ئیبن ماجە
| ئیمام ئیبن ماجە |
|
|---|---|
| ناو: | ئیمام ئیبن ماجە |
| ناوی تەواو: | محەمەد کوڕی یەزید |
| ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ٢٠٩ی کۆچی |
| شوێنی لەدایکبوون: | |
| ڕێکەوتی مردن: | ٢٧٣ی کۆچی |
| بیروباوەڕ: | سوننە |
| بواری کردوکۆش: | زانستی فەرموودە |
ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی، یەکێکە لە زانا ناودارەکانی فەرموودە لای موسڵمانان، لە نێوان ساڵانی ٢٠٩ تا ٢٧٣ک.
ناوەرۆک |
[دەستکاری] کورتەی ژیانی
ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٩ک لە قەزوین لە وڵاتی فارس، چەندین شوێن گەڕاوە بۆ وەرگرتنی زانست و چۆتە عێراق و خۆراسان و بەسڕە و کووفە و بەغدا و دیمەشق و مەککە و مەدینە و میسر و زۆر شوێن و شارستانیەتی تر. کۆچی دوایی کردووە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٧٣ک.
[دەستکاری] مامۆستا و خوێنکارەکانی
ئیبن ماجە گوێی گرتووە لە زۆر زانا و مامۆستای سەردەمی خۆی لەوانە، ئەبوبەکر کوڕی ئەبی شەیبە، و محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی نومەیر، و هیشام کوڕی عەمار، و داوود کوڕی ڕەشید... و ئەوانی تر.
ژمارەیەکی ئێجگار زۆر زانستیان لە ئیبن ماجە وەرگرتووە لەوانە؛ محەمەد کوڕی عیسا ئەبهەری، و ئەبوعامر و ئەبولحەسەنی قەتتان، و سولەیمان کوڕی یەزید قەزوینی... و ئەوانی تر.
[دەستکاری] دەربارەی ووتراوە
ئیبن ماجە بە یەکێکە لە ئەستێرەکانی زانست و شەرعی سەردەمی خۆی، کە بە حافز بەناوبانگ بوو، وفەرموودەکانی پێغەمبەری لەبەربوو، و زانایان ستایشێکی زۆریان کردووە، لەوانە؛
- حافز ئیبن کەسیر دەڵێت؛ ئیبن ماجە خاوەنی کتێبی سونەنە بەناوبانگەکەیە، کە بەڵگەیە لەسەر بەرفراوانیی زانینی ئەو و قوڵی فەرموودەناسی و و شوێن پێ هەڵگرتنەوەی سوننەت، لە بنج و لقەکانی ئاییندا.
ئیمام زەهەبی دەربارەی دەڵێت؛ ئیبن ماجە فەرموودەناسی هەموو ئەو وڵاتانەیە.
- ئەبو یەعلا خەلیلی دەڵێت؛ ئیبن ماجە جێی متمانەیە، هەموو لەسەر زانست و لەخواترسی ئەو کۆکن، بە بەڵگە دەیهێننەوە، کە زانیاری لەسەر فەرموودەوانی زۆرە، حافزێکی گەورەیە.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
- وێکیعەرەبی