غەزالی
محەمەدی غەزالی (١٠٥٨-١١١١) زانا و فەیلەسوفێکی ئیسلامی که له شاری تووس له خوراسان له دایک بوه. غەزالی له ناسراوترین فەیلەسۆفان و عارفانی ئیسلامیه و له وڵاتانی ڕۆژئاواش دا زۆر ناسراوه.
[دەستکاری] بەرهەمەکانی غەزالی
غەزالی بەرهەمی زۆری له بواری ئاینی و عیرفانی دا هەیه. کۆمەڵێک زیاتر له چوارسەد و حەفتا کتێبیان بۆ ژماردوه بەڵام غەزالی خۆی له نامەیەک دا که له دوایین ساڵانی ژیانی دا نووسیویەتی ئەم ژماره به حەفتا کتێب دەزانێت. یەکێک له ناسراوترین کتێبەکانی غەزالی المنقظ من الظلاله، که به زمانی عەرەبی نووسراوه و به کورتی باسی ژیان و گۆڕانی بیر و ڕای خۆی تێدا کردوه.
[دەستکاری] گۆڕانکاری له بیر و ڕای غەزالیدا
غەزالی یەکێک لەو کەسانەیه که ئاڵ و گۆڕی زۆری له بیر و ڕاکانی دا بۆ پێش هاتوه و خۆشی له چەند کتێبی باسی ئەمە دەکات. غەزالی له ساڵانی دوایینی ژیانی دا دەستی له دەرس و حوجره کێشاوه و جلی سۆفیانی له بەر کردوه و چوەته ڕێبازی عیرفانەوه.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
1- المنقظ من الظلال، أبو حامد محمد الغزالی، اعتنى بـه محمد أسماعيل حُزيِّن و شذا رائق عبدالله، نشر موقع الفلسفة الإسلامية