ئەفڵاتوونیزمی نوێ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ئەفڵاتوونیزمی نوێ (بەئینگلیزی: Neoplatonism)، قوتابخانەیەکی فەلسەفە مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زایین لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی ئەفڵاتوون و ئەفڵاتوونییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە هەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلسەفەی ئەفڵاتوونی سەرەکی. هەرچەندە ئەفڵاتوونیزمە نوێیەکان خۆیان بە ئەفڵاتوونی داناوە و دەڵێن کە بەرگری لە بیروڕاکانی ئەفڵاتوون دەکەن، بەڵام زۆرێک هەن کە بڕوایان کە ئەم فەلسەفەیە جۆرێکە لەهەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی هەردوو فەلسەفەی سەرەکی یۆنان: ئەفڵاتوونیزم و ئەرستۆنیزم. شێوەی گشتی ئەم قوتابخانە فەلسەفییە لەسەر دەستی ئەفڵووتین داڕێژراوە کە دەڵێت گوایە فەلسەفەی ئەفڵاتوون و خوێندنەکەی لەسەر دەستی ئەمۆنیس ساکاس وەرگرتووە کە یەکێک لەگەورەترین فەیلەسووفەکانی ئەسکەندەرییە بووە. دواتر، فۆرفۆریۆس یەکێک لە قوتابییەکانی ئەفڵووتین هەستاوە بە کۆکردنەوەی دواترین خوێندنەکان لە شەش بەشدا کە ناو دەبرێت بە: هەشتینەکان (فەلسەفە)، چوونکە هەربەشێک لەو بەشانە پێک دێت لە ٨ وتار. گرنگی ئەو کارەی فۆرفۆریۆس لەوەدایە کە ئەگەر ئەو کۆکردنەوەیە نەبووایە، ئێستا هەموو بەرهەمەکانی ئەفڵووتین دەفەوتا.[١]
هەندێک لە بیروڕاکان وایە کە ئەفڵووتین هەوڵی گوونجاندنی ئەفڵاتوونیزمی لەگەڵ ئاینی مەسیحییەت داوە. [٢]

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. ویکیپیدیاکانی تر
  2. پەڕتووکی: مێژووی فەلسەفە
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر