پزیشکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پزیشکی (Medicine) زانست و کرداری نۆڕین و چارەسەرکردن و بنبڕکردنی نەخۆشی و دەردەکانە، وشەی (Medicine) لە (Medicus)ی لاتینییەوە وەرگیراوە و واتای نۆژدار (Physician) دەگەیەنێت.

وێنەی چەند پزیشکێک لە کاتی نەشتەرکاریدا
وێنەی لوی پاستێر لە تاقیگە
چەند کتێبێکی پزیشکی لەناو تێبخانەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی (Markham Stouffville) لە کەنەدا.

بەشەکانی پزیشکی[دەستکاری]

  • پزیشکی گشتی
  • پزیشکی ددان
  • پزیشکی دەرمانسازی
  • پەرستاری
  • ڤێتەرنەری

زانستە بنەڕەتییەکان[دەستکاری]

پزیشکی لە هەرێمی باشووری کوردستان[دەستکاری]

پزیشکی لە هەرێمی باشووری کوردستان لە گەشەسەندندایە، زانکۆی پزیشکیی هەولێر و زانکۆی دهۆک و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئیشک؛ کۆلێژە پزیشکییەکانی وەک پزیشکیی گشتی و ددانسازی و دەرمانسازی و پەرستاری و زانستە تەندروستییەکان و پزیشکیی ئاژەڵان لەخۆ دەگرن، ساڵانە سەدان خوێندکار وەردەگرن و سەدانی تر دەردەچن. هەروەها چەند بەشێکی پزیشکی تر هەن لە پەیمانگا تەکنیکیەکان کە خوێندکار دەتوانێت وەربگیرێت لەو بەشانە کە ئەمانەن: بەشی دەرمانسازی بەشی تەندروستی کۆمەڵ بەشی تیشک بەشی سڕکردن بەشی چارەسەری سروشتی بەشی تاقیگە بەشی پەرستاری.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]