ترمزی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان



ئیمام ترمزی
ناو: ئیمام ترمزی
ناوی تەواو: محەمەد کوڕی عیسا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٢٠٩ی کۆچی
شوێنی لەدایکبوون:  ئەفغانستان
ڕێکەوتی مردن: ٢٧٩ی کۆچی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە

ترمزی، ئەبو عیسا محەمەد کوڕی عیسا کوڕی سورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە سەرەتاکانی سەدەی سێی کۆچی هاتۆتە دنیاوە، لە ساڵی ٢٠٩ک لە ترمز لە ئاسیای ناوەڕاست.

پێرست

[دەستکاری] کورتەی ژیانی

ئەبو عیسا محەمەد کوڕی عیسا کوڕی سورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٩ک لە گوندی بوغ سەر بە شارۆچکەی ترمز کە دەکەوێتە ئەفغانستانی ئێستاوە و چەندین شوێن گەڕاوە بە دوای زانستدا لەوانە عێراق و حیجاز و خۆراسان، کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٩ک. خاوەنی کتێبی بەناوبانگی سونەنی ترمزییە.

[دەستکاری] دەربارەی ووتراوە

زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ترمزییان کردووە، بۆ نموونە؛

  • ئەلخەلیلی دەڵێت؛ ئەبوعیسا جێی متمانە بوو، هەموو زانایان لەسەری ڕێک بوون.
  • ئیمام زەهەبی دەربارەی ترمزی دەڵێت؛ حافزی مەزن خاوەنی کتێبی جامعە، ئەو هەموو زانایان لەسەری ڕێکەوتبوون کە جێی متمانەیە.
  • سەمعانی دەڵێت؛ ئیمام بێ ڕکەبەری سەردەمی خۆی بوو.
  • ئیبن عیماد حەنبەلی دەربارەی دەڵێت؛ پێشەوای زانایان بوو، لە لەبەرکردن و وردەکاریدا موعجیزەیەک بوو.

[دەستکاری] مامۆستا و خوێنکارەکانی

سەردەمی ترمزی سەردەمی ڕاپەڕینی زانستی بوو، سەردەمی گەڕان بوو بە دوای فەرموودەدا، ئیمام ترمزی گەڕا بە دوای فەرموودەدا، و لای ژمارەیەک زانا خوێندویەتی لەوانە، سوەیدی کوری نەسر، و قوتەیبە کوری سەعید، و ئەبومەسعەب ئەحمەد کوڕی ئەبوبەکر زوهری، و عەلی کوری حیجری مزوری ... و ئەوانی تر.

ئەوانەی لە ترمزییەوە زانستەکان بە تایبەتی فەرموودەوانی فێربوون، ئێجگار زۆرن، لەوانە ئەبوحامید ئەحمەد کوری عەبدوڵڵا، و هەیسەم کوڕی کولەیبی شامی، و ئەحمەد کوڕی یوسفی نەسەفی ، و ئەبولحارس ئەسەدی کوڕی حەمدەوەی.... و ئەوانی تر.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
  • وێکیعەرەبی
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر