فیردەوسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیردەوسی
فردوسی
پەیکەری فیردەوسی لە تووس
پەیکەری فیردەوسی لە تووس
ناوی خۆماڵی
بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی
لەدایکبووننز. ٩٣٥[١] یان ٩٤٠[٢]
تووس، ئیمپراتۆرییەتی سامانی
مردننز. ١٠١٩[٢] تا ١٠٢٦
تووس، ئیمپراتۆرییەتی غەزنەوی
36°29′10.15″N 59°31′3.34″E / 36.4861528°N 59.5175944°E / 36.4861528; 59.5175944
پیشەشاعیر
زمانفارسیی مۆدێرنی سەرەتایی
ماوەسامانی و غەزنەوی
چەشنشیعری فارسی، داستانی نیشتمانی
پەیکەرێک لە تاران

ئەبوولقاسم فیردەوسی تووسی (بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی‎؛ نز. ٩٣٥[١] یان ٩٤٠[٢]–نێوان ١٠١٩[٢] و ١٠٢٦[١])، یان فیردەوسی (فردوسی) بە تەنیا[٣] شاعیرێکی فارس[٤][٥] و نووسەری شانامە بوو، کە یەکێکە لە درێژترین داستانە شیعرەکان کە لەلایەن یەک شاعیرەوە نووسرابێت، و داستانی نیشتمانیی ئاریانی مەزنە. فیردەوسی بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبیاتی فارسی و یەکێک لە مەزنترینەکانی مێژووی ئەدەبیات دادەنرێت.[٦]

پەپکەرێک لە تووس


ژیان[دەستکاری]

فیردەوسی لە ساڵی ٩٤٠ی زاینی لە گوندی پاژی سەر بە شاری تووس، لە خوراسان لە بنەماڵەیەکی جووتیار لە دایک بوو. فیردەوسی ھاوچەرخی حوکوومەتەکانی سامانی و غەزنەوی بوە. فیردەوسی لە ساڵی ١٠٢٠دا ماڵاوایی لە دنیا کردوە و لە شاری تووس نێژراوە.

شانامە[دەستکاری]

گەورەترین کاری فیردەوسی شاھنامە یان شانامەیە کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی بەر لە ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگردی سێیەمی ساسانیی تێدایە. شانامە بە فارسیەکی پاراو نووسراوە و وشەی عەرەبیی ئێجگار کەمە و سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ ناسینی وشە کۆنە ئێرانییەکان وەکوو فارسیی کۆن و کوردی و ئاڤێستایی و ھەر وەھا سەرچاوەیەکی مێژوویییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی بەر لە ئیسلام. فیردەوسی، بە وتەی خۆی دەور و بەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە، ئەم خاڵە بەیتەی فیردەوسییەوە دەردەکەوێت.

بسی رنج بردم در این سال سی

عجم زندە کردم بدین پارسی

واتە: گەلێک لەم سی ساڵەدا ڕەنجم کێشا و عەجەمم بەم زمانی فارسییە زیندوو کردەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Ferdowsī". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2020-10-10.
  2. ^ ئ ا ب پ "FERDOWSI, ABU'L-QĀSEM – Encyclopaedia Iranica". Encyclopædia Iranica. 1999-12-15. Retrieved 2020-10-10.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری EI نەدراوە
  4. ^ "Search Results – Brill Reference". referenceworks.brillonline.com. Retrieved 2019-01-05. Abū l-Qāsim Firdawsī (320–416/931–1025) was a Persian poet, one of the greatest writers of epic and author of the Shāhnāma ("Book of kings").
  5. ^ Kia, Mehrdad (2016-06-27). The Persian Empire: A Historical Encyclopedia [2 volumes]: A Historical Encyclopedia (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. p. 160. ISBN 978-1-61069-391-2.
  6. ^ Hamid Dabashi (2012). The World of Persian Literary Humanism. Harvard University Press. ISBN 978-0-674-06759-2.