وزە

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ووزەی گەرمی

لە فیزیکدا، وزە چەندێتییەکی پێوانەیی‌یە کە ئەو ئەندازە کارە کە دەکرێت بە ھۆی ھێزێکەوە ئەنجام بگرێت وەسف دەکات. بەگشتی وزە توانای کارە لە یەکەی کاتدا.

پێرست

[دەستکاری] جۆرەکانی وزە بەپێی دۆخ

  1. ماتەوزە
  2. جووڵەوزە


[دەستکاری] جۆرەکانی وزە بەپێی چۆنایەتی

بە شێوەیەکی گشتی وزە لە چۆنێتیی دروستبوونی چەند جۆرێکە، بۆ نموونە، وزەی ناوەکی، وزەی ئەلکترۆنی، وزەی میکانیکی، وزەی گەرمی، وزەی موگناتیسی، وزەی کارۆموگناتیسی، وزەی ڕووناکی و ھتد.

[دەستکاری] وزەی زیندەیی

وزەی زیندەیی وەک دەبینرێت لە وزەیەکی کیمایی کە لە خۆراکەوە پاش هەزم کردنی دروست دەبێت. وە وزەی کیمیایی لە تەختە یان درەختەکان کە پێشتر بۆ خۆ گەرم کردنەوە و ئاگر کردنەوە بەکار هاتوون دەبینرێت.وە لە سەرەتای دروست بونی شۆرشی پیشەسازیەوە وزەی ئاوی بەکار هات کە بۆ کارپێ کردنی زۆر ئامێر بەکار هات

[دەستکاری] وزەی گەرمی

ئەم جۆرە وزەیە لەو مەکینە و ئامێرە هەڵمیانەدا دەبینرێت کە وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی دەگۆرن.وە ئامێرە هەڵمینەکان بەو ئامێرانە ناسراون کە دەرە سوتن یاخوت سوتانێک لە دەرەوەیدا روو دەدات ،چونکە سوتەمەنیەکەی لە دەرەوەی ئامێرەکە سوتانێک دروست دەکات و دەگاتە پلەی کوڵان بۆی بتوانێت هەڵم دروست بکات.بەڵاملەسەدەی نۆزدەهەم مەکینەی ناوەسوت دروست کرا، کە سوتەمەنیەک بەکار دەهێنێت کە لەناو ئامێرەکە دەسوتێت وەک ئوتومبێل، وە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ وزەی میکانیکی کە دەتوانێت ئامێرەکە بجوڵێنێت. اوزەیەک کە تازە نابێتەوە دەتوانین لە ناخی زەویدا بیدۆزینەوە بە شێوەی شل وەک نەوت، یان بە گاز وەک گازی سروشتی، یان بە شێوەی رەق وەک خەڵوزی بەردین.وە بە تازە نەبوەکان ناو دەبرێن چونکە ناتوانرێت دوبارە بەکار بهێنرێتەوە لە ماوەیەکی کورت دا ، وە ئەو وزانە لە راستیدا لە وزەی خۆرەوە هاتون و بون بەو جۆرانە لە مادە.وە هەموو جۆرەکانی تر لە کۆتادا دەبنەوە بە وزەی خۆر تەنها وزەی ناوەکی نەبێت.سەرچاوە تازە بوەکان دەکرێت لە وزە زیندەییەکانوە بدۆزرێنەوە وەک سوتانی روەک و ئێسکی زیندەوەر .وەک کاتێک کە درەخت یان هەرچیەک بسوتێنین ، ئەمە واتا وزەیەکی زیندەییمان بەکار هێناوە. لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نزیکەی ٣% لەکۆی گشتی وزە کە دەکاتە ١٠ گێگاوات وزەی کارەبایی دەست دەخرێت . وە گەرمیە وزەی زەوی بۆ گەرم کردنەوە بەکار دێت.وە ئەوەش پێویستی بە هەڵکەندنی زەوی بە درێژی ٤٠٠ مەتر بۆ ٢٠٠٠ مەتر هەیە ,بۆ دەرهێنانی ئاوی گەرم لێی و بەکار هێنانی وەک کارەبا و گەرم کردنەوە.

[دەستکاری] وزەی کارەبایی

لە سەدەی ١٩ جۆرێکی تری وزە دۆزرایەوە ، ئەویش وزەی کارەباییە ,کە بە کارەبا ناسراوە ,وە دەکرێت کارەبا لە سروشتدا لە رێی بەریەک کەوتنەوە دروست بەرهەم بێت کە ئەمەش قورس و ئابورییەن پەسەند نەکراوە.بەڵام دەکرێت بە زۆر رێگەی تر دەستمان بکەوێت وەک کیمایی ،وەک لە پاتریەکەوە، یان بە رێگەی میکانیکی وەک جوڵاندنی تەلێکی گەیەنەر لە بوارێکی موگناتیسیدا .. لە ئێستادا زۆربەی وزەی کارەبای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کوردستانی بە رێگای کارۆئاویەکە بە هێزی پاڵنانی ئاوە تۆرباینە گەورەکان دەسوڕێنەوە ، کە بە هۆیەوە کارەبا بەردەست دەکەوێت ،وەک لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە کوردستان هەیە .لە ئەمریکا 12% لە کارەبای گشتی بە رێگای کارۆئاوی بەرهەم دێت .کە دەکاتە 72 گێگاوات.

