مێتافیزیک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مێتافیزیک ئەو لقە لە فەلسەفەیە کە گرنگی بە سروشتی بوون و جیھان دەدا. بە کەسێک کە لە تایبەتمەنییە بنەڕەتییەکانی پێکھاتەی جیھان دەکۆڵێتەوە دەوترێ مێتافیزیکزان یان زانای مێتافیزیک.

وشەی مێتافیزیک لە دوو وشەی یۆنانی پێک ھاتووە کە لکێنراون بە یەکەوە: مێتا (μετά- بە واتای "چی هەیە لەپشتەوەی یان دواوەی) و فیسیکا مانای(سروشت ").هەردوو وشەکە بە مانای (دواوەی سروشت یان ئەودیوی سروشت) یانی ئەتوانین بڵێین لە شتێکی نادیار (غیب) ئەدوێت. لێرەدا، "فیزیکی" ئاماژەیە بە کارەکانی ئەرەستوو لەسەر ماددە. پێشگری مێتا پاش مردنی ئەرەستوو و لە کاتی کۆکردنەوە و پێداچوونەوە و ڕێکوپێککردنی بەرھەمەکانی لەلایەن کەسانی ترەوە خرایە سەرەتای ناوی ئەو بابەتانەی کە لەدوای بابەتەکانی سەبارەت بە سروشت و فیزیکەوە دانرابوون. ئەرەستوو بۆخۆی بەو بابەتانە نەیوتبوو مێتافیزیک، بەڵام ھەندێ جار وەکوو "فەلسەفەی یەکەم" ناویانی بردبوو.

مێتافیزیک خۆی چەند لقێکی تری لێ دەبێتەوە کە لە ھوموویان ئاشناتر ئانتۆلۆژی یان بوونناسی‌یە. بوونناسی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکا کە شتەکان لە جیھاندا چەند جۆرن و چ پێوەندییەک ھەیە لەنێوان جۆرەکاندا. ھەروەھا مێتافیزیکزانان ھەوڵ بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بیروڕایانە دەدەن کە بەھۆیانەوە مرۆڤەکان لە جیھان و ئەوەی تێدایە (وەکوو بوون، سامان، جێ، کات، ھۆیەتی و ھتد) تێ دەگەن.

پێش پەرەگرتنی زانستی مۆدێڕن، بەشێک لە مێتافیزیک بە ناوی فەلسەفەی سروشتی ڕاسپێردرابوو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە زانستییەکان. وشەی science (= زانست) ھەتا یەک یان دوو سەدە لەمەوبەر بەکار نەدەھێنرا. میتۆدی زانستی وای لە فەلسفەی سروشتی کرد کە بەپێچەوانەی فەلسەفەکانی تر ببێ بە چالاکییەکی لەسەر تاقیکردنەوە و ئەزموون بنەڕەتنراو و لە کۆتاییی سەدەی ھەژدەھەم بەم لاوە ناوی ببێ بە زانست. ھۆی ئەم ناوگۆڕینە ئەوە بوو کە فەلسەفەی سروشتی بەتەواوی لە ئەوتر بوارەکانی فەلسەفە جیا بکرێتەوە. دوای ئەوە، واتای مێتافیزیک بوو بە تاوتوێکردنی سروشتی بوون بە شێوەی نائەزموونی.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]