قەربلیانی ئەندەلوسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبوو عەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی عەلی کوڕی فەرەج قەربلیانی، پزیشکی نەشتەرگەر و زانای ڕووەکناسی موسڵمانی ئەندەلوسی.

ژیان[دەستکاری]

بە ڕەگەز خەڵکی قەرەبیلیانە (Crevillent)، کە شارێکە لە نزیک ئۆریھیۆلە لە ڕۆژھەڵاتی ئەندەلوس، لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی گاورەکان بوو کە پێش ئەمە لە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان بوو سەربە ئەندەلوس. ئیبن خەتیب لە کتێبەکەی (الإحاطة) دا باسی قەرەبیلیانی کردووە کە ئەو پیاوێکی سادە بووە و سەرقاڵ بوو بە پزیشکیی و ڕووەکناسی ...

قەرەبیلیانی زانستی لە قەرەبیلیان لای باوکی خوێندووە، ھەروا زانستی نەشتەرگەرییشی لە چەند پەرەپێدەرێکی ڕۆم دەست کەوتووە. ئیبن خەتیب وتویەتی کە ئەو لەسەردەستی (عەبدوڵا بن سیراج) و بێجگە لەویش خوێندوویەتی.

کۆچی دوایی کرد لە ڕەبیعی یەکەمی ساڵی ٧٦١ کۆچی- ١٣٣٢ زایینی.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • کتێبی الاستقصاء والإبرام في علاجات الجراحات والأورام
  • کتێبێک سەبارەت بە ڕووەک، کە بزرە و دیار نیە، ئیبن خەتیب ئاماژەی بەوە کردووە

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی