩), p. ٢٥, ISBN ٠-٤١٥-٢٠٠٣٦-٩ 
  3. Hakeem Abdul Hameed, Exchanges between India and Central Asia in the field of Medicine

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکی ئینگلیزی - ئەبووبەکر ڕازی