ئەفلاتوون
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| ئەفلاتوون (Πλάτων) | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٤٢٨-٤٢٧ پ.ز ئاسینا |
| مەرگ | ٣٤٨-٣٤٧ پ.ز (تەمەن نزیکەی ٨٠ ساڵ) ئەسینا |
| ناسراو بە هۆی | فەلسەفە، ڕەوانبێژی، ھونەر، وێژە، دادپەروەری، فەزیلەت، تیۆریی زانین، پەروەردە، خێزان، سیاسەت و سیاسەتی سەربازی |
ئەفلاتوون (بە یۆنانی: Πλάτων پلاتۆن؛ ٤٢٨-٤٢٧ پ.ز - ٣٤٨-٣٤٧ پ.ز) یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسووفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان. ئەو خەڵکی یۆنانی دێرین و لەدایکبووی ئاسینا بوو. ھەر لەو شارەدا بوو کە ئاکادیمیاکەی خۆی دامەزراند، واتە یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیھانی ڕۆژاوادا. ئەفلاتوون ھاوڕێ لەگەڵ سوقرات کە مامۆستای بوو وە ئەرەستوو کە قوتابیی بوو، بناغەکانی فەلسەفەی ڕۆژاوایی و زانستیان داڕژاند. ئەفالاتوون قوتابیی سوقرات بوو و بیرەکانی سوقرات ھەمان کاریگەرییان دانا لەسەری کە کوشتنە نادادپەروەرانەکەی داینا.
لێھاتووییی ئەفلاتوون وەکوو نووسەر لە دیالۆگە سوقراتییەکانیدا دەردەکەوێ؛ سی و شەش دیالۆگ و سێزدە نامە ماون کە ھەموویان لەپاڵ ئەو دەدرێن.