فەیلەسووف

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
"فەیلەسووفەکە"، بەرھەمی ڕامبراند، ١٦٣٣

فەیلەسووف (لە یۆنانییەوە: φιλόσοφος، دەخوێندرێتەوە فیلۆسۆفۆس، واتە "ئەوینداری حیکمەت") کەسێکە تامەزرۆی دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکانی فەلسەفەیە. ئەفلاتوون تایبەتمەندییەکانی فەیلەسووفی دەستنیشان کردووە: ئەوەی کە ئەوینداری گەڕان بە دوای ڕاستی، جوانی و باشی بێ.

ناوەرۆک

[دەستکاری] پێناسە

ئەو پرسیارە کە ئێستا فەیلەسووف بە کێ دەوترێ، دەکرێ لە زۆر ڕوانگەوە وەڵامی بدرێتەوە. خستنەپاڵی وشەی فەیلەسووف بۆ بیریارە زەبەندەکانی سەردەمانی پێشوو وەکوو ئەفلاتوون، ئەرەستوو و کانت ھیچ دەمەقڕە و قسەوباسێکی لێ ناوەشێتەوە. بەڵام لە سەردەمی ئێستادا، بەکارھێنانی وشەی فەیلەسووف بۆ ھەندێک کەسان ھۆی باس و قسەملانێیە. تەنانەت ھەندێجار کەسی بیریار کە خەڵکی ئاسایی یان قوتابییەکانی یان بیریارانی دیکە وەکوو فەیلەسووف بانگی دەکەن، خۆی دان بەوەدا نانێ کە فەیلەسووفێکە. وەکوو نموونەی بەرچاو دەکرێ ھانا ئارەندت و میشێل فۆکۆ بێنینەوە کە زیاتر خۆیان بە تیۆریزانی سیاسی دەزانی ھەتا فەیلەسووف، یان یۆرگێن ھابێرمارس کە کارە سەرەکییەکانی خۆی زیاتر دەروونناسانە دەبینی ھەتا فەلسەفی.

[دەستکاری] فەیلەسووفە ناودارەکان

[دەستکاری] وتارگەلی پێوەندیدار

[دەستکاری] بەستەرگەلی دەرەکی

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر