زەویناسی
زەویناسی (بە ئینگلیسی: Geology) زانست و توێژینەوەی ماکی خۆگر و تراوی پێکھێنەری جەستەی زەوینە.زانستی زه‌ویناسی که ناسراوه به (geoscience جیۆلۆجیا) له کۆمه‌ڵه زانستێک پێکهاتووه که په‌یوه‌سته به توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی دروست بوونی زه‌وی و پێکهاته و په‌یوه‌ندی به گه‌ردوون و گۆڕانکاریه به‌رده‌وامه‌کان له رێگه‌ی کارتێکردنی فاکته‌ره ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کانه‌وه ، که په‌یوه‌ستن به هه‌ساره‌ی زه‌وی و چۆنیه‌تی دروست بوونی و پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی و دیاری خستن و شی کردنه‌وه‌ی پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی فیزیایی و کیمیاوی ناخی زه‌وی.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له کۆنه‌وه زۆرێک له زانسته‌کانی تریان به‌کارهێناوه بۆ زیاتر شاره‌زایی بوون له زه‌وی و پێکهاته‌کانی وه‌ک ( زانستی فیزیا و کیمیا و گه‌ردوونناسی و بیرکاری و زانستی زینده‌وه‌رزانی ) ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌یشتن به ئامانجێکی زانستی له چۆنیه‌تی دروست بوونی پێکهاته چین چینه‌کانی زه‌وی به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ، له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و مادانه‌ی که له زه‌وی دا هه‌ن ، وه‌ک ( ئاسن و خه‌ڵوز و نه‌وت و به‌رد و ئاو و ...هتد )
- زانستی زه‌ویناسی دابه‌ش ده‌بێت بۆ :
[دەستکاری] داپۆشراوی زه‌وی ( Earth's spheres )
ئه‌م به‌شه یه‌کێکه له به‌شه سه‌ره‌کیه‌کانی پێکهاته‌ی زه‌وی که باس له چۆنیه‌تی و ئه‌و ماددانه ده‌کات که بوونه‌ته ڕووپۆش و داپۆشینی زه‌وی که زیاتر ئاشنامان ده‌کات به چۆنیه‌تی و پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی که ڕووی زه‌وی داپۆشیوه و کاریگه‌ریه‌کانی بۆ سه‌ر ناخی زه‌وی .
- ئه‌مه‌ش پێک دێت له :
[دەستکاری] جیۆلۆجیا
زانستی دروست بوون و پێکهاته‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی واتا باس له چۆنیه‌تی دروست بوونی زه‌وی ده‌کات زیاتر له بواره‌کانی ( به‌رد و توێکلی زه‌وی ) ده‌کۆلێته‌وه که به گرنگترین بوار داده‌نرێت له بواری زه‌ویناسی و روپۆشی هه‌ساره‌ی زه‌وی.
[دەستکاری] جیۆدیسیا geodesy یان جیۆفیزیا
ئه‌م زانسته زیاتر کارده‌کات له پێناو لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆکارو بابه‌تانه‌ی که پویه‌ستن به قه‌باره‌ی زه‌وی و شێوه به‌هاوکاری پێوانه راسته‌وخۆیه‌کان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ستن به توێکلی زه‌وی و ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌مانای دوو به‌ش دێت واتا ( زه‌وی و دابه‌ش بوون ).
[دەستکاری] خۆڵ - قور(Pedology)
ئه‌مه په‌یوه‌سته به لێکۆلنه‌وه ده‌رباره‌ی دروست بوون و گه‌شه‌کردنی خۆڵ و قوڕی پێکهاته‌کانی زه‌وی به‌تایبه‌تی له چینی سه‌روی زه‌وی به قولی 300 سم ئه‌ویش بۆ زیاتر ئاشنابوون به پێکهاته‌ی ماده‌کانی وه‌ک ( ئاسن و مادده ئه‌ندامیه‌کان و هه‌وا و گیراوه‌کانی خۆڵ و مادده‌کانی قوڕ )
[دەستکاری] هێلکاری زه‌ریاکان یان زانستی ئاو ( Hydrology )
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ئاو و چۆنیه‌تی دابه‌ش بوونی به‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و دیاری کردنی تایبه‌تمه‌نده‌کان و سیفاته سروشتیه‌کان و کیمیاویەکان و چۆنیه‌تی کارلێکی له‌گه‌ل زه‌وی و ژینگه‌دا.
[دەستکاری] به‌شه به‌ستووه‌کان (Glaciology)
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی به‌شه به‌ستوه‌کانی زه‌وی. ئه‌مه‌ش کارلێکێکه له ئه‌نجامی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی و کارلێکه هه‌وایه‌کان و گازیه‌کان ئه‌م چینه په‌یداده‌بێت.
