ئیبراھیم ئەلفەزاری
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئیبراهیم ئەلفەزاری (بە عەرەبی: إبراهيم الفزاري) ناوی تەواوی (ئەبو ئیسحاق ئیبراهیم کوڕی حەبیب کوڕی سولەیمان کوڕی سامورە کوڕی جوندب ئەلفەزاری) یەکێکە لە زانا موسوڵمانە گەورەکانی (سەدەی ٨ زایینی) لە بوارەکانی بیرکاری و گەردوونناسی لەسەر شێواز و ڕێچکەی فارسی[١]. ئەم زانایە لە سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی و لە کاتی فەڕمانڕەوایی خەلیفە (هاروون ڕەشید)دا ژیاوە. پێویستە ئەوەش بزانین کە کوڕەکەشی واتە (موحەممەد کوڕی ئیبراهیم ئەلفەزاری) هەر زانا بووە لە بواری گەردوونناسیدا.
خەلیفە فەرمانی بە خۆی و کوڕەکەی کردووە کە نووسینە هیندییەکانی بواری گەردوونناسی وەربگێڕن بۆ عەرەبی.
سەرچاوە [دەستکاری]
پەراوێزەکان [دەستکاری]
- ↑ Ervin Lewis, Mildred Bain, From Freedom to Freedom: African roots in American soils: selected readings (dubious source)