عەتتار

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

عەتتار یان عەتار، (به فارسی: عطار) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی تەواوی شێخ فەریدەدین ئەبووحامد محەمەد عەتتاری نەییشابووریه. عەتتار لەو کەسانەیه که له ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی بەرزی هەبووه و بەرهەمی زۆری فارسیی له به جێ ماوه.

ژیان[دەستکاری]

عەتار له ساڵی 540ی کۆچی مانگی له شاری نەیشابوور له خوراساندا له دایک بووه و پیشەی عەتتاریی(دروست کردنی دەوای گیایی) گرتوەته بەر و لەو ڕێگەوه ژیانی بردوەته سەر. عەتتار له نووسەرانی زۆر چالاکی زمانی فارسی بوه و زۆر بەرهەمی له عیرفاندا دامەزراندوه. عەتتار له ساڵی 618ی کۆچی له نەیشابووردا کۆچی دوایی کردووه و هەر لەوێدا نێژراوه.

نووسراوەکان[دەستکاری]

  • اسرارنامه(ئەسرارنامه) که له سەر شێوازی مەسنەوی نووسراوه
  • ئیلاهی نامه(الهی نامه)
  • پلەکانی مەلان(منطق‌الطير یان مقامات طیور)
  • موسیبەت نامه(مصيبت نامه)
  • موختارنامه(مختارنامه)
  • تەزکەرەتەلئەولیا (تذکرة‌الاولیا)، پەخشانێکه که ژیانی حەفتا و دوو کەس له پیاوچاکانی موسڵمانی تێدایه
  • ديوانی ئەشعار

سەرچاوە[دەستکاری]

  • شیخ فریدالدین عطار، منطق‌الطیر، انتشارات ماد، چاپ ۱۳۷۳

عەتار له ویکیپیدیای فارسیدا