[دەستکاری] به‌رگی هه‌وا ( Atmospheriac )
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی به‌رگه هه‌وایی و گازیه‌کانی زه‌وی و کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی نێو زه‌وی و گۆڕانکاریه‌کانی ئاو هه‌وای زه‌وی و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گۆڕانکاریه‌کان له هۆکاره فیزیایی و کیمیاویه‌کان.
[دەستکاری] هێڵکاری پێکهاته‌ی زه‌وی (Geomorphology)
پەیوەسته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی پێکهاته و چۆنیه‌تی دروست بوون و هێڵکاری زه‌وی وه هەروەها ( چیاکان و ده‌شت و بیابان و دۆڵ و شی‌و و ...هتد ) و هۆکاره‌کانی کارتێکردن بۆ دروست بوونی و گۆڕانکاریه‌کانیان و ئه‌و ماددانه‌ی که له پێکهاتن به‌شداریان کردووه.
[دەستکاری] لقه په‌یوه‌سته‌کانی تر به زانستی زه‌ویناسی
[دەستکاری] زانستی مادده‌کان (mineralogy)
تایبه‌ته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی مادده پێکهاتوه‌کانی زه‌وی و سروشتیان و گۆڕانکاریه‌کان و کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر چینی زه‌وی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان ، ئه‌مه‌ش به کاریگه‌ری هه‌بوونی فاکته‌ره کیمیاوی و فیزیاییه‌کانی سروشتی و هه‌ڵکه‌وتنی جوگرافیایان له زه‌وی ، ئه‌م ماددانه‌ش وه‌ک :
[دەستکاری] زانستی به‌رد (petrology)
په‌یوه‌سته به دیاری کردنی جۆره‌کانی به‌رد و دابه‌ش بوونیان و هۆکاره‌کان که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م به‌ردانه و چۆنیه‌تی دروست بوون و گه‌شه‌لکردنیان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ست بوونیان له رێگه‌ی کارلێکه موگناتیسیه‌کانی ناوخۆی زه‌وی ،،،،
[دەستکاری] جیۆلۆجیای بینایی (structural geology)
پەیوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی پێکهاته‌ی بنیاتی توێکلی زه‌وی و ئه‌و هۆکارانه‌ی که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی هۆکاره ده‌ره‌کی و ناوخۆیه‌کان.
[دەستکاری] جیۆفیزیا (geophysics)
په‌یوه‌سته به لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی چینه‌کانی ژێره‌وه‌ی زه‌وی و پێکهاته‌ی چینه‌کان و ڕێکخستن و هۆکاره‌کانی که به‌رده‌وام کارلێکی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
[دەستکاری] جیۆلۆجیای فیزیایی (physical geology)
په‌یوه‌سته به لێکۆڵینەوە ده‌رباره‌ی ڕووخساری سروشتی زه‌وی و پێکهاته‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌وی. دیاری کردنی تایبه‌تمه‌ندیه فیزیاییه‌کانی به‌رد و ناهاوڕێکیه‌کانی نێوان هێزی هه‌وا و زه‌وی و تایبه‌تمه‌ندیه موگناتیسیه‌کانی زه‌وی و به‌رگری کاره‌بایی و پێکه‌وه‌به‌ستن له‌گه‌ڵ زه‌وی و مادده سروشتیه‌کانی. له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت پێکهاته‌کانی زه‌وی که په‌یوه‌ستن به [[فیزیا]} دیاری بکرێت :
[دەستکاری] زانستی بومه‌له‌رزه‌کان
ئه‌مه به‌شێکی لاوه‌کیه که په‌یوه‌سته به زانستی جیۆفیزیا و کارده‌کات له پێناو لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی بومه‌له‌رزه و جوڵه‌ی زه‌وی له‌م کاتانه‌دا کاریگه‌ریه‌کانی بۆ سه‌ر زه‌وی و ناوه‌وه‌ی زه‌وی و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که ده‌بنه دروست بوونی بومه‌له‌رزه.
[دەستکاری] زانستی چینه‌کانی زه‌وی
ئه‌م زانسته لێکۆڵینه‌وه ده‌کات ده‌رباره‌ی یاسا و بنه‌ماکانی چینه‌کانی زه‌وی چۆنیه‌تی دابه‌ش بوونیان و ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی چین و ڕووخساری چینه‌کان و گۆڕانکاریه به‌رده‌وامه‌کانی تر که به‌رده‌وام کاریان تێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی سروشتی بگۆڕێن.
[دەستکاری] جیۆ کیمیا
تایبه‌ته به بواره‌کانی لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی پێکهاته‌ی به‌رد و ماده‌کانی زه‌وی له رووی کیمیاویه . دابه‌ش بوونیان به‌سه‌ر توێکلی زه‌وی و دیاری کردنی جۆره‌کانیان و هه‌بوونی رێژه‌ی مادده‌کان له نێو یه‌کتری و شوێنه جیاوازیه‌کانیان له توێکلی زه‌ویدا.