[دەستکاری] وزەی ناوەکی

پاشان وزەی ناوەکی دەرکەوت کە لە بوارە ناوەکی یان نەوەویەکاندا بەکار هات ، لەتێیدا گەرمیەکی ئێجگار گەورە دروست دەبێت کە دەکرێت بۆ کارەبا یان جوڵەی کەشتی و ژێرئاویەکان بەکار بێت . بەڵام کێشەی ئەم جۆرە وزەیە ئەوەیە کە ئەگەری زۆری تەقینەوەی هەیە،وەک چۆن لە کارگەکانی چیرنۆبڵ روی دا کاتێک لە ساڵی ١٩٨٦ دا تەقیەوە.

[دەستکاری] وزەی با

وزەی باش هەیە کە تێیدا چەند ئامێرێک کە بە هێزی با دەسوڕێنەوە بەکار دێت ، کە بە هاوکاری بەرهەم هێنەرێکی کارەبا وزەی کارەبا بەرهەم دێنێت . پێشتر وزەی با لە ئاشو چەند شتێکی تردا بەکار دەهات ، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە کە دەنگێکی ناخۆشی هەیە و دەبێتە هۆی کوشتنی باڵندەکان دوای ئەوەی بەر پەڕەی پەروانەکان دەکەون ، وە نەبوونی خێرایی بای پێویست

[دەستکاری] وزەی کیمایی

لە پاتریەکاندا وزەی کیمیای بەکار دێت بۆ دەستکەوتنی وزەی کارەبایی . . وە لە هەموو ئەو کارلێکە کیمیاییانەدا هەیە کە دەبێتە نەمانی ماددەیەک و دروست بوونی مادەیەکی تر ,وە هەموو کارلێکێکی کیمیای گۆرانێکی باری وزەی هاوپێچ دەبێت.

[دەستکاری] تیشکەوزە

وزەی خۆر بە تیشکە وزە و بە شێوەی رووناکی دەگاتە زەوی ، ئەویش شەپۆلی کارۆموگناتیسیە.هەرواش ئەستێرەکان رووناکی و وزەی خۆیان هەیە.

[دەستکاری] سەرچاوە سروشتییەکانی وزە

[دەستکاری] وزەی پەترۆل

پەترۆل شلەیەکی چڕە کە ئەگەری سوتانی هەیە ، قاوەییەکی تێر یان سەوز باوە ، لە چینە بەرزەکانی زەوی هەیە ، کە هەندێک جار بە نەوت ناو دەبرێت کە تێکەڵەیەکی هایدرۆکاربۆناتـە

[دەستکاری] وزەی سوتەمەنیەکیان

سوتەمەنیەکان جۆراوجۆرن کە بە گشتی بۆ زۆر بەش لە ژیان بەکار دێت وەک نەوت و خەڵوز و گاز، کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەدەی پێشووەوە بەکار دێت کە تا ئێستاش بەکار هێنانی بە هەمان بڕە لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی رۆژ دوای رۆژ و خراپیشی بۆ ژینگە .

[دەستکاری] وزەی خۆر

وزەی خۆر بە وزەی دایک لە سەروو هەسارەکەمانەوە ناو دەبرێت ، چونکە هەموو ئەو وزانەی پێشتر باسمان کرد سەرچاوەیان وزەی خۆرە چونکە ئاوی زەریاکان گەرم دەکات و هەڵم دروست دەکات و دەبێتە خۆی دروست بوونی با ، وە سوڕی ئاو دروس دەبێت ، کەنارەکان گەرم دەبێت، روەک دەروێت و خۆراکی زیندەوەران پەیدا دەبێت .دوای چەند کاتێک دەبێتە وزەی ژێر زەوی . ئەم وزەیە بە شێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەتوانرێت بکرێتە جۆرەکانی تری وزە .تیشکی خۆر بە تیشکێکی کارۆموگناتیسی ناو دەبرێت،بەشە بینراوەکەی 49% ــی پێکدێنێت ، بەشە نەبینراوەکەشی دوو جۆرە ،سەرو وەنەوشەیی کە 2% پێک دێنێت ، وە ژێر سوور کە 49% پێکدێنێت .

[دەستکاری] سەرچاوە

  1. [http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=587 زانستپەروەرانی
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر